سـەیران!

20 14 12
                                    

پـاش ئـەوەی لەخواردنگەڪە خواردنیان خوارد.
ئێستاش لەدەرەوە پیـاسەدەڪەن،بەبێ دەنگی تەنھا دەڕۆن هیچ قسەیەك ناڪەن، هەر چەن ناخیان پڕە لەقەسە بۆیەڪتری هەڵی ڕێژن بەڵام بەبێدەنگی ئەڕۆن،ئەڪڕێ ئەم قسانە لە وەختێڪی گونجاو ترو بـاشتر بڪرێن،نا؟

پاش ئـەوە لەباخچـەیەڪی جوان و ڕەنگیـن دانیـشتن لەسەر ڪورسیەڪانی ئـەوێ.چاوەڪانی گێڕا بینی ڪچ و ڪوڕێك لەژێر دارێك دانیشـتون ڪوڕەڪە سەری لەسەر قاچی ڪچەڪە داناوە.

سەیرڪدنەڪانی گواستەوە بۆ ئـەو ڪچەی تەنیشتی.

٭پێی بڵێم؟!شەرم نابێ؟٭

مشتو مڕی بوو لەگەڵ خۆی تاوەڪو چاوەڪانی گرت دوبارە.

"چـی بوو؟ بۆوا سەیرم ئـەڪەیت."

"ڕاستی،سەیرڪە..."دەستی لەپشت ملی دا تۆزێك هەستی بەشەرم ئـەڪرد."بـەیانی،ڪـاتت هەیە."

"بـەڵێ بەیـانی پشـومە،بـۆچی.؟"

"سـەیرانێڪی بچوڪ بڪەین؟"

"چی،بـجوڪ؟"

"سـەیران."

"ئـاممـ...،ڕاسـتەپشـومە بـەڵام نـازانم ئـەتوانـم بێـمەدەرەوە یـان نـا."

"ڪێشـە نییە،گەر نـاتەوێیت بێی."

"ئـەگەر بـۆم ڕێك بـڪەوێت دێم،بـەڵام تۆ لەچاوەڕوانی نـابی؟"

٭تەواوی ژیانم چاوەڕوان بووم ڕۆژێك هیچ نییە.٭

"نانەخێــر ڪێشەم نییە،ڪاتژمێر چوار تەواوە.!"

"زۆر تەواوە."


"سـاز گیـانـەڪەم ئێمە ڕۆشتـین." خاتوون میـن لەبەردەرگاڪەوە هاواری بۆ ڪچەڪەی ڪرد ڪاتێ قۆڵی لەقۆڵی بەڕێز مینـ'ا بوو.

سـاز بە حەپەساوی دەرڪەوت.

"بـۆڪوێ؟"

"بـاوڪت پێی نەوتی؟!"سەیرێڪی ڪرد."داوەت ڪراوین هەفتەیەڪی تر بـۆ ئـاهنگی ڪۆمپانیای بەڕێز جانگ،جـا ئەچین جل بڪڕین، و ئێـوارەش لەدەرەوە نان ئـەخۆین،شـتێڪم لەناو بەفرگرە بۆ هەڵگرتوی بخۆ بـاش."

هەرڪە قاچیان چوە دەرەوەی ماڵەڪە ساز بەپەلە سەیری ڪاتژمێریڪرد دوو نییوە، ڪاتێڪی باشە،چوو بۆلای سەلاجەڪەو هێلڪەو شیرو ئـارد و شەڪرری دەرهێنا دەستی ڪرد بە دروست ڪردنی ڪێڪێڪی بەتام.

وەخواردنێڪی بەتام شتەڪانی پێچایەوە خستیە سەبەتەیەڪی بچووڪ لەگەڵ دەبەیەك شەربەت.

چوو خۆی ئـامادە بڪات حەزیەڪی سپی خوارەوەڪەی پڕ گوڵی بچوڪی ڕەنگ زەرد بوو.ڪالەیڪی سپی، پرچی ڵەدواوە ڪرد بە ڪەزی بەشلی.

سەیری ڪاتی ڪرد سێ و چلو پێنج خولەڪە زۆر ڪەم ڪاتی ماوە،سەبەتە خواردنەڪەی بـرد بەخێرای ڕۆشت.

گەیـشت بەبـخاچەڪە،بـینی لەژێـر دارێـڪا دانیشـتوە خـەیاڵی فڕیـوە،بەهێواشی لێی نزیك بـوویەوە.

