[پیانۆ]
زۆر بەجوانی ئەیژەنێت ,هەست ئەکەم لەگەڵ هەر ژەنینێکی ئاوازەکەیدا هەستی خۆی دەرئەبڕێ،ئەو هەستە ناسکانەی ناو ناخی خۆی دەربارەی ژیان، دەربارەی من، دەربارەی پەیوەندیەکەمان.
لەو بڕوایەدام چەنێک خۆشەویستی بۆ پیانۆو ژەنینەکەی هەبێت ،هەر هێندەشی بۆ من هەبێت نە زیاتر نە کەمتر.
ئەوکاتەی پەنجە وردەکانی ئەبینم لەسەر پیانۆکە کە چۆن لە کلیلە سپیەکانەوە ئەڕوات بۆ ڕەشەکان و چۆن ئەگەڕێتەوە سەر سپیەکان و چەن بە خۆشەویستیەوە دایانئەگرێت زیاتر بۆم دەرەکەوێت کەچەند میهرەبانە بەجۆرێک ئەو لەگەڵ پیانۆکە میهرەبانە جا بگرە بۆ مامەڵە کردنی لەگەڵ من لەگەڵ منداڵانی کۆرسەکەی لەگەڵ هەموو کەسانی دەوروبەری.لەکۆتایا تەواو بوو لە لێدانی پیانۆکەی و چاوەکانی کردەوە و یەکەم شوێن کە بۆ ڕوانی ئەو مێزەبوو کە منی لەسەر دانیشتبووم، بەزەردخەنەوە لێیم ئەڕوانی ئەویش پێکەنینێکی دڵبەری پێبەخشیم
هەستایەوەو هات لەپەنەما دانیشت ، دەستم بەرزکردەوەو چەپڵەیەکی بچوکم بۆلێدا یەکسەر سەری داخست، حەز بەوەناکات بە شتەکانیا هەڵبەم و چەپڵەی بۆ لێدەم:جەنگکووک تۆ شەرمەزارم ئەکەیت بۆستە تکایە!
_:بۆچی شەرمەزارتەکەم؟ با هەموو کەس بزانێت تۆ باشترین ژەنیاری جیهانی
:ئای یەکجار وانیە
_:با وایە تۆ نازانی
:جارێ زۆر شت ماوە دەربارە بزانم
کەمێک شیرنی بخۆین و بڕۆین؟_:زۆر باش ئەبێ
تاکەی لەم ڕێستۆرانتە ئەمێنەوە گروپەکەت؟جیمین جگە لەوەی بەتەنها پیانۆ ئەژەنێت، ئەندامە لە گوروپێکی جازدا هەفتەی سێ شەو بەرهەمەکانیان لە ڕێستۆرانتێک قاوەخانەیک پێشکەش ئەکەن بێگومان پێویستە منیش بۆ زۆربەی ئەوانە لەگەڵیابم
هەتا پێم بکرێ ناهێڵم بەتەنها بێت:نازانم بەڕێوبەری کارەکانمان پلانەکەی داناوە ئەو ئەزانێت
_:زۆر چاکە،
ئەمڕۆ زۆر باش بووی لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایا بەتەنها بویت بەڵام هیچ هەڵەیەکت نەکرد، بەڕاستی هەمووجارێ زیاتر سەرسامم ئەکەیت:ئای جەنگکووک تۆ باشترین هاندەری ژیانمی، بەڕاستی زۆر سپاستەکەم
-:سپاسی ناوێ ئەوە ئەرکی منە بەردەوام لەدەورت بم
:بەڕستی زۆرم خۆشەوێی
لێم نزیک بۆوەو باوەشێکی پیاکردم،خۆشترین کاتەکانمە کاتێ هەست بە گەرمی ئامێزەکانی ئەکەم، تۆبڵێی ئەویش وابێت، ئەویش ئەو هەستانەی هەبێت کە من هەمە؟، خۆزگە بەوە بخوازێ کە من پێی ئەخوازم ،حەزی بۆ ئەوە بچێت کە من حەزم بۆی هەیە ،نزیکەی ساڵێکە هاوڕێین تا ئێستا جورئەتم نەکردوە پێی بڵێم، هەستی خۆمی بۆدەربڕم و لەدەست ئەم قەلەقیە نەجاتم بێت، چیتر فکرم هەر لەلای ئەوە نەبێت کە چی ئەکات و لەگەڵ کێیە؟
بەردەوام لەگەڵ خۆمبێ هەرگیز لە من دوور نەبێ، هەرکاتێ بمەوێ بیبینم ،ماچی بکەم، قسەم بۆ بکات، قسەی بکەم
هەمیشەو هەمیشە لەگەڵی بم.
YOU ARE READING
Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]
Short Story(لەبەردەرگای قەسیدەوە تا بەر دەروازەی جەهەنەم خوێنم لێئەڕژێت بریندارە لە ئەزەلمەوە تا عەتەم ئەی حەرف قەبرێکم بۆ هەڵکەنە بە پانتای عەرش) هەر وەک ئەم پارچە شعرەی ڕێبوار سیوەیلی هیوادارم چیرۆکەکانم حەرف بە حەرفیان قەبرێکم بۆ هەڵکەنن پڕ بە خولیاکانم و ب...