خـواردن

26 13 8
                                    

دەرگـای ماڵەڪەی ڪردەوە بـەڕاڪردن چـوو بـۆ ژوورەڪەی تـا جـلەفەرمیەڪانی فـڕێ بـدات،حـەزیـەڪی جـوانـی نـاسـڪ ببـۆشـێ،بـڕواتە دەرێ.

ئـەوەنە بـەپەلەبــوو بۆ ژوورەڪەی دایـڪی هەر نـەبینی.

خـەریـڪ بـوو بەپڵاوی بـاوڪ'ـی بڕوا بـۆ دەرەوە گەر لەدوا سـات سەیری قـاچەڪانی نەڪردایە.

بـەپەلەیە ئـەچێ چـاوڪاڵی یـاری ئـەبینێ.

وە،ئـەوەتا دوبـارە لەبەر دەرگای ڪتێـخانەڪەیە.

ڪۆتـا ڕۆژ ڪە بەدیدەنی شـادبوو ئـەو ڕۆژەبوو چـوو بـۆ بازاڕیەڪە.

وەئـەوە هەفـتەیەك ئـەبێت.

بـۆئـەو زۆرە.

هەنـگاوەڪانی بـەهێمنی نا بۆ ژوورەوە،وەك پێژبینی ڪرد.
ڪتێبێك لەناو دەستەڪانیەتی هەموو سەرنجی لەسەریەتی.

ڪتێـبێڪی لەڕەفەڪان هێنا پێش ئەوەی بـچێ دانیشێ لەبەرمابەری.

"سـڵاو."بـەنەرمی وتی،تـائەو ڪوڕە سەری لەسەر ڪتێبەڪە هەڵگرێ و دیقەتێڪی ڪەمی بـا.

هەرلەگەڵ بینینی ئـەو خەندەیەڪی گـەورەی ڪرد.

"سـڵاو،بەخێر بێیت،زۆر لەمێژە بـۆدیارنیت؟"ئـەویش بەهێواشی و تامەزرۆیەوە وەڵامی دایەوە.

"ببـورە،تـۆ ئـەزانیـت؟ڪارەڪەم.."

"ئـۆو ڕاسـتە،ئـەبـایە بم زایبـا ڪەمتر ئـەوبیـنم چون ڪارت بـۆپەیابـووە."بەڪەمێك خـەمەوە وتـی.

"خـەمـنـبێ هەر ڪارەڪەم تەواو ڪرد زوو زوو دێم بـۆ ئێرە."

دواتر هیچـیان نەوت،دستیان ڪرد بە خوێندنەوە.

پـاش ڪەمێ لەو بێدەنگیە،ڪوڕەڪە سەری هەڵبڕی و سەیری ئـەوی ڪرد.

ساز سەیرڪردنەڪانی گرت،بـەڵام ئـەو خۆشی ماندوو نەڪرد بـەچاو لادان لەسەری.

"ئـەتەوێ بـێیتە دەرەوە لەگەڵ من..؟ئـەمڕۆ!"

"ئـێسا؟"

"بـەڵێ."

"ئــمـ،..بـاشە."

"ڪەواتە هەڵسە بابـڕۆیـن."

"ئـایە برسیتـە؟!خواردنگەیەڪی زۆر خۆشـ لێـرە ڪراوەتەوە،واتا خـواردنەڪانیان خۆشە."

بەدەم ڕێڪردنەوە لێی پرسی.
پێـڪەنینێڪی بـچوڪی ڪرد بـۆی.

"بـەڵێ بـەڕاستی برسـیمە،لەبـەیانیـەوە هیـچم نەخـواردوە ئـاا بـەڕاستی ڪارڪردن زەحمەتە."

بـۆڵەبـۆڵی ڪرد لەڪۆتاییەڪەی.

"ئەی لەڪوێ ڪار ئـەڪەی؟"

تـۆزێڪ وەسـتا.
بـێگومان سـاز ئـەوەنە گەمژە نییە یـەڪسەر پێی بڵێ لەفڵانە شوێنە.
پێشـتر بـاوڪی ئـاگەداری ڪردبـوویەوە لـە دوژمنەڪانی خۆی، هەرچەن هیچ شڪی لەو نەبوو بـەڵام ئەترسا هەڵەیەك بڪات بـاوڪی بێھیوابێت لێی.

"هەر..،پێشـتر پێـم نەوتی ڪۆمپانیای بـاوڪمە."

دەستی ڪرد بەڕۆشتن.
ڪوڕەڪە پێـڪەنی لەو گۆڕانە لەناڪاوەی ئـەو.

بیـری ئـەڪردەوە ئـاخۆ ئـەویش وەك خـۆیەتی؟!

گـەیشتـن خـواردنگەیەڪی ســادە.

ئـەوخـواردنەیان داوا ڪرد ڪەدڵیـان بـۆ چوو.
خواردنەڪەیان بەئـارامی خوارد جیـا لە ژاوە ژاوەڪەی مێشڪ و دڵیـان.

ڪەس نەی ئـەزانی ئـاخۆ ئـەو هەستانە پـشت گـوێ بـخەن و بـەردەوام بن لەو هاوڕێیەتییە بێ سەروبەریەیان یـان دەری ببڕن.!

ئـەو ڪەسەی تەواوی ژیانی لەژێر سێبەری بـاوڪی گەورە بـووە نەیـهێشـتوە ڪەس دڵی بشڪێنی هەرچی ویستبێتی لەباردەمیا بـووە بێ هیچ هەل و مەرجـ،تەنھا ئـەوە نەبێ نەیھێشـتوە زۆر بەئازادی بـسوڕێتەوە لەترسی ئـەو دوژمنانەی.ڪەسەردەمانێـك هاو ڕووح بـوون.

هـاتـنی ڪوڕێڪی نــامۆ بۆ نێـو ژیانی چی بەبـاوڪی بـڵێ،ئـەگەر دوژمنی دەرچوو؟یان جاسووسی یەڪێك لەدوژمنەڪانی.چی؟

'بـابـە،ئـەو ئـەوڪوڕەیە هەستم بۆی هەیە و جاسوسی بەسەر تـۆیـائەڪرد!.'

بـۆ نمونە ئـاوای پێ بڵێ.

نەی ئەویست ڕەش بینانە بیر بـڪاتەوە بـەوەی ڪوڕە جاسوسی یەڪێڪ لەدوژمنەڪانی باوڪی بێ بەڵام بـەڕێز مین مێشڪی لێ پڕ ڪردبـوو.

ئـەویش زۆر ئـەترسا لەوە هەرچەن زۆر ڕێی لەوە ئـەگرت ڪە چیدی نەچێتەوە ئـەو ڪتێبخانەیە تا لەبیری بڪات بـەڵام، درەنگ بوو ڪوڕەڪە لێی نزیك بویەوە و گوفتـاندی.

ئەوەی ڕۆژێـك بەحەسرەت بوو سەیرێڪی بڪات ئێسـتا لەبەرامبەریەتی نـان ئـەخوا لەگەڵی.

سەری بەرزڪردەوە لەسەر خواردنەڪەی سەیرێڪی ڪرد چەن جوان خواردن ئەخوات..

ئـەبێ هەبێ لەو جوانتر خواردن بـخوا.؟

بەلای ساز'ەوە نییە و نـابێت هەرگیز.








Oɴᴇ Wʀᴏɴɢ Iɴ Tʜᴇ PᴀsᴛWhere stories live. Discover now