27'

796 139 521
                                    


|another pov|

دوای ئەوەی تای ملوانکەکەی لە ملی لین کرد لین پاڵی بە تایەوە ناو لەسەر یەکێک له کورسییەکان دانیشت ئەو هەوڵی ئەدا هەر نا کەمێکیش بێت دوێنێ شەوی بیر بێتەوە

"بیر لە چی ئەکەیتەوە؟" تای پرسی به شەیتانی و لە بەرامبەر لین لەسەر مێزەکه دانیشت

" وازم لێبێنە تکایە دورکەوە" لین بە ناڕەحەتییەوە ووتی تای دەستەکانی لە ئەملاو لای کورسیەکەی دانا و لینی قفڵ کرد

" من ئەوەم ناوێت ئازیزم" تای ووتی و خەریک بوو خۆی لە ڕووخساری لین نزیک ئەکردەوە لین هەردوو دەستی لەسەر سنگی دانا و ڕێگری کرد لە نزیک بوونەوەی

" پێت وایە چی ئەکەی کیم تایهیۆنگ؟ ئەزانی کە هێشتم ئەو ملوانکەیە لە ملم بکەی مانای ئەوە نییە لێت خۆشبوومە باش گوێ بگرە ئەمەوێ لام بێت بۆ ئەوەی کە تۆم خسته ژێر گڵ بۆ هەمیشە لەگەڵتا بینێژم" لین بە هەڕەشە و توڕەییەوە ووتی بەڵام تای ئەسڵەن ئاگای لە هیچ قسەیەک نەبوو تەنها سەری ئەلەقاند بۆی

تای چاوەکانی هێنایە خوارەوە بینی ڕانەکانی لین تەواو به دیار کەوتوون ئەو که دانیشتبوو شۆرتەکەی زیاتر بەرز بووبوویەوە بەشێکی زیاتری دیار خستبوو تای دەستێکی خستە سەر ڕانی

" دەستت لابه تایهیۆنگ " بە توڕەیی ووتی و دەستی لەسەر دەستی تای دانا بۆ ئەوەی دووری بخاتەوە بەڵام تای بەرە بەرە بەرەو سەرەوە تر ئەڕۆشت

" دوێنێ شەو وات نەئەووت" تای بە مەستیەوە لووتی لە ملی چەقاند دەستی به تەواوی بردە نێو شۆرتەکەی لین قاچەکانی تووند داخست و لە شانی تاێ نزیک بوویەوە و تووند گازی لێی گرت

" ئاھ نەفرەت بۆچی وەک سەگێک مامەله ئەکەی؟" تای بە گرژییەوە پرسی و خۆی ڕاست کردەوە دەستی لەسەر شوێنی گازەکە بوو

" باش گوێ بگرە کیمی نەفرەتی دوێنێ شەو نازانم چیم کردووە و چی ڕوویداوه دڵنیابه لە ناووت ئەبەم هەرگیز لێت خۆش نابم " لین به دڵپڕییەوە ووتی و ویستی بچێت بەڵام تای قۆڵی گرت و گەڕاندییەوە

" بۆچی بەو شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ ئەکەی گوناحی من چییه؟ هااا تەنها لەبەر ئەوەی ئەزانی خۆشم ئەوێت بۆیە وا مامەڵه ئەکەی؟" تای به قورگی لەرزیووەوە ووتی ئەو بێزار بوو لە مامەڵەو قسە ڕەقەکان و سەیرکردنە ساردەکانی لین

" بەسە وەک ئەوەی زۆر زوڵمت لێکرابێت ڕۆڵ ئەگێری ئیتر بەسە لەوە زیاتر ئەتەوێ چی بکەی دەستدرێژیت کردە سەرم منت کرد به دایک منڵەکانمت کووشت سەرەڕای ئەوەی باوکمیشت کووشت لەوە زیاتر چی؟" لین به گریانەوە پێیایا تەقییەوە  بەڵام تای بەو قسانە وەکو شێتێک هەڵچوو تووند لینی گرت و کێشای بە دیوارەکەیا هێندە بەهێز بوو لین وای هەستە کرد پشتی شکاوە

" نەفرەتی پێم بڵێ باوکت کێ بوو؟هاااا ناوی چی بوو نازناوی چی بوو ؟ وەکو گەمژەیەک باوەڕ بە هەموو شتێک ئەکەی وە باش ئەوە لە مێشکت بچەقێنە من مناڵەکانی خۆمم نە کوشتووە ئەو ڕۆژەی لە نەخۆشخانە بووی من کەسم ئاگادار نەکردبوویەوە بەڵام لی نەفرەتی لەوێ بوو " تای به هاوارەوە ووتی و لین قسەکانی هانۆل هات بە مێشکیا هەم ئەو ناوی باوکی ئەزانێ بەڵام نازناوی نەئەزانی

𝑻𝑯𝑬 𝑭𝑨𝑪𝑻𝑺 𝑨𝑹𝑬 𝑳𝑶𝑺𝑻//𝙺𝚃𝙷✔︎Where stories live. Discover now