22'

820 153 306
                                    

|another pov|

تایهیۆنگ بە بێ دەستەڵاتی لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی نەخۆشخانە دانیشتووە و نزیکەی یەک کاتژمێرە لین لە ژووری نەشتەرگەرییە ئەو نازانێت چی بکات هیچ هەواڵێک نییە کەس نەهاتووەتە دەرەوە کەسیش نەچووەتە دەرەوە

تای زۆر دڵگرانە ئەو ئەترسێ شتێک بەسەر لین و مناڵەکەی بێت ئەو نایەوێت لە دەستیان بدات لە کاتێکدا زۆر شت هەن ئەبێ چارەسەریان بکات پزیشکەکە هاتە دەرەوە لە ژووری نەشتەرگەری تای بەرەو ڕووی چوو

" چی بوو ئایە سەلامەتن؟"تایهیۆنگ خێرا پرسی و چاوی پڕییە چاوی پزیشکەکە

" ببورە نەمان توانی ڕزگارییان بکەین" پزیشکەکە ووتی و تای چاوی فراوان بوو کەووت بەسەر پێڵاوەکانی پزیشکەکە فرمێسکەکانی دانەدانە ئەڕژان

پزیشکەکە خۆی دانواند بۆ ئەوەی هەڵیبسێنێتەوە بەڵام تای خێرا هەڵساییەوە و یەقەی جلەکەی گرت و توند کێشای به دیوارەکەیا

" نەفرەتت لێ بێت پارچه پارچەت ئەکەم چۆن نەتوانی ڕزگارییان بکەیت" تایهیۆنگ هاواری ئەکرد فرمێسک و خەم و توڕەیی چاوەکانی داگیر کردبوو

" بوەسته بەڕێز ئەوەی لە دەستمان بوو کردمان ئەبێ سوپاسی خوا بکەی دایکیان ڕزگاری بوو" پزیشکەکە لە ژێر چنگی تایا قسەیە کرد تای شلبوویەوە لەگەڵ قسەکانی ئەو تێنەگەیشتوو بوو

" لین ڕزگاری بووه! ئەی کەواتە بۆچی ئەڵێی نەمانتوانی ڕزگارییان بکەین" تایهیۆنگ سەرەتا بە سەرسوڕمانەوە ووتێ دواتر دووبارە هێرشی کردەوە سەری پێی وابوو پزیشکەکه گاڵتەی پێ ئەکات

" دایکەکە سەلامەتە و باری جەستەیی جێگیرە بەڵام مناڵەکان ئەوان ڕۆحیان شاد"پزیشکەکە ووتی و تای لە خۆی دوورخستەوە

" مناڵەکان؟ ئەوان چەند مناڵ بوون؟" تایهیۆنگ بە پەشۆکاوی پرسی و پزیشکەکە بە سەرسوڕمانەوە سەیری تای کرد

" ئەوان دووان بوون ، تۆ ووتت باوکی مناڵەکەی کەواتە چۆن زانیاریت نییە؟" پزیشکەکە پرسی و تایهیۆنگ ڕووی سوڕاند نەیویست وڵامی بداتەوە چونکە ئەگریا

" سەلامەتییە ، دواتر ئەتوانی بێیت بۆ ئۆفیسەکەم دەربارەی هۆکاری ڕووداوەکە قسە ئەکەین" پزیشکەکە ووتی و ڕۆشت تایهیۆنگ ڕۆشتە دەست شۆڕی نەخۆشخانە و ئاوی کرد بە دەموچاوییا

" پێویستە بجەنگم لەبەر لین پێویستە بەهێز بم" تایهیۆنگ هەوڵی ئەدا خۆی کۆبکاتەوە ئەو زۆر دڵخۆش بوو کاتێ زانی ئەبێ بە باوک ئەو ئەیویست هەرچی زووە لین لەگەڵ خۆی بەرێ و بڕۆن لێرە

بەڵام پێش هەموو ئەو خەیاڵ و خەونانەی داینابوو کۆرپەی یەکەمیان کە لە بێ ئاگایی دروست بوو جێی هێشتن تایهیۆنگ ڕۆشتە لای ژوورەکەی لین و داوای کرد کەوا لین ببینێ بەڵام پزیشکەکان ڕێگەیان نەدا

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now