تەواوی مێشڪی داگیر ڪردبوو،ئەو پیاوەی ئـەمڕۆ زۆر خوێن شیرین بوو.
خەندە لەسەر لێوەڪانی بزر نەئـەبوو.ڪەگەیشتنە ماڵەوە بەخێرای ڕۆشت بۆ ژورەڪەی.چڪمەجەڪەی ڪردەوە وێنەیەڪی دەرهێنا و لەسەر بێدەڪە دانیشت.
پەنجەی بەوێنەڪە داهێنا.
"نـەم ئـەزانی ئەوە ئەبێ تۆبیـت."
پێڪەنی.
"تـۆدەزگیرانی مناڵیــمیـت."
دووبار پێڪەنی،پاڵڪەوتو چاوەڪانی داخست وێنەڪەی لەسەر سنگی دانا.
بـەیانی هات،هەموویان لەسەر خوانی بەیانی.
ڪەشەڪە بێ دەنگ بوو تــا بـاوڪی قسەی ڪرد."ئـەبێت ئێستا زۆر ئـاگەداری خۆت بیت ڪچم،ئـەو پیاوەی دوێنێ شەو بینیت،پیـاوێڪی خراپە،تا نـاخۆشی هەبێ خۆشی ئێمەی ناوێ،پێی هەڵنەخەڵەتێی،چەن سـاڵە من تۆم لەو ئەپاراست،ئێستا نازانم بۆ دوبارە پەیدا بۆتەوە."
ئینجا لەسەر خوانەڪە هەڵسا،ویستی بڕوا بەڵام."تۆ ئەمڕۆ مێـیە بۆڪار بـاشە."بواری نەدا و خێرا ڕۆشت.هەر خۆی وەڵامی چی بدا،مێشڪی زۆر سەرقاڵ بوو.
واتا ئەو هەموو ڪاتە درۆی لەگەڵ ڪردوەو هەڵی خەڵەتاندوە.!
هەمووی نمایش بوو.!بێـگومان ڪوڕی ئـەو خراپەڪارەبێت هەر وەك چۆن بەڕێز مین باسی ڪرد.
دڵنیایە لەوەی پلان بۆدانراو بێت،هەڵخەڵەتێنرابێت.چ گەمژەیەڪە بۆچی هەر زوو باوڕی پێی ڪرد.
زۆر سوپاسی خوای ڪرد ڪەباسی ئەم بابەتەی نەڪرد لای دایڪی چون بەنیاز بوو پێیان بناسێنێ،باش بوو ئەمە زوو ئاشڪرا بوو.
"من تێر بووم،ئەچم بۆ ژورەڪەم."
دوومانـگ بەسەر شەوی ئـاهنگەڪە تێپەڕی.
دوومانگـ ڪە هەردوولا ئەزانن چی یەڪترن.
ئـەزانن نێوانیان چەن لەیەك دوورە.
ئـەزانن ئیـتر ئـەبێ لەیەك دوور بڪەونەوە.
تـاڪێشە درووست نەبێت.سـاز دوومانگە لەماڵ نەڕۆیشتۆتە دەرەوە تەنھا بۆ ڪار نەبێ.
لەڪاریش بۆ ماڵەوە.هەر نازانێت چی بەسەر ئەو ڪوڕەیا هات،ناشیەوێ بزانێ.
بەڵام ئاگەدار نییە ئـەو سەرگەردان بوە بۆی هەمووڕۆژێك چاوەڕێی ئەڪات لەڪتێبخانەڪە،یان ئەو قاوەخانەیە،یان باخچەڪە.
هەر بینینێڪی بەسە بۆی.
وا ئەمڕۆش،لەڪار گەڕایەوە وەك هەمووشەوێ درەنگ چون ڪاریان زۆر بوە ئـەم ماوەیە.
شەو دەنگ ئەگەڕایەوە ڪاتژمێر دەو سی خولەڪ بوو.
چوە سەر جێگاڪەی و پاڵڪەوت لەسەر سك تەنانەت خۆشی نەگۆڕی.
چاوەڪانی لێك نا بۆ خەو،
تـا هەستی ڪرد پەنجەرەڪەی ڪرایەوە.!چاوەڪانی ڪردەوە بێ ئەوەی خۆی تێڪ بدات،دەستی برد بۆ ژێر بـالیفەڪەی.ئەو چەقۆیە بچوڪەی لەدستی تون گرت.
هەستی پێی ڪرد بێدەڪەی نزم بویەوە.
خێرا هەڵسایەوە و خۆی بەسەری دادا و چەقۆڪەی لەسەر ملی دانا.بـەڵام چاوەڪانی فراوان بـوون.
"تـــۆ!؟"