نامجوون:بەهەرحاڵ جۆنگکووک تۆ ئەمە بەرەیەکێک لە ژوورەکان"وتم و هۆسۆکم هەستاندەوە و کەلەپچەم کرد بە هەمان ئەو کەلەپچەیەی کە بە پانتۆڵەکەمەوە بوو" هەروەها بانگی دوو لە کارمەندەکنیش بکە با ئەمە ببەن"ئاماژەم بە یونگیدا"جۆنگکووک:بەچاوان"مەچەکی هۆسۆکم گرت و لەگەڵ خۆم بردم"
ناریا:"ئەوان زۆر درەنگ کەوتن وابیرم کردەوە کێشەیەک هەبێت بۆیە ویستم بچمە ژووری کارمەندەکان وە لە ڕێڕەوەکندا جۆنگکووکم بینی لەگەڵ یەکێک لەوان" بۆچی ئەوەندەت پێچوو؟
جۆنگکووک:ئەو مشکە بچووکانە لەکۆتا خولەکدا هەوڵی ڕاکردنیاندا
ناریا:چی؟ کەواتە ئەوی تر لەکوێیە؟
جۆنگکووک:وەک وتم تەنها هەوڵیاندا نەک ئەوەی کە سەرکەوتووبن
ناریا:یونگی؟
جۆنگکووک:سیۆکجین ئەوی بێ هۆش کرد کاتێک هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر سەرۆک نامجوون
ناریا:ئۆهـ ئەوە باشە، من گرینگی بەوەی ئێرە دەدەم تۆ ئەوی تر چارەبکە
جۆنگکووک:"هۆسۆکم دایە دەستی و دواتر ڕۆیشتم"
ناریا:"لەگەڵ ئەو کوڕە ڕۆیشتم و بەبەردەم ژوورەکەی جیمین تێپەڕ بووین"
هۆسۆک:ئۆو مشکە لاسارەکە بەخراپی بریندار بووە "هیچ شتێکی نەگوت و تەنها سەیر کردنێکی پێدام کە بەئاشکرا دیاربوو چەند بێ هێزە بەڕاستی ئێستا گەر کەمێکیش بێت هەست بە پەشیمانی دەکەم" هەڵەی خۆت بوو ئەو پێشتر ئاگاداری کردیتەوە وە تەنانەت نیشانی دایت بە کوشتنی دایکت بەڵام تۆ هێشتا سور بویت لەسەر درکاندنی ئەوە
ناریا:دەمت داخە خوێڕی"گوتم و پاڵمدا"
هۆسۆک:خوێڕی؟ تۆ ئێستا بە منت گوت خوێڕی
ناریا:"تەنها پشتگوێم خست وە دوای چەند هەنگاوێکی تر گەیشتینە بەردەم ژوورەکەی تێیهیۆنگ" من بەڕاستی بێ هیوابووم لەتۆ
تێیهیۆنگ:"بەخێرای هەستامەوە و بەرەو بەربەستەکان ڕۆیشتم" بەوشێوەیە نییە کەبیری لێدەکەیتەوە بەڕاستی بەوشێوەیە نییە "گرینگی بە قسەکانم نەدا و ڕۆیشت نەفرەت دەبوو کوشتنی ئەو پیاوەم بۆ دواتر هەڵبگرتایە"
ناریا:چۆن لەوکارەوە تێوەگلایت؟ بۆچی بویتە یەکێک لە پیاوەکانی تێیهیۆنگ و یارمەتیتدا؟ "ئەوم کردە ژوورەوە و دەرگاکەم کلیلدا"
هۆسۆک:بۆچی دەبێت پێتی بڵێم؟
ناریا:کێشە نییە هەرخۆی دواتر دەزانم"ویستم بڕۆم"
هۆسۆک:من تەنها وا بیردەکەمەوە سەگێکی بەوەفابم
ناریا:چی؟
هۆسۆک:من ئەوە لەبیر ناکەم کە چۆن ژیانی ڕزگارکردم
ناریا:چۆن کردی؟
أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
Поэзияهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023