10'

1K 160 248
                                    


|another pov|



"لیـن تۆ برات هەیە؟" هەر کە تای ئەو پرسیارەی کرد لین هەستی کرد قورگی وشک بوو بیری ئەکردەوە چی بڵێت ئێستا، بە خۆی ئەووت ئەبوایە هەر لەسەرەتاوە بیری لەوە بکردایەتەوە کە گەر بزانێت چی بەسەر دێت

"ئێ بەڵێ دوو برام هەیە" بە شڵەژاوی ووتی و دەستەکانی خستە نێو قژی تای بۆ ئەوەی هەست بەترس و شڵەژانەکەی نەکات

"ئەمەوێ بیانناسم خۆشەویستم نامەوێ پەیوەندیەکەمان شاراوە بێت ئەمەوێ هەرچی زووە بە هەمووان بڵێم" تایهیۆنگ بە خۆشەویستیەوە دەستی بە قژی لین ئەهێنا لینیش سەری بەبەڵێ لەقاند دوایی بۆئەوەی ئەو مەسەلەیە لە مێشکی تای دووربخاتەوە

"تای!" لین بە شێوەیەک ووتی وەک بڵێی تازە شتێکی بیرهاتەوە

"بڵێ خۆشەویستم" تایهیۆنگ بە مەستیەوە ووتی و دەمی خستە بن گوێی و ماچی بچوک بچوکی ئەکرد ئەمەش وای لە لین ئەکرد ختوکەی بێت

"تۆ ووتت باپیرەت بە کەسێکی ئاسایی ڕازی نابێت کەواتە چۆن بە من ڕازی بوو؟ بەو شێوەیەش مامەڵەی لەگەڵم کرد" لین ئەو پرسیارە خەریک بوو مێشکی بخوات بۆیە پرسی هەر کە لین پرسیاری کرد تای وەستا لە ماچ کردنی و سەیری نێو چاوەکانی لینی کرد

"همم! کەس هەیە بیەوێت تۆ ڕەت بکاتەوە" تایهیۆنگ نەیویست راستیەکە بڵێت پێی باشتر بوو درۆ بکات هەرچەندە ناشرینترین شت لەلای ئەو درۆ کردن بوو بەڵام ترسا لەوەی بە ڕاستیەکە لین دڵگران بێت

" ئاھ تای تۆ وا ئەکەی دڵم خێرا لێبدات" لین بە شیرینی ووتی و دەستی لەسەر چاوەکانی دانا تای پێکەنی بە کیووتیەکەی لین

"ھھھھ ماوەیەکی تر هەموو جەستەت ئەلەرزێنم" تای بە شەیتانی ووتی و لین بە مۆنی سەیری کرد کەمێک خۆی گرژ کرد

"تایییی! دڵنیام ناتوانیت بیکەیت" لین بە مۆنی ووتی و ڕووی خۆی گۆڕی و سەیری سەقفەکەی ئەکرد

"تۆ هانم ئەدەی کە بیکەم ئێستا؟" تای پرسی و دەستی هێنایە ڕانی لین لەژێر بەتانیەکە لین خێرا دەستی تای گرت بۆ ئەوەی نەیجوڵێنێت

"تای ئەمەوێ بخەوم" لین بە داماوی ووتی و توند باوەشی لە کەمەری تای کرد

"کیووتی کە ئەترسی قسەی زلیش مەکە" تای بە خەندەوە ووتی و ماچێکی قژی لینی کرد دوای ماوەیەک خەو بردنیەوە

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

|بـەیـانی داهـاتـوو|

|taehyung pov|

ئەمڕۆ پێویستە زووتر کارەکانی کۆمپانیا تەواو بکەم و دوو ڕۆژی تر من بە فەرمی ئەبم بە بەڕێوبەری کۆمپانیای کیم نامەوێ ئاهەنگ و شت بگێرم ئەوە بۆ من باشترە سەرنجم لەسەر کارەکانم بێت پڕۆژەی زۆرم داناوە تا بیانخەمە کارەوە جۆنگکووک و جیمین زۆر یارمەتیدەرمن ئەمڕۆژانە زۆر ماندووم و نامەوێ لینیش هەست بە تەنهایی بکات

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now