20'

887 158 307
                                    


|another pov|

" جۆنگکووک ئەمەوێ ئەو کچە ببینم کە باست کرد" تایهیۆنگ ووتی بەدڵنیاییەکی زۆرەوە ئەوانی تر هەموویان سەیری تایان کرد و بە دوو دڵیەوە لێیان ئەڕووانی

" تایهیۆنگ تۆ دڵنیای؟" جۆنگکووک پرسی و تایهیۆنگ سەری به بەڵێ لەقاند و زەردەخەنەیەکی کەمی کرد

" بەڵێ! گوێ بگرن من ئەمەوێ هەموو شتێک بگۆڕم گەر لین منی نەوێت کەواتە خۆشیش نابینێ " تایهیۆنگ بە ئاسایی ووتی و هەمووان شۆک بوون بە قسەکانی جۆنگکووک پێی وابوو کەوا تای شێت بووە

" تایهیۆنگ شتێک ئەڵێم بەڵام هەڵمەچۆ" جۆنگکووک ووتی و تای بە ئاسایی سەیرێکی کرد

" چیه؟" تای ووتی و جۆنگکووک بە نا دڵیەکەوە سەیری تای کرد ئەو دوو دڵ بوو لە قسەکەی

" پێویسته بچینه نەخۆشخانه" جۆنگکووک ووتی و تای بە بێ هەستی سەیری جۆنگکووکی کرد

"بۆچ مەبەستێک؟" تایهیۆنگ پرسی

" ئێ تۆ هەر چرکەیەک بڕیارێک ئەدەی دڵنیام باری دەروونیت باش نییە تکایە با پشکنینێک بکەین" جۆنگکووک به شێوەی تکاوە بە تای ووت بەڵام تای توڕە بوو

" پێم ڕا ئەبوێریت؟" تایهیۆنگ بە جدیەووە پرسی و لە تۆنی دەنگی هەست بە توڕەییەکەی ئەکرا ئەوانی تر بە بێ دەنگی دانیشتبوون نەیانەوێرا قسە بکەن جیمین پێی وابوو جۆنگکووک ڕاست ئەکات بەڵام دڵنیابوو تای قەد بەوە قایل نابێت

" جۆنگکووک جارێکی دیکە گوێم لەم قسە بێ مانایانە نەبێت تێگەیشتی چاوپێکەوتنێکیشم بۆ دانێ لەگەڵ ئەو کچە" تایهیۆنگ به جدییەوە پرسی و ڕووی لێیان سوڕاند تای هەستی بە کەمی ئەکرد کە ئەیبینی بەو شێوەیە بیری لێ ئەکەنەوە

" باشە تایهیۆنگ بەڵام پێویستەکات زوو کارەکانی کۆمپانیا کەم بکەینەوە ئێمە سێ ڕۆژی تر هاوسەرگیری ئەکەین ئەو کاتە مەجالێکی بەو شێوەیەمان نابێت لەبەر ئامادەکارییەکان" جۆنگکووک ووتی و تای سەری بە بەڵێ لەقاند و سەیری لایەکەی تری ئەکرد کە ئەوانەی ئەیبینی بێگانە و نەناسراو نەبوون

|لـە لـایەکی تـرەوە|

دوای ئەوەی تایهیۆنگ ماڵی لینی بە جێهێشت هانۆل گەڕایەوە گوێی لە دەنگی هاوارە بەرزەکانی باوکی بوو کە سەرزەنشتی لینی ئەکرد هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا و چووە لایان

" پێم بڵێ من تۆم بەو شێوەیە پەروەردە کرد لەگەڵ دوژمنەکەت ئاوا هەڵسووکەوت ئەکەی؟ چەند جار پێت بڵێم فرمێسکە نەفرەتیەکانت بگرە لە پێش چاوی کەم بگری ئەسڵەن بۆچی ئەگری؟ هێشتان خۆشتەوێت یانیش بیرت لەوە کردۆتەوە خیانەتمان لێ بکەی ی..." بەڕێز لی خەریکی سەرزەنشت کردنی لین بوو توند قۆڵی لینی گرتبوو ڕایەوەشاند لەگەڵ قسەکانی لین بەبێ دەنگی ئەگریا

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now