30'

952 147 653
                                    


|taehyung pov|

چاوەکانم کردەوە هێشتا دونیا لە پێش چاوم ڵێڵ بوو کەمێک چاوم خوراند و هەڵسامەوه بەڵام لین لە لام نەبوو هەڵسامەوە چوومە خوارەوە کەسی لێ نەبوو بەڵام نانی بەیانی ئامادەبوو

" ئاه بۆ کوێ چوویت؟" بە بێزارییەوە ووتم و قژم هەڵدایەوە و چووم ئاوێکم کرد به دەموچاوم و هاتمەوە چێشتخانە دانیشتم خواردنەکانی وەک خۆی خۆشن

چاوەکانم داخستبوو خۆشیم لە خواردنەکە ئەبینی شتێک سەرنجی بردم پارچە کاغەزێک لە ژێر گلاسەکە دانرابوو هەڵمگرت و سەیرم کرد

ـ لە نـامەڪە ـ

بەیانی باش ئازیزم
ئەمویست لەگەڵت نانی بەیانی بخۆم >_<
بەڵـام ڪارێڪم هـاته پـێش
ڵـەڤ یوو تێیهۆنگــی

زەردەخه لەسەر لێوم لا نەئەچوو ئەو زۆر شیرینە ئاه شێوەی له پێی چاومە کە بەو شێوەیە قسە ئەکات خواردنەکەم تەواو کرد و هەڵسامەوە جلەکانم بگۆڕم لە ئاوێنەکه سەیری خۆمم کرد

| another pov|

" ئەمانە زۆر شاهانەن کچەکەم زۆر لێهاتووە" تای دەستی بە پەڵەکانی مل و سنگی خۆی ئەهێنا و دوای کەمێک جلەکانی گۆڕی پەیوەندی بەسەر پەیوەندی بۆی ئەهات بە بێزاری سەیرێکی پێی وابوو کۆمپانیایە

ئەمڕۆ شوێنی پڕۆژەکەی تای ئاشکرا کرابوو تای زۆر بە پەڕۆش بوو بۆ بینینی لی سەیری موبایلەکەی کرد و بینی ئەو پیاوەیە بۆ پاسەوانی لی داینابوو

تایهیۆنگ// چی بووه؟
( بە جدییەوە پرسی چونکە ئەم پاسەوانە لەوەتەی تای ناردوویەتی تەنها دوو جار پەیوەندی پێوە کردووە چونکە لی زۆر هەستیاره و نایانەوێت ئاشکرا ببن)

پاسەوان// گەورەم خێرا وەرە ئێرە خاتوو لین لێرەیە پاسەوانەکان باسی ئەوە ئەکەن لی بەڕێووەیە شتێکی خراپ بەسەر مناڵەکانی ئەهێنێ.
( پاسەوانەکە بە خێرایی ووتی و پەیوەندییەکەی داخست چونکە ئەترسا شکی لێ بکەن)

" بە نەفرەت بیت من چۆن بزانم لە کوێن؟" تایهیۆنگ بە توڕەیی هاواری کرد بۆکسێکی کێشایە ئاوێنەکەی بەردەمی

" نەئەبوو کەمێک چاوەڕێ بکەی هەر ناکەمێک تازە سەرەتای دڵخۆشیم بوو" تای بە توڕەیی ووتی ئەو نەیەزانی بۆ کوێ بچێت ئاخر پاسەوانەکە ناونیشانی پێی نەدا بەڵام تای بیری هاتەوە کەوا ملوانکەکەی بە لینی دابوو GPS ی تیابوو

خێرا موبایلەکەی هەڵگرت و شوێنەکەی دەستنیشان کرد چەند پاسەوانێکی لەگەڵ خۆی بردوو و بەڕێکەووت بۆ ئەوێ زۆر به خێرایی لێی ئەخوڕی

کە گەیشتن کۆشێکی گەورە بوو تەنها دوو پاسەوان لە پێش دەرگا کە بوو تای فەرمانی بە پاسەوانەکانی کرد کەوا بێ هۆشیان بکەن نەیویست تەقە بکەن کەس ئاگاری هاتنیان بێت

دڵنیابوو لی لێرەیە چونکە ئۆتۆمبێلە گەورەکەی لە لایەکی کۆشکەکە بوو بە ئاگادارییە هەنگاوی ئەنایە ژوورەوە لەناکاو دەنگی فێشکەکێک دڵی هەژاند

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now