"ســڵاو."

سـەری هەڵبـڕی،لەسەرەوە تـا خوارەوە سەیری ڪرد.
ئـینـجا وتـی."بـەخێر بێیت."

هەڵسـایەوە سەبەتەڪەی لێ وەرگرت و سەرچەفێڪی بچوڪی هێنابوو ڕایخست و لەسەریدانیشتن

"سـوپاس،زۆر چاوەڕێت ڪرد وانییە،ببـورە درانگ ڪەوتـم."

"نانا ڪێشـە نییە خۆشم تازە هـاتم."

ڪێـڪ و خواردنەڪەی دەرڪرد لەگەڵ دوو گڵاس و شەبەتەڪە.

ساز شتەڪانی ڪردە قـاپەوە.

"واااھــ،"سـاز دڵی خۆش بوو وتی ئێستا ستایشم ئـەڪات بەڵام."دایڪت بەڕاستی دەسڕەنگینە."

برۆڪانی لێك دا لەنیوەڕۆو خۆی ماندوو ڪردوە دەسخۆشی بۆدایڪی ڪە ئێستا لەبازاڕیە.

"هەێی،خۆم دروستم ڪردوون.!"بەتۆزێ توڕەیی پێی وت.

"ئـا.،،ببـورە وامـزانـ.."ویستی بیـانو بهێنێتەوە ڪاتێ ساز پێی بڕی.

"پێویـست ناڪات."بەڕووگرژی وتی.

"هێی، بەڕاستی،داوای لێـبردن دەڪەم،ویستم گاڵتەیەك بـڪەم."

"گاڵتەڪەت خۆش نەبـوو."

"ببـورە دوبارە نابێتەوە، تەواو؟!"

"هم تەواو،تامی ڪە بزانە چۆنە."

"ئـممـ..،زۆر بەتامە دەستەڪانت خۆش بێتـ،خۆتت ماندووڪردوە."

"دڵخۆشم ڪە بەدڵتە،نۆشت بێت،ڪێڪیشم دروستڪردوە."

"واو،ئـیتر من قەڵەو ئـەبم."

پێڪەنی.

"نا واش نا زۆر شەڪرم تێینەڪردوە،بـخۆ."

ڪەمێڪی هەڵگرت،خـواردی چاوی فراوان بوون.

"زۆر بەتامە،نەمەزانی ڪچێڪی جوان ئـاوا لێزانبێ لە خواردن دروست ڪردن و ڪێك دروست ڪردن."

پێڪەنی بەشەرمەوە تاڵەڪانی پرچی خستە پشت گوێی.

قەسەی زۆر ڪرا،پێـڪەنین،گفتوگۆی شێتانە،قسەیان لەسەر شـتە هەڕەمەڪیەڪان ئـەڪرد،زانی،حەزی بەرڕەنگی قاوەییە،زۆریشی حەز بەخوێندنەوەیە ئەوەیانی ئەزانی وەتا ئێستا مۆڵەتی شوفێری نییە،بەڵام ئەیەوێ دەری بڪات.

ڪاتێ خەریڪی ڪۆڪردنەوەی شتەڪان بوون چون ئـەبوو ڪچە بڕوات ئیتر دەرنگ بوو،پێی وت.:

"هێی،حەز ئـەڪەم،هاوڕێـڪم ئـاهنگی ڪردوە ئـەمەوێ بێیت،ئـەتوانیـت!یـەڪشەمی داهـاتـوو،ڪاتژمێر هەشـت.!"

"بـەڕاستی نازانم چی بڵێمم،حەز ئـەڪەم بێم بـەڵام ڪۆمپانیاڪەی ئێـمەش داوەت ڪراوە بۆ ئـاهنگێـڪ ئیتر لەوانەیە منیش بـچم."

بەشەرمەزاریەوە پێی وت.

"ڪێشە نییە،تێئـەگەم بەڵام گەر تۆ هاتبای خۆشتر ئـەبوو."
پێـڪەنی بۆی،هەستێڪی چەن خۆشی هەبوو ڪاتێ ئـەوی بە هۆڪاری دڵخۆشی خۆێی دانا،واتا ها،من بێتۆ لەوێ تـەنیـا ئەبمـ...

Oɴᴇ Wʀᴏɴɢ Iɴ Tʜᴇ PᴀsᴛWhere stories live. Discover now