POV:jimin
<2023>
~کۆریا~هەموو کەس بە ئێمەی ئەوت سەرلێشێواو
پێیان ئەوتین کە شتێک نیە بەناوی خۆشەویستی لەنێوانمان
تەنها ئارەزوێکی کاتیەو یەک بەجێئەهێڵین
بەتایبەت من گەر کەمێک تەمەنم گەورەتر بێت و ئەقڵم بە ژیان بشکێ لێی دورئەکەومەوەو ئەزانم کە ئەو بۆ من گونجاو نیەو هاوتەمەنی خۆم نیەبەڵام ئەوەتا چەند ساڵە لەگەڵ یەکین.....لەگەڵ یەکین؟
بەڕاستی؟.......نا نەخێر....ئەوان ڕاستیان کرد
ئێمە بۆ یەک دروست نەکرابوین، نەمانئەتوانی لەگەڵ یەک بژین بۆ هەتاهەتایە، ئەوە دوو ساڵێک تێپەڕیوە کە نەمتوانیوە بیبینم
لەباوەشی بگرم،بۆنی بکەم ،ماچی بکەممن بیرت ئەکەم، بیرت ئەکەم جۆنگکووک
بیری هەموو شتێکت ئەکەم سەرەڕای دوریمان سەرەڕای بەجێهشتنم من هێشتا بیرت ئەکەم و ئەمەوێ لەگەڵ بم
وە بە هەموو شتێک ڕازیم تەنها ئەوەی بگەڕێیتەوە.ئێستاش کە لێرە وەستاوم ، وەستاوم و چاوەڕێت ئەکەم بەدیارکەوی
بتبینم و لەباوەشت گرم
مەپرسە چۆنە لێرەم؟مەپرسە چۆن زانیم ئەمڕۆ ئەگەڕێیتەوە؟
مەپرسە بۆچی لێت عاجز نیم، بۆچی هێشتا خۆشمەوێیت
تەنها ئەونە بزانە کە من ئەمڕۆ لێرەم وە تاکە شت چاوەڕێی کەم باوەشێکی گەرمی تۆیە من لەوە زیاتر چاوەڕێی هیچی دی نیم.~<>~<>~<>~<>~<>~<>~<>~
<2019>
~کۆریا~"ئای جیمین تکایە ئەم کارە مناڵانەیەم پێمەکە"
"نەخێر تۆ گرەوەکەت دۆڕاند بۆیە هەر ئەبێ بیکەیت"
نەمەتوانی پێکەنیننم ڕابگرم کاتێ ئامادەکاریم ئەکرد بۆ کردنی کەتنەکەم
"باشە چ ڕەنگێکت هێناوە؟"
بۆیەکەم لە زەرفەکە دەرکرد و بەجارێ توڕەبوو کەبینی من یان گرەوناکەم یان کە کردم کەسەکە پەشیمان ئەکەمەوە بۆ هەتاهەتایەی
"گاڵتەم پێئەکەیت؟،من و ڕەنگی پەمەی؟"
"ههه نا دەی دانیشە با کارەکە جوان دەرچێ"
دامنیشاند لەبەردەم ئاوێنەکەیاو کەرستەو بۆیەکانم تێکەڵ کرد و عەلاگەیکم دابەسر شانیا تا پیس نەبێ
YOU ARE READING
Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]
Historia Corta(لەبەردەرگای قەسیدەوە تا بەر دەروازەی جەهەنەم خوێنم لێئەڕژێت بریندارە لە ئەزەلمەوە تا عەتەم ئەی حەرف قەبرێکم بۆ هەڵکەنە بە پانتای عەرش) هەر وەک ئەم پارچە شعرەی ڕێبوار سیوەیلی هیوادارم چیرۆکەکانم حەرف بە حەرفیان قەبرێکم بۆ هەڵکەنن پڕ بە خولیاکانم و ب...