[قوربانی.3]
تەنیا سەرنجم لەسەر جادەکە مابۆوە و نەمئەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم؟چۆن بگەڕێمەوە ژورەوەو سەیری ڕوی جیمین بکەم وەک ئەوەی هیچ ڕوینەدابێ؟
من ئەوم خۆشەوێ بەڵام نازانم چۆن دەری بڕم
من شەرمەکەم بۆ ئەو بابەتانە وا هەستەکەم گەر توند نەبم لەگەڵی ڕۆژێ بەجێم دێڵێ و تا ماوە بێخۆیم ئەکات منیش بەرگەی ئەوە ناگرم،ئەمشەو بۆم دەرکەوت کە چەندە خراپ هۆگری بووم.؛:دەستت بێنە پێش
ـ:چی؟
تای بەسەر سەرمەوە وەستابوو بە بوتڵێکی ئاوەوە لێی نەئەگەیشتم
؛:دەستت پیس بوە بە خوێن با پاک بێتەوە
دەستم بردە پێش و ئاوەکەی پیاکرد و وردە وردە خوێنی جیمینی لەسەر ئەڕۆیشت کاتێ بیرمەکەوێتەوە کە چەنێک ئازاری هەبوە کە خوێنی لێهاتوە حاڵم تێکئەچێت
ـ:سپاس
هاتە لامەوەو دانیشت لە تەنیشتم دوای کەمێ لە بێدەنگی وتی
؛:هیوادارم باوکایەتی بتگۆڕێ
سەیری ڕویم کرد ،مەبەستی چیە؟
؛:ئەو بەو تەمەنە بچوکەیەوە ناتوانێ مناڵێک بەخێوکات بەبێ خۆشەویستی
ـ:من....خۆشە
؛:پێویست بە ڕونکردنەوە ناکات جەنگکوک هەمومان ئەزانین مامەڵەت چۆنە لەگەڵی،تۆ وەک بوکەڵەیەکی بێ ڕۆح ئەیبینی
ـ:من وانیم
؛:بەڕاست؟ کەیبوو کۆتا جار برتە دەرەوە؟
هەرگیز ،تۆ بەشایەنی ئەوەی نازانی تەنانەت بچێتە دەرەوە
ئەزانی حەزەکانی چیە؟
هەرگیز لێت پرسیوە ئایا بیری خێزانەکەی ئەکات؟فرمێسک بە ڕومەتەکانما هاتە خوارەوە هەموو قسەکانی ڕاستن وەڵامم بۆ هیچیان پێ نیە
؛:من دڵنیام ئێستاش کە لەژورەوەیە و بێهۆشە هۆکارەکەی تۆی
هیوادارم کەمێک بەخۆتا بچیتەوەهەستایەوەو ویستی بڕوات
ـ:تای.....هەموو قسەکانت ڕاستن و من قبوڵمە بەڵام....بەڵام لەیادت کرد شتێکت لەیاد کرد
بەدەستم فرمێسکەکانم سڕی و قسەکەم تەواوکرد
ـ:ئەوەی کە من چەنێکم خۆشئەوێت،تەنها خۆم ئەزانم کەچەنێک ئاشقیم
؛:بە چی ئەچێ کە بۆی نەسەلمێنیت جەنگکووک
واز لە غرورت بێنەو چیتر هێندە خۆپەرست مەبە
بڕۆو هەر ئەمشەو بیسەلمێنە

YOU ARE READING
Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]
Truyện Ngắn(لەبەردەرگای قەسیدەوە تا بەر دەروازەی جەهەنەم خوێنم لێئەڕژێت بریندارە لە ئەزەلمەوە تا عەتەم ئەی حەرف قەبرێکم بۆ هەڵکەنە بە پانتای عەرش) هەر وەک ئەم پارچە شعرەی ڕێبوار سیوەیلی هیوادارم چیرۆکەکانم حەرف بە حەرفیان قەبرێکم بۆ هەڵکەنن پڕ بە خولیاکانم و ب...