6'

1.1K 182 217
                                    


|another pov|

"ئەمەوێت ببینیت و بزانیت کە من چیم پێویستە خاتوو لین" تایهیۆنگ بە شێوەیەکی هۆت ووتی و سەیری لین کرد لین زۆر شەرمی ئەکرد

"تکایە وازم لێبهێنە گەر یەکێک بمانبینێت هەڵە تێ ئەگات" لین بە پەشۆکاوی ووتی و سەیری چاوەکانی تایهیۆنگی ئەکرد

"هەڵە تێگەیشتن! بە چ جۆرێک تێ ئەگەن؟" تایهیۆنگ لینی زیاتر لە خۆی نزیک کردەوە لێدانەکانی دڵی لین هێندە بەرز بوون لین نەیەتوانی قسە بکات وای هەست ئەکرد دڵی لەگەروویەوە لێ ئەدات

"ئێھ .. هەرکەسێک ئاوا بمانبینێ وا ئەزانێت لە پەیوەندی داین ... بۆ بەڕێوبەرێکیش گونجاو نییە لەگەڵ کارمەندەکەی بێت" لین ووتی و دووبارە ویستی هەڵبێست بەڵام تای توند کەمەری گوشی لین سەری نزم کردەوە ڕووی خۆی سوڕاند چونکە ڕوخساریان زۆر لێک نزیک بوو

"واو! تۆ خەمی منتە؟ لەوانەیە من پێم خۆش بێت نەک تەنها کارمەندەکان بەڵکو هەموو جیهان بزانن کە لە خۆشەویستیدام لەگەڵ کارمەندێکم" تایهیۆنگ زۆر بە هەستەوە قسەی ئەکرد هەر کە وای ووت لین سەری بەرز کردەوە و بە شۆکەوە سەیری تای کرد ئەم کوڕە بۆ دڵی لین خراپە!

"چ..چی؟" لین تەنها توانی ئەمەنە بڵێت تای پرسیارەکەی فەرامۆش کرد سەیری لێوەکانی لینی ئەکرد و سەیری چاوەکانی کرد وەک ئەوەی بە لین بڵێت کە خەریکی چییە

کەمێک سەری لار کردەوە و لە لین نزیک بوویەوە بەڵام پێش ئەوەی لێویان بەر یەک بکەوێت لین ڕووی خۆی سوڕاند لەو کاتەشا دەرگاکە کرایەوە تای و لین هەردووکیان ئاراستەی سەیرکردنەکانیان گۆڕی بۆ لای دەرگایەکە جیمین بە ئاسایی هاتە ژوورەوە جۆنگکووکیش بە شەیتانی سەیری تای کرد

"ئاھ ماندووم" جیمین ووتی و خۆی هەڵدایە سەر قەنەفەکە لین شۆک لێیدابوو دوای چەند خولەکێک لین دەستی لەسەر ڕانی تای دانا و هەڵسایەوە لەسەر کۆشی

"هێی تایهیۆنگ پێم بڵێ شوێن نەما ژوانی لێ ببەستیت کۆمپانیا نەبێت" جیمین بە بێزاری ووتی جۆنگکووک هاتە لای جیمین دانیشت لین ویستی بڕوات بەڵام تایهیۆنگ ڕێگری کرد

" بوەستە پێویستە ئەمانەش لەگەڵ خۆت ببەیت بۆ ژووری کۆبونەوە" تایهیۆنگ وتی ئاماژەی بۆ فایلەکان کرد لین هیچی نەووت لەلای مێزەکە کەمێک دوور لە تایهیۆنگ وەستا تایهیۆنگ خەریکی دەرهێنانی چەن فایلێکی تر بوو کە تازە کاری لەسەر کردبوو و مۆری لەسەریان ئەکرد جۆنگکووک و جیمین دانیشتبوون قسەیان ئەکرد

"هێی جیمین ئێستا پێم بڵێ چی بووە؟" جۆنگکووک لە جیمینی پرسی جیمین قژی بردە دواوە و بە بێزاری ئاهێکی هەڵکێشا

"دوێنێ لەگەڵ کچێکا بووم وە سۆل بەمەی زانی و توڕە بووە" جیمین ووتی و بێچارەیی سەیری بەردەمی خۆی ئەکرد

"جا ئەمە چی تێدایە ئاشتی بکەرەوە" جۆنگکووک بە ئاسایی ووتی

"نامەوێت هیۆنگ بەڕاستی من سۆلم وەکو خۆشەویست نەئەویست تەنها بۆ کات بەسەر بردن لەگەڵیا بووم بەڵام هەستەکەم من ئاشقی بوومە بەڵام من ئەوەم ناوێت" جیمین ووتی هەر که تایهیۆنگ گوێی لەم قسەیە بوو سەیری لینی کرد کە بە توڕەیی لە جیمین ئەڕوانێت پێش ئەوەی جۆنگکووک بیەوێت قسە بکات لین قسەی کرد

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now