| another pov|
" ئێ ئینجا باوکی کێیه؟" لین بە توڕەیی پرسی بیرکردنەوەی خراپ مێشکی گرتبوو
" هەڵیبێنه" ئالی بە فێڵبازییەوە ئەیزانی چی لە مێشکی لین ئەگوزەرا بۆیە ئەیویست زیاتر ئاگری تێ بەردات
" هێی بوەستن منیش مەراقم کرد" تای پرسی زۆر بە بێ باکاییەوه سەیری ئالی ئەکرد
" ئاھ گاڵتەکردن لەگەڵ ئێوە سەر ناگرێت باوکی مناڵەکەم ئارۆکیە" ئالی بە ئاسایی ووتی بەڵام هەم تای هەمیش لین شۆک بوون
" چی؟ هارۆکی ژاپۆنیەکە ئەڵێی؟" تای بە شۆکەوە ووتی و ئالی خۆی گرژ کرد لێی
" بەڵێ لەگەڵ ئەومە لێم ڕا نابینی کەسێکی ئاوا ئاشقی ئەم جەستەو پێرفێکتیەم ببێت " ئالی سەرەتا بە گرژییەوە ووتی دواتر بە لەخۆباییەوە ووتی
" چۆن ئەووت ناسی خۆ تۆ ژاپۆنی نازانیت" تای بە گومانەوە پرسی و ئالیش لە تای نزیک بوویەوە
" کیم تایهیۆنگ لە کۆمپانیاکەی تۆ ئەوم ناسی و ماوەیەکی زۆرە لە زمانی ژاپۆنی ئەخوێنم" بە هێمنی ووتی و لە تای دوورکەوتەوە و سەیری لینی کرد
" پیرۆز بایم لێ ناکەن" ئالی بە توڕەیەکی دراماتیکی ووتی دوای ئەوەی ئەوان پیرۆزبایی کرد
" نەخشە لە ئێوەش بیت" ئالی ووتی و لین دەموچاوی گرژ کرد
" مناڵێک پێش هاوسەرگیری؟!" لین بە قێزەوە ووتی و ئالی بە توڕەییەوە سەیری کرد ئەوەی پێ ناخۆش بوو کە لین پێی ووت
" هێی ئێوە ئاشکرا دیاره چیتان کردووە سەیری خۆتان بکەن " ئالی ئاماژەی بە پەڵەکانی ملیانی کرد لین شەرمی کرد بە توڕەییەوە سەیری تای کرد
" ئەو چاکەتەتم بەڕێ" بە توڕەییەوە ووتی و تای بە پێکەنینەوه چاکەتەکەی دابە لین
" هێی لین ئەزانم تای کارامەوە و زۆر لێزانانەیە لەو کارەیا با پێشت بڵێم ئێمە جارێک سێکسمان کردووە" ئالی بە فیزەوە ووتی و قژی هەڵدایه دواوە تای بە توڕەییەوە سەیری ئالی کرد و لین بە شۆکەوە
" بۆچی وا سەیرم ئەکەی تای ئەو ئەوەش نازانێت ڕەقی لێمە کەواتە با بیزانێت" ئالی بە ئاسایی ووتی و لین بە توڕەیی بۆکسێکی کێشایە سنگی تای
" نەفرەتی پیس!" لین بە دڵی پڕەوە ووتی و تای تێپەڕاند
" دەمت ناوەستێ؟" تای بە بێزاریی بە ئالی ووت و ئەویش بە دوای لین کەووت
" بەختێکی باش لەگەڵ ئاشتکردنەوەی" ئالی بە دەنگی بەرز ووتی بۆ ئەوەی تای گوێی لێ بێت
" نەفرەتی کەی کاتی ئەوە بوو؟" تای بە توڕەییەوە دوای لین کەوتبوو بینی لین لای شۆلە دیارە شۆلیش لەگەڵ جۆنگکووک هاتبوو
" شۆل زۆرم بیر کردبووی" لین بە دڵتەنگییەوە ووتی ئەو دڵخۆش بوو بە بینینی شۆل بەڵام ناتوانێت ئەوە قبوڵ بکات کە ئالی ووتی
YOU ARE READING
𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎
Fanfiction[ڕاستـەڪان وون بـوون] ( کۆتایی هـاتووە) لیـن//بـیرم لـەوە نەڪردبووەوە ژیـانڪردن لەگەڵـت هێندە ئـارام بێـت تایهیۆنگ// ئـەگـەر بتـەوێت ترپـەڪانی دڵـیشم ڕائـەگرم بۆ ئـارامیەڪەت لیـن// ڕۆژەڪانم بـەهـۆی تـۆووە تـاریڪبوون تایهیۆنـگ// گەرماوێڪی خـۆش خاتـ...