1

2.7K 233 134
                                    

لەسەر کورسی شوێنەکە دانیشتبووم بەڕاستی هیلاک بووم ئەمڕۆ خەڵکی زۆر هاتن و ئەمەش بۆ من ماندوو کەر بوو ئێستا وا دەمەو ئێوارەیە خەڵک کەم بۆتەوە
کەمێکی نەبرد کە دانیشتبووم چەن کەسێک هاتن بەڵام چی چەن گەنجێکی باڵا بەرزی گەورە من لە چاویانا وەک مناڵ وابووم بەڵام بە هەر حاڵ بە من چی چوونە بەشە جوانەکەی شوێنەکەی ئێمە و منیش بەرە و ڕوویان چووم بەڵام ئەوان لە کۆری دەچن چی بکەم ئایە بە کۆری قسە بکەم؟
گەیشتمە لایان
دامس:سڵاو بەخێر بێن
(بە ئینگلیزی وتم چونکە دڵنیا نەبووم لە. بەکار هێنانی کۆری)
؟؟ :يمكنك أن تحصل لنا على وجبة خاصة
'دەتوانیت ژەمێکی تایبەتمان بۆ دروست بکەیت'
بۆ ساتێک وەستام و سێرم کرد دەموچاوێکی زۆر سارد و سڕ وە کە وای وت دوبارە سەری کردەوە سەر موبایلەکەی سارد بوو بەڵام زۆر جوان بوو بەڵام بە من چی ڕقم لێیانە
ئەو دوو کوڕەی تر کە لەگەڵیا بوون لە ژێر لێوەوە پێئەکەنین
دامس:선생님, 제 언어를 사용할 필요가 없습니다. 나는 다른 사람들과 문제가 없습니다،그리고 나는 그들을 이해할 수 있습니다
گەورەم، پێویست ناکات زمانەکەم بەکاربهێنیت من'
کێشەم لەگەڵ ئەوانی تردا نییە من دەتوانم لێیان تێبگەم'
هەستم بەوە کرد کە ئاوها قسەم کرد ئەمجارە ئەوان وشک بوون ئەو کەسە ساردە سێری کردم
کوڕە ساردەکە:تۆ بۆ ڕکابەری موشتەریەکان لێرەی یان بۆ خزمەت(بە ئاخیر تۆنی ساردی و وشکی وتی)
ویستم جوابی بەمەوە بەڵام یەکێک لەوانەی لەگەڵی بوون وەستاندمی
کوڕەکەی تر:خاتوون ببورە  تەنها خواردنێکی باشمان بۆ بێنە و ژورمان بۆ دابین بکە
دامس:لێرە ئەمێننەوە بەڕێزم؟
کوڕەکە:بەڵێ هەرسێکمان
دامس:باشە بەڕێزم ببورە بۆ ئەوەی ڕوویدا و کاتی خۆتان وەربگرن
زۆر بە ئارامی قسەی ئەکرد هەر نەت ئەوت کەمێک
پێش ئێستا خەریک بوو بیکات بە شەڕ لەگەڵیان
وە دوای قسەکانی بەئارامی ڕۆیشت
.
تای:بەڕاستی کچێکی جوانە
جیمین:بەڵێ لە ئینگلیز ناچێ
جونگ کووک:عەرەبە
تای:ئۆوو چۆن زانیت؟ بۆیە بە عەرەبی قسەت کرد؟
جونگ کووک تەنها سەری لەقاند
جونگ کووک:تەنها ویستم ئاسوودە بێت بەڵام ئەو هەڵە تێگەیشت
جیمین:بەڵام برا ئەوە وەک بیڕێزییەک وابوو
جونگ کووک سەری هەڵبڕی و بە دەموچاوە ساردەکەیەوە سێری کرد
جونگ کووک:بێڕێزی چی چەن بێزار کەرە
تای:چۆن زانیت عەرەبە؟ (پرسیارەکەی دووبارە کردەوە)
جونگ کووک:چاوی،،چاوێکی گەورە و گەش وە ڕەشێکی تۆخ(ئاسای قسەی ئەکرد)
تای:کاریگەر بوو
جیمین:دەی ناسینەوەی عەرەبەکان بۆ جونگ کووک ئاسانە وا چەند ساڵە لە ناویانا ئەژی
.
