[ئەبوایە بتکوژم]

658 70 90
                                    

[ئەبوایە بتکوژم]


10/4/2023

لەسەر ئەم کورسی و مێزە بچووکەی
بەردەمم دانیشتووم
شوێنێکی ڕوناکی کەم،شوێنێکی بێ هەناسە،بێ ئازادی،بێ ڕۆح
ئەوانەی دەور و بەریشم وەک من غەمبارن،خەفەتبارن، بەڵام بڕوا ناکەم هێندەی من ماڵ وێران بن،
هێندەی من ڕەنجەڕۆ بن،
وەک من باری شانیان قورس بێت
سەرنجی پەنجەکانی دەستم ئەدا تا ئەوەی دەرگاکە کرایەوە
ئەوە....ئەوە
کلەپچەکەی لەدەستی کردەوەو بەرەوڕوی من هەنگاوینا
ئەوە دڵبەرەکەی منە،ئەشقە داڕوخاوەکەی منە، بەبێ حەوسەڵەی هاتە بەرامبەرم دانیشت تەنها لێی ئەڕوانیم بەبێدەنگی
من چۆن ڕووم هەبێ سەیری بکەم؟
چۆن قسەی لەگەڵکەم؟
پێی بڵێم بۆچی هاتووم؟
بۆ داوای لێبوردن؟ بۆ ئەوەی لێم خۆشبێت؟
خۆشم نازانم لە کوێی و چۆن دەستپێبکەم؟
بەبێدەنگی تەنها سەیری یەکدیمان ئەکرد چاوەکانم پڕ بوون

_:بۆچی هاتویت؟

بەدەنگە پیاوانەکەی بێدەنگیەکەمانی شکاند

:جەنگکووک من...من هاتوم بتبینم،زۆرت بیرەکەم،ئەمەوێ بزانم چۆنیت؟

_:بۆچی؟ خەمی منتە؟

:ئەوە چۆن قسەیەکە چۆن خەمم نیە؟

چاوم زیاتر و زیاتر فرمێسکیان هەڵگرت،زیاتر باری شانم قورس بوو کاتێک نزیکەی دوای مانگێک لە بینینەوەی بەو شیوەیە هەڵسوکەوتم لەگەڵ بکات ،بەو شێوە خەم هێنە، بەو شێوە لاوازە، لەدوای مانگێک ئەمە یەکەم جارمه بیبینمەوە
لەو ڕۆژەوە، لەو ڕۆژوەی کە من و ئەو لەیەک دابڕاین بەهۆی بڕیاری کۆمەڵێک کەس،بەبێ ئەوەی ئاگایان لە ئێمە بێت ، لەخۆشەویستیەکەمان، ئێمەیان لێک کرد.

.......

6/3/2023

کاتێ بە قۆڵی کەلەپچە بەستراوەوە هاتە ژورەوە دوو پۆلیس لە تەنیشتیەوە قۆڵەکانیان گرتبوو
بۆچی؟ خۆ ئەو تاوانبار نیە، ئەو خراپەکار نیە ئەو پیاوەکەی منە،ئەو هەموو کەسی منە،ئەو تەنها پارێزگاری لەو شتە کرد کە موڵکی ئەوبوو،ئەگینا ئەو هەرگیز کاری واناکات
ڕۆشت و لە شوێنی تاوانبار ڕاوەستا
منیش لەگەڵ پارێزەرەکەیدا وەستابووین،ئەو زۆر خەفەتدار دیارە، چاوی لەسەرم بوو کە هاتە ژورەوە،تەنها لێی ئەڕوانیم ئەمتوانی هەستی پێبکەم چ داخێک لە دڵیایەتی،ئەمزانی چەند پەرێشانە،تەنها ئەوەم نەئەزانی خۆشەویستی بۆ من ماوە یان نا.

٭:ئەمڕۆ لە بەرواری6/3/2023 لە دادگای ناوەندی شاری سیئۆل دادگای تاوەنبار(جیۆن جەنگکووک) بەتۆمەتی کوشتنی(کیم تایهیونگ) لە بەرواری17/2/2023 و سکاڵا تۆمارکردنی خێزانی کیم لە تاوانبار دادگایەکە دەستپێئەکات،
سەرەتاش بە وەرگرتنی وتەی پارێزەری سکاڵاکار دەستپێئەکەین،فەرموو..

Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]Where stories live. Discover now