12'

986 159 286
                                    

|taehyung pov|

دوای ئەوەی باوەشم لە لین کرد بۆ ساتێ ئارامی گەیشتەوە دڵم ئەو ناوازەیە هەموو هەستە خۆشەکانم لای ئەون ئەمەوێ هەموو جیهان بێ دەنگ بکەم تاکوو گوێی لە دەنگی ترپەکانی دڵم بێت کە چۆن بۆی لێ ئەدات هەمیشە و هەمیشە کە ئەیبینم خێرا لێ ئەدات

سروشتی خۆم کەسێکم پێم خۆش نییە هیچ کەسێک و لایەنێک نزیکی ئەو شتانە ببنەوە کە هی منن لین بەشێکە لەو شتانە ئێستا نامەوێ هەر لە ئێستاوە دڵم پیس بکەم لێی بەڵام ناتوانم غیرەکردنم بەرامبەری هێندە زیاد بووە هەست بە دڵ پیسی ئەکەم

بەڵام پێویستە دان بە خۆم بگرم بەرامبەر توڕەیەکەم گەر نا هەڵدێت لە دەستم نەک لین هەر کەسێکی تر بێت هەرگیز ناتوانێ بەرگەی توڕەییەکەی من بگرێت من خۆم زۆر غیرەم ئەکرد بەڵام لەوەی بە جۆنگکووک ڕوانیومە دڵی پیسیەکەم پەرەی سەندووە تەنانەت حەز ناکەم لین لەگەڵ جۆنگکووک و جیمینیشدا ببینم

هەستم کرد لین کەمێک جوڵا لەباوەشم باوەشەکەم شل کردەوه و لین سەری بەرز کردەوە و سەیری کردم بە شێوەیەک لەلام کیووت بوو ئەمویست ئێستا قووتی بدەم

"تایهیۆنگ پێویستە فایلەکان تەواو بکەیت من ئەبێ خۆم بگۆڕم" لین بە نیگەرانیەوە سەیری کردم پێکەنیم بە کیووتیەکەی

"لین ئازیزم جارێ زۆر زووە" بە بێ بڕوایی ووتم ئەزانم ئەو ئەیەوێ دایکم ببینێت ئەو پێمی ووت کەوا دایکی نەماوە و هەر لە مناڵیەوە لە سۆزی دایکی بێ بەش بووە

"من ئەمەوێ یارمەتی دایکت بدەم بۆیە بێ قسە زوو کارەکان تەواو بکە و ئەبێ چاوەڕێی من بکەی تا خۆم ئەگۆڕم دوای بمبەی بۆ ماڵی خۆتان" لین ووتی وەک ئەوەی فەرمان بکات منیش برۆیەکم بەرز کردەوە و شتێک هات بە مێشکما

"سەرەتا پێویستە..." لێوەکانم خر کردوو چاوەکانم داخست بۆ ساتێک چاوەڕێم کرد بەڵام هەستم بە هیچ نەکرد کەمێک چاوم کردەوە بینیم لین بە بێزاری سەیرم ئەکات

"یا! کیم تایهیۆنگ بێزار نەبووی لە ماچکردنم؟" لین پرسی بێزاری و خۆی مۆن کرد سەرم بە نەخێر جوڵاند و دوبارە چاوەکانم داخستەوە دوای ئەوەی لێوەکانی خستە سەر لێوم کەمێک چاوم کردەوە بینیم چاوەکانی داخستەوە لێوەکانم دەستیان کرد بە جوڵان

دەستم بە پشتیا هێنایە خوارەوە کەمێک خۆم نزمکردەوە تا دەستیم گەیشتە خوار سمتی و بەرزم کردەوە ئەویش قاچەکانی لە کەمەرم ئاڵاند و بەڕێکەوتم بۆ لای مێزەوە و ئەوم لەسەر مێزەکە دانا بەبێ ئەوەی ماچەکە بپچڕێنم

قۆپچەی سەرەوەی جلەکەیم کردەوە و ماچەکەم هێنایە خوارەوە و چەناگە و کەم کەم بۆ لای ملی بە هێمنی ئەمژی نەمویست پەلەی بۆ دروست بکەم کە کاتی خۆی هات ئەو ئەکات ئەبێت بۆ شوێنێ بگەرێت پەڵەی پێوە نەبێت بەڵام ئێستا ئەبێ دان بە خۆم بگرم

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now