دامس خەریکی خواردنەکە بوو هەمووی بە جوانی ئامادە کرد
کینج:دامس من ڕۆیشتمم
بە سەوتی بەرز وتی بۆیی دامس گوێی لێ بێت
دامس:باشە ماڵ ئاوا

جونگ کووک:کەواتە دامس...! جوانە
لەبەر خۆیەوە وتی کە بەدوای دەستشۆر ئەگەڕا و گوێی لێ بوو

دامس خواردنەکەی بردە سەر مێزەکەیان
تای:سپاس خاتوون
دامس:سپاسی ناوێ نۆشی گیانتان بێت من ژوورەکانتان بۆ ئامادە ئەکەم چێژی لێ ببینن
دامس ڕۆیشت و لەکاتی ڕۆیشتن شانی بەر شانی جونگ کووک کەوت کە بەرە و ڕووی ئەهات جونگ کووک هیچی لێ نەهات بەڵام دامس کەمێک خزا بەڵام جونگ کووک گوێی پێ نەدا و چوو دانیشت و دەستی کرد بە نان خواردن
دامس:ئەم گەمژەیە چییەتی
چوومە بەشە تایبەتەکەی هۆتێلەکەمان وەک بەهەشتە باخچەیەکی گەورەیە و ژورەکانی تیایە کە شوشەن زۆر جوانن ژورەکانم بۆ ئەوان ئامادە کرد
بەم شێوەیەیە
باخچەیەکی تەواو گەورە 
ڕیزێک ژووری بە تەختە دروست کراوە لە پشتی شوێنی نان خواردن و پرسگەکە چواردەوری ژوورەکان لە دار دروست کراون و پێشیان شوشەیە وە لەو نێوەندەی هەیە مەلەوانگە و باخچە هەیە
هۆتێلێکی جیاوازە بەکورتیەکەی
.
بەرە بەرە خۆر ئاوا ئەبوو ئەو سێ کوڕە بەردەوام بوون لە قسە دامسیش بەتەنها لەولاتریان دانیشتبوو بۆی ئاگای لە شوێنەکە بێت تەنها ئەوی لێیە لە شیفتی شەوان هەر خۆی لەبەرئەوە هەرئەمە کە  ئەویش لەوێ ئەژی
.
جونگ کووک جار جارە چاوەکانی فێڵی لێ ئەکرد سێری دامسی ئەکرد خۆشی نازانێ بۆ بەڵام سەرسامی ئەو بەتواناییەی بوو کە چۆن وەڵامی ئەدایەوە
جونگ کووک:بۆچی تەنها دامس ئێرە ئەمێنێتەوە؟
تای:دامس کێیە؟
جونگ کووک بە چاو ئاماژەی بۆ دامس کرد
جیمین:ناوی دامسە؟
جونگ کووک سەری لەقاند
تای:وابزانم عەرەبییە واتە چی؟
جونگ کووک:شەو تاریکی شەو قوڵایی شەو
تای:جوانە
جیمین:ناوێکی جوانی هەیە وەک خۆی
جونگ کووک سێری جیمینی کرد و دواتر سێری دامسی کرد کە چەن بە بێدەنگی و بێداری لەسەر لە یەکێک کورسیەکان دانیشتووە چاوی لە دەرەوەیە وەک بڵێی ئەیەوێ بڕوات و بەس نەتوانێ بۆ ساتێ بۆی دەرکەوت جیمین ڕاست ئەکات ئەو جوانە!
