[قوربانی.1]

504 68 185
                                    

‎[قوربانی.1]

..........

(تێبینی:ئەم وەنشۆتەم زۆر جیاوازە لە وەنشۆتەکانی دیکەم،بابەتەکە خەیاڵیەو واقعی نیە و حەزم کرد ئەم جارە ئۆمێگاو ئەلفا بنوسم ئەزانم لە تایپی من نیە بەڵام هیوادارم بەدڵتان بێت،وەئەگەر تەمەنیشتان بۆ هەموو شتێ گونجاو نیە خۆشحاڵ ئەبم گەر نەیخوێنەوە،وەک وتم لە هەموو ڕوێکەوە جیاوازە لە چیرۆکەکانی ترم)

.............

Pov:jimin

هەموو شتێک لێرەوە دەستپێئەکات،لەم شەوە شومەوە،لەو شەوەی کە بوە هۆی گۆڕینی چارەنوسی من،تەواوی ژیانم و داهاتومی خستە ژێر خاکەوە و خنکاندی،منێکی هەرزەکاری ڕوبەڕوی ئەو هەموو بەرپرسیارێتی و ناڕەحەتیە کردەوە،بەهۆی هەڵەیەک کە من ئەنجامم نەدابوو،بەهۆی کردەوەیەک کە من هەر پێشم نەزانیبوو.

لەژوری دانیشتنەکە دانیشتوم لەگەڵ دایک و باوکم و خەریکی پاک کردنی پرتەقاڵەکەی دەستمم و باوکم سەیری تەلەفیزۆن ئەکات

:باوکە ئەخۆیت؟

::بەڵێ قاشێکم بەرێ کوڕم

:باشە با پاکیکەم

لەپڕ دەنگی زەنگی موبایلەکەی باوکم هات و باوکم هەڵی گرت،هەر لەخۆمەوە تێکچوم بەو تەلوفونە لەناکاوە بەم کاتە کێ تەلەفون ئەکات؟

::بەڵێ من پارک هایجینم
....
::وتت چی ،لەکوێ؟

ئەبێ چی بوبێ کە باوکم ئاوا بە پەشۆکاوی هەستایەوەو جەستەی دەستی کرد بەلەرزین

::چیبوە ئازیزم

دایکیشم هەستاو قسەی لەگەڵ باوکم کرد

::ئێستا جیهوون لە کوێیە؟

باوکم بەهاوارە وتی بەجارێ ترسام هەستم پێ نەکرد پەنجەی خۆم بڕی بەچەقۆکە

:ئاهـ پەنجەم

::باشە ئێستا دێم ئێستا دێم

باوکم موبایلەکەی داخستەوە و لەبەرخۆوە هەر نەفرەتی ئەکرد

::کوا سویچەکە کوا بەنەفەرەت بیت هەی جیهوون بە نەفرەت بی

دایکم بەپەشۆکاویەوە بۆ سیوچەکانی ئۆتۆمبێلەکە ئەگەڕا

::چیبوە بۆ خاتری خوا جیهوون چی لێ بەسەرهاتوە

::بریا بمردایە،نازانم نا نازانم
سیوچەکان بدۆزەرەوە جیمین دامەنیشە

Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]Where stories live. Discover now