[خۆپەرست.1.]

461 69 119
                                    

[خۆپەرست.1.]

pov:jungkook

هەموو شت لەپڕ بوو،لەناکاو بوو ، من نەمئەویست ئەو شتە بەبێ ئاگاداری خۆی بکەم، ئەمویست ئاگاداربێت کاتێ لێوی لەگەڵ من بەش ئەکات، نەک وەک ئەوانەی تر کە لەگەڵی ئەبن، ئەوەی من جیاوازبێت، ئەوەی من بۆ خەشەویستی بێت نەوەک بۆ حەز، بەڵام ئەوەی من نە بۆ خۆشەویستی و حەز نەبوو، تەنانەت ئاگاشی لەخۆی نەبوو.
من تەنیا نەمئەویست یەکەم ماچمان بەم شێوەیە بێت.

کەمێک لێی دوورکەوتمەوە و ئەویش تەنیا وەکو خۆی دانیشتوە و سەیری گۆشەیەکی بەتاڵ ئەکات
تا ئەوەی بە پێکەنینەوە شتیکی سەیری وت

:ههه جەنگکووکی سەهۆڵیش ئەزانێ ماچ چیە؟

دیارە چەنێکە منی بە سەهۆڵ هەژمار کردوە لەبەرئەوەی کە کەمترین قسەی لەگەڵ ئەکەم

ـ:تۆ پێویستە پشوو بەیت

:شششـ بە من مەڵێ چی بکەم و چی نەکەم

ـ:تۆئاگات لەخۆت نیە

قاچەکانیم کردە سەر سیسەمەکەو پێڵاوەکانم بۆ دانا و ئەمەوێ واز لەم قسە بێمانایانە بێنێ و بخەوێ

:ههه من ئاگادارم ئەوە تۆیت کە بە ماچەکەم مەست بویت
چەند پێکەنیناوەیە ههههـ

ـ:من ئەڕۆم تۆش بخەوە
دڵنیام بەیانی لەبەر سەرئێشە هیچت بیرنامێنێ

:ههه گەمژە تۆش بەجێم ئەهێڵی؟

گڵۆپی ژورەکەیم کوژاندەوەو چومە دەرەوە لە ژورەکەی و لە ماڵەکەشی هاتمە دەرەوە و بە ئەسانسۆرەکەیا چومە بەشی گەراجی بیناکەو چومە ناو سەیارەکە و وەک گەمژەیەک خەیاڵم ڕۆشتبوو، نازانم چ شتێک شایەنی ئەوەیە ئاوا خەیاڵ بمباتەوە؟
ئەو ماچەی کە بەبای خەیاڵیا نایەت؟
یان ئەو خۆشەویستیە شاراوەیەی کە بۆ کوڕێکم هەیە کە لە دنیایا جگە لەخۆی گرنگی بە کەس نادات؟
هەندێ جار ڕقم لێیئەبێتەوە کە هەڵسوکەوتە ناشرینەکانی ئەبینم
بۆ نمونە ئەوەی کە زۆر بەئاسای هەرکەسێکی بەدڵبێ لەگەڵیا ئەبێت هێشتاش نازانێ مانای خۆشەویستی چیە
یان ئەوەی بەلاچاوێک سەیرم ئەکات کاتێ ماچی کەسێکی تر ئەکات.

ـ:گەمـــژە
گەمژە
گەمژە

پڕ بەو سەیارەیە هاوارم ئەکرد کاتێ دەستم بە قایمی بە سوکانی ئۆتۆمبێلەکە ئەکێشا
بەڵام کێ گەمژەیە؟ئەو یان من؟
ئەو کە باکی بە هیچ نیە؟
یان من کە کوڕێکی خوێڕیم خۆشەوێ؟

~∞~∞~∞~∞~∞~∞~

"گەڕانەوە بۆ چوار کاتژمێر پێش ئێستا"

Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]Where stories live. Discover now