لەو سێر کردنەیا بوو دامس هەڵسا و بەرە و ڕوومان هات یەکسەر ڕووم لە لایەکی تر  کرد
دامس:بەڕێزان بەڕای من ئیتر بچن بۆ ژورەکانتان باش ئەببێت
جیمین:بۆچی کێشەیەک هەیە لێرە بین
دامس:ن نا تەنها ویستم ئاسوودە بن هەم ئەوێ خۆشترە و ئەمەوێ بەشی چێستخانەی هۆتێلەکە دابخەم وە بچمە پرسگەکە
زۆر بە شێنەیی بۆی باس ئەکرد و بۆی ڕوون ئەکردنەوە
جیمین:بۆچی بەس تۆ لێرەی لەم هۆتێلە گەورەیە
دامس:لە دەرەوە پاسەوانی لێیە بەڵام بۆ شەوان بەس منی لێم لە شیفتەکەیا وە ئێرە لە ناو دەرەوەی شارە ئەوەنە خەڵک نایەن پێویستمان بە کەسی تر هەبێ
تای سێری کرد بە تێگەیشتنەوە و وتی
تای:کەواتە ڕێگاکەمان نیشان بدە
دامس زەردە خەنەیەکی پێ بەخشین و پێش کەوت ژوورەکانیانی پیشاندان کۆتا کەس جونگ کووک مابۆوە
دامس دەرگای ژوورەکەی بۆ کردەوە
دامس:فەرموو بەڕێزم
جونگ کووک برۆیەکی بەرز کردەوە و سێری کرد
جونگ کووک:تۆ لە کوێ ئەمێنیتەوە
دامس لە هێشتا سەری داخستبوو
وتی:بۆچی بەڕێزم؟
جونگ کووک:هەروا وابزانم ناخەوی وایە؟
'باشە بۆچی ئەم پرسیارە بێ مانایە ئەکەم؟ '
دامس:نا بەڕێزم هەر شتێکت ویست بانگم بکە
دامس دوای تەواو کردنی قسەکەی لە جونگ کووک دوور کەوتەوە و خۆی خەریک کرد بە باخچەکەوە پیسییەکانی فڕیدا و گڵۆپە وردەکانی هەڵکرد و لەسەر یەکێک لە کورسییەکان دانیشت و سێری ئاسمانی ئەکرد
بیرەوەرییە بە ئازارەکان وایان کردبوو لەو کەشە نەرم و خۆشە دامس بێ هەناسە بێت
'بۆچی ئەبێت من لەم دنیایە وابژیم چ تاوانێکم هەبوو تەنانەت بە ڕۆیشتینیش دڵم سارد نابێتەوە ڕقم لەپیاوەکانە چ جۆرە ڕقێک پێناسەی نییە ئەوان ژیانیان لە ناو بردم'
دامس بێ ئاگا بوو لەوەی چاویشی کاردانەوەی هەیە
هەستی بە فرمێسک کرد لەسەر ڕوومەتی و یەکسەر سڕی
؟؟ :شتێک بووە خاتوون
دامس داچڵەکی و سێری دەنگەکەی کرد
دامس هەڵسایەوە و بە ڕێزەوە وەستا
دامس:ن نا بەڕێرم چ شتێک بووبێ هیچی وا نییە خۆشی خۆت تێک مەدە بەڕێز... (دامس ویستی ناوی بڵێ بەس بۆی دەرکەوت ناوی نازانێ خۆی نوسیویەتی بەس نازانێ کامیانە)
تای:تایهیۆنگ
دامس:بەڕێز تایهیۆنگ(وەک تەواو کەری قسەکەی تری)
تای ئاسای وەستا بوو وە وتی:ئەتوانی ئەو بەڕێزە لابەی ڕقم لەو وشەیەیە
دامس:ئاخر من نابێ لە سنور لابدەم بەڕێزم من سنورم بۆ داندراوە
تای:چی وای کردووە سنورت بۆ دابندرێ
دامس:من خەڵکی ئێرە نیم و بۆشم نییە هیچ جۆرە سنورێک بپەڕێنم
تای بە پرسیارەوە سێری کرد
تای:سنورەکانت چین
دامس بە چاوێکی شەرمەزارییەوە سێری کرد
دامس:یەکێکیان ئەوەیە کە نابێ تۆی گەشتیار بزانی سنورەکانی من چین
تای ئەبڵەق بوو هیچی تری نەوت هەر ئاوها وەستا بوو سێری دامسی ئەکرد قسەیەکی بۆ نەهێشتەوە
لەو وەستان و سێر کردنی یەکە بە بێدەنگی دەنگی زەنگی دەرگای سەرەکی هات دامس یەکسەر وتی
دامس:من ئەبێ بڕۆم
ڕێگەی نەدا تای قسەکەی تەواو بکات یەکسەر ڕۆیشت
تای هێشتاش بەردەوام بوو لە سێر کردنی
جونگ کووک:یەکەم جارە ببینم ئەوەنە پرسیار لە کچ بکەیت و قسەیان لەگەڵ بکەی
تای ئاوڕی دایەوە بۆی و وتی:لە کچێکی خراپ ناچێ
جونگ کووک سەری لەقاند و بەرە و تای هات
جونگ کووک:بەڵام ئێمە ئەو ناناسین وە ئەو بە ڕاستەو خۆیی وتی نابێ قسەتان لەگەڵ بکەم
کە وتی دەستی کردە سەر شانی تای
تای : یەکێ نەزانێ تۆ مەراقت نییە بیناسی هممم؟
جونگ کووکی بێ قسە هێشتەوە
.
