POV:jimin
هەرگیز هەبووە هەستت بە شکانی دڵت کربێ؟
هەستت کردبێ هەموو پەراسوەکانی دەوری سنگت شکاون و چەقیونەتە دڵ و سیەکانت و چیتر هەناسەدانیش بۆت زەحمەتە
من هەستی وام هەبوو،ئەو تەجروبە ناخۆشەم هەبوولە کاتێکا ئەو هەموو ماوەیە خۆم هەڵئەخەڵەتاند بەڵام ئەو ماچە چیتر کۆتای بە هەموو شتێک هێنا
لەبەرچاوەکانی مندا،بەو ئاسانیە،بەو چێژەی زۆرەی چاوەکانت بە گەڕانی دەستت لەسەر کەمەر و جەستەی،بەو بێئاگایەت کە من لێرەم
ئەیسەلمێنێت کە لە چ بارودۆخێکایت و کێت خۆشەوێتقاچەکانم بە تێکشکاوی ئەگەڕانەوە دواوە تەنها ئەمویست چیتر ئەم دیمەنەی بەردەمم نەبینم بەڵام لەهەمانکاتا مێشکم ئاماژەی بە ڕۆشتنم نەئەدا
"ئێ ...جیمین لێرەی"
کاتێ پاڵێکی بە جۆنگکووکەوە نا کە دورکەوێتەوە خۆی ڕێک کردەوە لەشەرمەزاریا نەیئەزانی چۆن سەیرم کات
بەڵام ئەوەی گرنگە لێرە تۆ نیت،ئەوەی گرینگە جۆنگکووکە کە چەند بە بێزاری لێمئەڕوانێت وەک ئەوەی ماچەکەیم لێتێکدابێ
من هەمیشە تێکدەری ساتە خۆشەکانی بووم"بمبورن ...من ...من ئەڕۆم"
خێرا هەنگاوەکانم هەڵهێنایەوە ژورەکەم جێهێشت
بەپەلە تا دەستشۆر ڕۆشتم و لەبەردەم ئاوێنە سەیرم کرد چاوەکانم پڕ بوون
ئایا جۆنگکووک ئەم زەلیلیەی منی دیوە؟"مەگری.....تکایە مەگری.....ئەڵێم مەگری
بەسیکە تەواو"ئەم وتانە تەنها گریانەکەم زیاتر و زیاتر ئەکەن
ئەو هەستانە لە ناخەوە ئەمکوژن.~<>~<>~<>~<>~<>~<>~<>~<>~
"گەڕانەوە بۆ چەند مانگێک لەوەو پێش"
بەپەلە ئەو پەڕاوانەی لێم کەوتبوو هەڵمگرتەوەو ڕۆشتنێک ئەڕۆشتم کە نزیک بوو لە ڕاکردنەوە،تا ئەوەی خۆم گەیاندە ژورەکەی و لەدوای لەدەرگا لێدان چومە ژورە
نە ئەمتوانی سەرم هەڵبڕم نە ئەوەی نزیک بمەوەو شتەکانی دانێم"دوو خولەک پێش ئێستا پێم وتیت وەرە"
"گەورەم من...."
بەدەستەکانی ئاماژەی بەوە دا بێدەنگ بم منیش هەر وام کرد چونکە هەرچیەک بڵیم لە زەرەدی خۆمە
هەستایەوەو هاتە نزیکم هەرگیز هێندە لێم نزیک نەبوە پێشتر
گەر ئاگاداری ئەوەبێ کە چەنێک دڵم بەپەلە لێئەدات ئێستا هەرگیز هێندە لێم نزیک نابێتەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/336881073-288-k169973.jpg)
YOU ARE READING
Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]
Kısa Hikaye(لەبەردەرگای قەسیدەوە تا بەر دەروازەی جەهەنەم خوێنم لێئەڕژێت بریندارە لە ئەزەلمەوە تا عەتەم ئەی حەرف قەبرێکم بۆ هەڵکەنە بە پانتای عەرش) هەر وەک ئەم پارچە شعرەی ڕێبوار سیوەیلی هیوادارم چیرۆکەکانم حەرف بە حەرفیان قەبرێکم بۆ هەڵکەنن پڕ بە خولیاکانم و ب...