24'

815 155 335
                                    


|another pov|

دوای ئەوەی پۆلیسەکان تایهیۆنگیان برد ئەو خۆی بە دەستەوە دا و دوای ئەوەی تایهیۆنگیان برد بۆ بنکەی پۆلیس تای ئامادە نەبوو هیچ ڕوونکردنەوەیە یان دانپێدانانێک یانیش هیچ لێپرسینەوەیەک ئەنجام بدات دوای ماوەیەک باوکی خێرا خۆی گەیاندە لای تای و زۆر خەفەتبار بوو بەو هەواڵە

" تایهیۆنگ!" باوکی به دڵگرانییەوە ناوی برد تای سەری بەرز کردەوە و سەیری نێو چاوەکانی باوکی کرد باوکی هاتە لای دانیشت تای سەیری شوشە گەورەکەی ئەکرد کەوا پۆلیسەکان لەو دیووی ژوورەکەوە سەیریان ئەکەن

" باوکی بۆچی حاڵت وایە نیگەران مەبە من هیچ شتێکم لێ بەسەر نایەت" تایهیۆنگ هەوڵی ئەدا باوکی قایل بکات بەوەی کەوا دڵگران نەبێت و خەم نەخوات ئەوان بە دەنگی نزم قسەیان ئەکرد بۆ ئەوەی ئەوانەی دەرەوە گوێ بیست نەبن

" تایهیۆنگ گەر دایکت بزانێت باش نابێت باوەڕم نەئەکرد لین شتێکی وا بکات" باوکی بە خەمەوە ووتی سەیری تایهیۆنگی کرد تای زەردەخەنەیەکی بۆ باوکی کرد تاکوو دڵگران نەبێت

" باوکە تکایە هیچ شتێک بە دایکم مەڵێ وە من بەیانی زوو لینم بینی پێ نەئەچوو بە تەمای ئەمە بێت بەڵام ئەو هیچ بەڵگەیەکی نییه من مناڵەکانم لە ناو بردبێت" تایهیۆنگ ووتی باوکی بە خەمەوە سەیری ئەکرد ئەو نیگەران بوو بۆ حاڵی تاکە کوڕەکەی

" تایهیۆنگ گەر تا 24 کاتژمێر بێ تاوانیت نەسەلمێنی ئەوا کۆمپانیاکانی تر ڕێکەوتنەکان هەڵەوەشێننەوە و پشکەکانت دادەبەزێت" باوکی تای بە ئاگادارییەوە ووتی تای هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا ئەوە ڕاست بوو هیچ کەسێک ئامادەنییە لەگەڵ کەسێکا کار بکات مناڵی خۆی بکووژێت

" باوکە دڵنیابە هیچ شتێک نابێت چونکە ئەوان بەڵگەیان نییە بە چ دۆزەخێک من تۆمەتبار ئەکەن بە کوشتنی مناڵەکانم من شتی وام نەکردووە" تای بە سوورییەوە ووتی و باوکی دەستی لەسەر شانی تای دانا

" من ئەزانم بڕوات پێ ئەکەم بەڵام تەنها ئارام بگرە سەرکەوتن بۆ ئارامگرانە" باوکی تای ووتی و دواتر باوکی تای ئەیویست پارێزەر بۆ تای بگرێت بەڵام تای بەمە ڕازی نەبوو

باوکی پێداگری کرد بەڵام تای ڕەتی کردەوە قسەشی لەگەڵ بکات بۆیە پاڕێزەرەکە بەبێ ئومێدی ئەوێی جێهێشت تای هێشتا ئامادە نەبوو هیچ قسە و گفتوگۆیەک ئەنجام بدات

دەرەوەی بنکەی پۆلیس پڕ بوو لە کامێرا مان و کەناڵی بەناوبانگ ئەوە شتێکی گەورە بوو کە خاوەن کۆمپانیایەکی لەو شێوەیە کارێکی ئاوا ئەنجام بدات بە تەواوی هەواڵێکی تازە بوو

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

|لـە لـایـەڪی تـرەوە|

"باوکە من نامەوێ ئەوە بکەم تۆ پرست بە من نەکرد ئەو کارەت کرد " لین بە توڕەییەوە هاواری بەسەر لی'دا کرد

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now