28'

917 151 504
                                    

|another pov|

" لە جیاتی باوکم بمانبورن تکایە"  هانۆل به گریانەوە ووتی و کەووتە چۆک لین خێرا خۆی دانایەوە

" هانۆل چی بووە بۆچی وا ئەکەی؟" لین بە نیگەرانییەوە ڕوخساری هانۆلی گرت و فرمێسکەکانی ئەسڕی

" لین گوێم بۆ بگرە دەربارەی بکوژی مناڵەکانت قسە ئەکەم" هانۆل به چاوە پڕەکانییەوە ووتی و سەیری نێو چاوەکانی لینی کرد

" چی بوو؟ ئایه دۆزیتەوە؟" لین بە پەڕۆشەوە ووتی و هانۆل سەری بە بەڵێ لەقاند هەنسکێکی تووندی هەڵکێشا

" باوکم بوو باوکم ئەوانی کووشت " هانۆل ووتی لین خەریک بوو ناڕەزایی دەربڕێت بەڵام هانۆل وەستاندی

" بوەستە تا قسەم نامێنێ" هانۆل ووتی و لین بێدەنگ بوو

" دوێنێ خەریکی لێکۆلێنەوە بووم دوای ئەوەی نامەکەی تۆم بینی هاتم و تایم بینی لەگەڵتا ئەو زۆر بە خۆشەویستیانەوە پێتی ئەڕوانی و غیرەشی ئەکرد لێت سەرم سوڕما ئەو کوڕە خراپەکارەی باوکم باسی ئەکرد هەرگیز وەکو تای نەبوو " هانۆل ئەمەنەی وت و هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا

" دواتر تۆم هێنایەوە و چووم بۆ لای خاتوو یۆنگ زۆر لێی پاڕامەوە تا پێمی ووت ئەو زۆر گریا زۆر پەشیمان بوو بەڵام باوکم هەڕەشەی لێ کردبوو وە ئەو تای بانگهێشت کردبوو ئەو شەوە بۆ ئەوەی تاوانەکە بەسەر ئەو ساخ بکاتەوە " هانۆل ووتی بە شەرمەزاری هەستی بە شەرم ئەکرد کوڕی پیاوێکی لەو شێوەیەیە

" چی ئەڵێی هانۆل بۆچی بۆچی ئەبێ ئەوانی لەناو ببردایە؟" لین به گریانەوە ووتی و هانۆل خۆی کۆکردەوە پێویست بوو لین هەموو شتێک بزانێت بۆیە هەوڵی دا بە هێمنی هەموو شتێک باس بکات

" هێمن بەوە و هەوڵ بدە حاڵت تێک نەچێت" هانۆل بە هێمنی ووتی و چوونە هۆڵەکە هانۆل نەیەزانی چۆن دەست پێ بکات

" لین ئێستا ئەوە بزانە باوکم ئەو کارەی کردووە بەڵام من شکم لە شتێکی تر هەیە" هانۆل ووتی و لین فرمێسکەکانی بەسەر یەکەوە ئەکەوتن ئەوە بۆی سەخت بوو کەوا باوکی کارێکی وای کردبێت ئەسڵەن هێشتا بۆ باوکی چاوەڕوان کراو بوو بەڵام بۆ داپیرە یۆنگ زۆر سەخت بوو باوەڕکردن

" چ شتێکی نەفرەتی تر" لین بە گریانەوە وتی ئەسڵەن دەنگی لەبەر زۆر خەمباری دەرنەئەچوو

" پێشتر به مناڵی ئێمە هەموو ڕۆژێک ڕاهێنانمان ئەکرد لە هەفتەیەکا تەنها دوو جار پشوو بوو بەڵام من ئەو دوو ڕۆژە ئەبووایە فێری کاری کۆمپانیا بم لە کاتێکدا تەمەنم 15 ساڵ بوو ئیرەیم به ئێوە ئەبرد کە یاریتان ئەکرد ڕەقم لێتان بوو پێم وابوو باوکم ئێوەی زیاتر خۆشەوێت بەڵام باوکم تەواوی کۆمپانیاکەی کردووەتە ناوی من ئایە ئەمە سەیر نییە؟" هانۆل ووتی و لین مێشکی تووشی بیرکردنەوەیەکی قووڵ ببوو

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now