[بمگەڕێنەوە]

422 49 121
                                    

[بمگەڕێنەوە]

23/12/1997

چاوەڕێی هاتنی شەمەندەفەرەکەبووم و لە کۆتایدا گەیشت و سەرنشینەکانی کە تیای بوون وردە وردە دائەبەزین هەنێکم ئەدی کە چاو ئەگەڕێن بۆ یارەکانیان یان خێزانەکانیان لەو شوێنە دوورەی گەڕاونەتەوە بە سەلامەتی بیان بینن و خەندە بخەنە سەر لێویان.
کە شەمەندەفەرەکە وردە وردە چۆڵ بوو هەستامەوە و جانتاکەم هەڵگرت و چومە ناو شەمەندەفەرەکەوەو سەیری بلیتەکەم کرد نوسرابوو E\3 دوای کەمێک گەڕان دۆزیمەوەو وەک ژوورێکی بچووک وابوو، دوو شوێنی دانیشتنی درێژ بەرامبەر یەکتربوون، جانتاکم کردەوە و چاویلکەو کتێبەکەم دەرکرد و جانتەکەم کردە بەشی سەرەوە،
کۆتەکەم داناو لە جێی خۆم دانیشتم، ئەمزانی ڕێیەکی دوور و درێژم لە پێشە تا بگەڕێمەوە شارەکەی خۆم.

بەهەمووی دە خولەکێکی نەمابوو شەمەندەفەرەکە بەڕێکەوێت کاتێ لە دەرگای ئەو شوێنە درا کە دانیشتبووم تێیدا، خانمێکی تەمەن بیستەکان بوو کە جلی تایبەتی لەبەرا بوو،دیاربوو لە شەمەندەفەرەکەیا کاری ئەکرد، هاتەژورەوەو وتی

::ببورە بەڕێزم بیزاریشت ئەکەم!

:نا ئاسایە، شتێک بووە؟

::ئەوەی ڕاستی بێت هەڵەیەک لە ژمارەی سەرنشینەکان ڕوی داوە و سەرنشینێک شوێنمان بۆی نەماوە لە فارگۆنەکانی دیکە

:ئێ مەبەستت؟

بەڕوێکی گەشەوە پێم وت

::تەنیا ئەمەی تۆ چۆڵە، گەر ئاسای بێت لەلات لەلای تۆ بێت تا وێستگەی داهاتوو

:بەڵام من تایبەت داوای شوێنێکی تەنهام کردبوو، حەزم بە دەنگەدەنگ نیە

::ئەزانم بەڕێزم گەر یارمەتیمان بەیت سپاستەکەین هەم..

:باشە کێشە نیە با بێت

::زۆر سپاستەکەم

:بەڵام تاوەکو وێزگەی داهاتوو...

::زۆر باش ئەبێت

ڕقم بە کەسی زۆرڵێیو بێزارکەرە، هیوادارم کەسێکی بێدەنگ بێت.
گوێم لێبوو لە ڕاڕەوەکەیا ئەو کچەی دواتر هات قسەی لەگەڵ کەسێک ئەکرد

::فەرموو بەڕێز جیۆن ئێرەیە

-:سپاستەکەم

گرینگیم پێنەداو هەستام و سەیری پەنجەرەکەم ئەکرد
گوێم لە کردنەوەی دەرگاکە بوو

-:سپاستەکەم هیوادارم بیزارت نەکەم

ئەم دەنگە لە گوێما ناسراوە خێرا ئاوڕم دایەوە، هەر منم شۆک بووم یان ئەویش شۆکە، چۆن شتی وائەبێت؟ واتا جیهان هێندە بچوکە من و تۆ لە فارگۆنی  شەمەندەفەرێکا یەک بببینینەوە ؟،دوای ئەو هەموو ساڵە بینینەوەت بەو شێوە لەناکاوە دڵی لەرزاندم جەنگکووک،خورپەیەک بەدڵما هات کاتێ دوبارە چاوم بە چاوەکانت کەوتەوە دووبارە بە دیدارت شادبوومەوە، هەرگیز هەرگیز چاوەڕێی بینینەوەت نەبووم،جا بەم شێوەیەش.
خۆم ئاسای کرەوەو وتم

Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]Where stories live. Discover now