تـۆ دڵـنیایی لەوە،ئـازیزم ئەو هێشـتا منداڵە.!"دایـڪە بەخەمەڪە ئـەیبـۆڵاند بەسەر پیـاوەڪەیا ڪە خەریکی بەڕێکردنی پیـاوەکەی و ڪچە بچوڪەڪەی بوو بـەڵــام لەلایەڪەوە بـۆی ناخۆش بـوو بـەهۆی منداڵە حەوت سـاڵـانەڪەی ڪە بـۆ دیـدارێڪ ئەیبـات.
"ئـەو ئەبێت فێر بێـتـ و جێـگایی من ئەگرێـتەوە ئەبێت هەر چی زووە فێر بێت.وە ئـەوە تـەنـھا دیـدارێـڪەو هیـچی دی."
"بـەڵـام ئـەو زۆر بچوڪە حەوت سـاڵ!"
بەدەستەڪانی نیشانەی بۆ ژمارە حەوت کرد."هیچ نیە خـۆت نیگەران مەڪە،هـم!"دەستەڪانی خستە سەر ڕوومەتەڪانی و سەیری نێو چاوەڪانی ئەڪرد.
"غەمبار مەبە،ئـەو لەگەڵ باوڪێتی من ئەیـپارێزم،گومانـت لەمن هەیە؟!"
"نـەخێر بـەڵـام ئـەوان دوژمنی تـۆن پەیمانیان لەگەڵ ئەڪەی ئەوە مەترسیدارە."غەمباری لەنێو چاوڪانی دەبینرا.
بـۆ ڪچە بچوڪەڪەی بۆ ئەو ڪارە مەترسیـدارە."ئەو دوژمن نیە باشە،من چیـم پێ وتی ئـەو لەگەڵ منە،لەگەڵ پیاوەڪەی تۆیە ئیتر چی؟"
وشەڪانی بە هێمنی ئەوت تاڪو زیاتر غەمباری نەڪات.
ئەوەی بەرامبەری سەری لەقاند."ئـەوە هاوسەرەڪەی منە."بەخەندەیەڪی گەورە لەسەر لێوەڪانی وتی و سەری ماچ کرد.
"ئـاگەداری خۆتان بن،خۆشمەوێن."ئەو دەستەی ڪەلەسەر ڕوومەتی بوو ڕایڪێشاو ماچی کرد.
"ئێـمەش تۆمان خۆش ئەوێ،ئاگەداری خۆت بە لە ماڵەوە باشە.!"
"بـاوڪە ئێمە درەنگ ئەکەوین بۆ ڪارەڪەمان."
ئەو ڪچە بچوڪە لەنێو ئۆتۆمبێلە گران بەهاڪە هاتە دەرەوە، بە جلە سپیەڪەی و قژە زەردە ڪەمێڪ لولیەوە،بێزاری بە ڕووخساریا دیار بوو.ڕوونە بەهۆی زۆر چاوەڕێ ڪردن بێزار بوە.
"ئـەوە هاتم ڪچم."وەڵـامی دایەوە ڕووی سوڕاند بۆ هاوسەرەڪەی.
" مەگەر من نەمووت جلەڪەی ڕەش بێت؟!""خۆی ئەوەی ویست چی بڪەم من، ئەویش وەك تۆ ڪەلەی ڕەقە."
ئەوەی بەردەمی پێەڪەنی و ڕۆشت بۆ ئۆتۆمبێلەڪەی."ئـامادەی بـۆ یەڪەم ڪارت ڪچم." لێی پرسی لەنیوەی ڕێگاڪە.
"بێـگومان باوڪە من هەر لەمناڵییەوە،چاوەڕێی ئەمەم."
ئەوەی تەنیشتی لێیدایە قاقا و سەیری کرد.
"بـۆ ئێسـتا گەوەرەی؟" پرسـی و خۆی ڕێك خستەوە.
"بێـگومان گەر وانەبا تـۆ منت نەبرد بـۆ ڪارەڪانت."
ئەوای تەنیشتی سەرسام بوە بە قسە گەورەکانی ڪچەبچوڪەڪەی.