32' END

1.6K 149 459
                                    

|leen pov|

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خوێندنە زۆر دڵخۆشم هەرچەندە لە ماڵەوە ئەخوێنم بەڵام هێشتان چێژ بەخشە ، تای چووە کتێبم بۆ بهێنێت ئەوە بێزارکەرە ئەو زۆر لەسەر قسەی خۆیەتی و خۆی وانەم پێ ئەڵێت بەو پێیەی ئەڵێت هێندەی مامۆستایەک بەهرەدارە

ئێمە هاوسەرگیریمان کرد ئەتوانم بڵێم بچوکترین ئاهەنگ بوو تا ئێستا بینیبێتم تەنها خێزانی کیم و کەسە نزیکەکانمان هاتبوون بەڵام لە لای من هەر ناوازە بوو

شۆل ماوەی مانگێکە دووگیانە ئەوان زۆر دڵخۆشن بە بوونی مناڵەکەیان ئێستا جۆنگکووک کەوتووەتە ژێر فەرمانەکانی شۆل لەگەڵ ئەوەشا هێشتان شۆل ناتوانێت یاساکانی پێشووی جۆنگکووک بشکێنێت

سۆل کە گەڕایەوە زۆر لاواز ببوو ئەویش وەک من لە کۆتا ساڵی خوێندنیەتی ئەو نایەوێت ببێتە پزیشک ئەیەوێت بچێتە بەشی هونەری وێنە و سیرامیکسازی 

" ئازیزم کتێبەکانتم هێنا بەڕێوبەر پێمی ووت لە کاتێ تاقیکردنەوەکان پێویستە لە قوتابخانە بیت" تای ڕایچەڵەکاندم نەشم زانی بوو کە گەڕاوەتەوە

" سوپاس بەڵام من چۆن بزانم تاقیکردنەوەیە؟" بە نیگەرانییەوە پرسیم و سەیری چاوە ماندوەکانی تایم ئەکرد

" ئەو ووتی کەوا پەیوەندیم پێوە ئەکات ئێستاش وەکو پێم ووتی خۆت زۆر ماندوو ناکەی ، خواردن و خەوت تێک نادەی ، خۆت لەبیر ناکەیت ، لە هەموویان گرینگتر من لە بیر ناکەیت" تای بە فەرمانەوە لە گوێم چرپاندی و لە کۆتاییا ماچێکی کردم

" ئمهم من ئەوانە ئەکەم کە پێت ووتم و ئەوانەش ناکەم کە ووتت مەیکە" بە زەردەخەوە ووتم و ئەویش ماچێکی کورتی لێوی کردم و ڕۆشت بۆ کۆمپانیا

ئەم ماوەیە تای زۆر ماندووە کاری دیزانی کۆمپانیای بە لایەک و ئەو پڕۆژەیەشی بە لایەک هێشتان زۆری ماوە پڕۆژەکەی تەواو ببێت بەڵام زۆر بە ناو بانگ بووە ئەوە باڵەخانەیەکی 500 نهۆمییە منیش پەڕۆشی تەواو بوونیم

کتێبەکانم کردەوە و بە ئۆنڵاین دەستم کرد بە خوێندن ئەوە کارێکی ئاسان نییە بەڵام هێندە سەختیش نییە من لە کات بە تاڵیان بخوێنم 

تای پێمی ووت هەر تەنها دەربچم خۆی ئەمنێرێتە باشترین زانکۆی کۆریا

بەڵام من نامەوێت بە پارە بخوێنم و نامەوێ چوار ساڵ لە زانکۆ بم تەنها ئەمەوێ دوو ساڵ بخوێنم گەر لەو دوو ساڵە پلەی یەکەم بهێنم ئەوا وەک ئەوە وایە چوار ساڵم خوێندبێت هەوڵ بۆ ئەوە ئەدەم

تا نزیک دوا نیوەڕۆبوو خەریکی خوێندن بووم و دەنگی دەرگا هات پێم سەیر بوو کەس نایەت بۆ لای من تایش بێت خۆی دێته ژوورەوه دەرگاکەم کردەوە پێشبینی نەکراو بوو

" سڵاو لین ئەکرێ بێمه ژوورەوە؟" گۆری کچە پورم بوو ئەوە ئەو کچە پورەیە کە حەزی به تای بوو

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 21, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now