4'

1.1K 197 252
                                    

|leen pov|

بە ماندوویی سەرم خستە سەر سەرینەکەم بیرم لە ژیانی خۆم ئەکردوە کە تاکوو ئێستا هیچ خۆشیەک ڕووی تێم نەکردووە نازانم مناڵیم چۆن بووە نازانم من کێم و بۆچی ئەژیم تەنها لە وێنە باوکمم بینیوە زۆر هەوڵ ئەدەم هیچ شتێک نایەتەوە بیرم ئەوە ئازارم ئەدات

دایکیشم هاوسەرگیری کردوەتەوە ئەو ئێستا ژیانێکی خۆش ئەژی زۆر جار لە تیڤی ئەیبینم نازانم ئەو ئەزانێت کە من هەم یان نا ئەو ڕێکلام ئەکات من ئەزانم زۆر لەو ئەچم بەڵام نامەوێ لەو بچم ئەمەوێ هەموو شتێک دەربارەی ژیانی خۆم بزانم باوکە لی باسی باوکمی بۆ کردووم بەڵام هەرگیز پێم ناڵێت کەوا باوکم بەهۆی چیەوە یان چۆن مردووە ئاھ باوکە خۆزگە منیش لەگەڵ تۆ بمردایم

بەڵام من نەمردم خۆزگە من نەژیابایم مامە لی منی زۆر خۆشەوێت لەسایەی ئەوەوە من کەمتر هەست بە تەنهایی و کەمی خۆم ئەکەم بەڵام من ئەمەوێ ئەو کەسە بدۆزمەوە کە سەروەت و سامانەکەی باوکمی بردووە باوکم پێش ئەوەی بمرێت دوو باڵەخانەی گەورەی هەبووە ئەو مامۆستابوو بەڵام هیچ زانیارییەکم لەسەری نییە ئەسڵەن ناشتوانم بڵێم کچی ئەو پیاوە مردووەم

لەناو بیرەوەرییە تاڵەکانم بووم پەیوەندییەکم بۆ هات سەیرم کرد تایهیۆنگ بوو وڵامم نەدایەوە ئەو زۆر گەمژەیە ئەڵێ ئەبێ لە یەک ماڵدا بژین و گەر ڕازی نەبم ئەبێ بڕە پارەیەکی زۆر دانێم گەر ئۆهان بزانێت ئەمکوژێت هەستەکەم تایهیۆنگ شتێکی زانیبێت زۆریش ئەترسم ئەو ماوەیەکە بەباشی مامەڵەم لەگەڵ ئەکات و زۆریش خۆی لێم نزیک ئەکاتەوە

دوای کەمێک دووبارە پەیوەندیەکم بۆ هاتەوە بەڵام ئەمجارە شۆل بوو بەوپێیەی ئەمڕۆ کۆتایی هەفتەیە ئەزانم بۆچی پەیوەندی ئەکات

"لین ئەزانی ئەمشەو بۆ کوێ ئەڕۆین وایە؟" ووتی بە گومانەوە ئێمە هەمیشە لە شەوی پێنجشەمان ئەچینە باڕ

"بەڵێ ئەزانم خۆشم زۆر بێزارم ئەمەوێ زۆر بخۆمەوە بۆیە ئاگادارم بە" بە بێزاری ووتم و دوای چەند قسەیەکی تر پەیوەندییەکەم داخستەوە چاوەکانم داخست بۆ ئەوەی کەمێک بخەوم بەڵام دەنگی دەرگا هات بە بێزاریی هەڵسامەوە لە پەنجەرەکە سەیرم کرد بزانم کێیە چونکە کەس نایەتە سەردانی من گەر ئۆهانیش بێت خۆی کلیلی لایە

"ئای خوایە تایهیۆنگ چیەکات لێرە؟" خێرا پەردەکەم داکردەوە و گڵۆپەکانی ژوورەکەم کوژاندەوە ئێستا لە حاڵەتێکی مەترسیدارم بە ڕاستی هەست بە ترس ئەکەم

دوای چەندین لێدانی تر ئیتر دەنگی نەما لە ترسان نەمئەویست بە پەنجەرەکە سەیر بکەم بۆیە چوومە قاتی سەرەوە لەوێ سەیرم کرد سەیارەکەی دیار نەماوە ئەوەش بەڵگەی چوونیەتی

خێرا ڕامکردە ژوورەکەی خۆم و گریان قورگی گرتم بۆیە چوومە گەرماو لەوێ هەست بە باشتر بوون ئەکەم گەر خۆم بشۆم ، دوای گەرماوەکە بە ڕۆبەکەوە خەریک بووم قژم وشک ئەکردەوە قژم زۆر درێژە بۆیە کەمێک سەختە بۆ شاردنەوەی هەرکاتێ خۆم ئەکەم بە کوڕ کڵاوێک لەسەر ئەکەم چونکە ناڕێکی لە قژەکەی تر دروست ئەکات

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now