دامس گەیشتە پرسگەکە وای زانی موشتەرییە یان گەشتیار بەڵام کەسیان نەبوون و ئەو کەسە بوو کە دامس خۆزگەی دەخواست ئەو نەیەت
دامس:بەخێر بێیت بەڕێزم چۆنە هاتویت بۆ ئێرە
ئەو کەسە پێکەنی و سێری لە دامسی کرد و چەمایەوە تا ئاستی
ئەیاد:ئەو هەموو جدیاتە چییە خاتوو دامسی دڵم
دامس دەموچاوی تێک چوو مەگەر خوا بزانێ ئەو وشەیە چەن ئازاری ئەیات و چەنێکی ڕق لێیە
دامس:ئەیاد تکایە ئاوها بانگم مەکە(سەوتی بەرز کردەوە)
ئەیاد:بۆچی دامس هممم؟من وا بۆتۆ ئەسوتێم تۆش تەنها سێریشم ناکەی تاوانی من چییە سێرکە تەنانەت ئێرەشم بە ناو تۆوە کردۆتەوە هۆتێلی دامس شەوی من بۆچی ناتەوێ من ببینی؟
دامس هەناسە دانی قورس بوبو سەردڵی ئەگوشرا ئەیویست ئێستا پڕ بە ئێرە هاوار کات و بگری بەڵام نایەوێ تا ئەو ڕادەیە غەدر و بێڕێزی بە ئەیاد بکات با پیاویش بێت بەڵام ئەم پیاوە ئەوی ڕزگار کرد بەڵام هێشتاش ئەوە بۆ لەیل ناگۆڕێ کە ڕقی لێیانە
دامس:بەسە ئەیاد
بە دڵی پڕەوە وتی و ویستی بڕوات ئەیاد دەستی گرت
ئەیاد:ئەوەی بەسەرت هات کۆتای هات سێرکە تۆ پارێزراوی هەتا من هەبم کەس ئازارت نادات ئەوەتا ئیتر ئازادی
دامس:ئازادی چی هااا وەک ئەوە وایە لە سجندا بم لە بەینی چوار دیوار خۆ قاچ بکەمە دەرەوە ئەنێردرێم بۆ بەهەشت هیچ ئەوە ناگۆڕێ کە من لێرەش سجنم
ئەیاد:تۆ سجن نیت تەنها بۆستە گرێ بەستی ئازادیەکەت ئەوەندەی نەماوە تەواو ببێت دامس وا لە خۆت و لە منیش مەکە
دامس:ئەیاد ئومێدت بە من نەبێ من هی کەس نیم و نابم ئەگەر زۆرم لێ بکەیت و بتەوێ شتێک بکەی ئەوا بۆ من قورس نابێ هەمان شتی ئەوت لێ بکەمەوە من تازە بکوژم ئەتوانم تۆش بکوژم باش ئەوە بزانە
ئەیاد:دامس
دامس:بەسە تکایە بۆسە ئیتر
بەسەوتیا ئازار و گریانەکەیت ئەبینی
دامس و ئەیاد بە عەرەبی قسەیان ئەکرد)
دامس ئاوڕی یایاوە بچێتەوە بەشی میوانەکان بەڵام شتێکی بینی یان باشتر بڵێم کەسێکی بینی
دوو چاوی ئاگری سێری لەیلی ئەکرد ئەوەنە قوڵ بوو دامسی وون کرد
دامس:ب بەڕێزم شتێکت دەویست؟
دامس تەنها هیوای دەخواست گوێی لە قسەکانیان نەبووبێ چونکە گوێی لێ بوبێت تێگەیشتووە چونکە ئەو کوڕە سەرەتا بە عەرەبی قسەی لەگەڵ کرد
تاکە هیوای لەیل بۆ ژیان ئەوەیە ئێستا ئەو گوێی لە قسەکانیان نەبوبێ

جونگ کووک:.....

ئەمە یەکەم پارتی ئەو چیرۆکەی لە ستۆری بۆم باس کردن کچینا هیوادارم بەڵدتان بێت و بێگەمان بەشێکیش ئەبێ لە کتێبەکە✨🗿
زۆر شت هەیە لەسەر ئەم چیرۆکە ئەبێ بیڵێم بۆ زیاتر خۆشویستنی و زیاتر تێگەیشتنی ئەوانە لە کۆتا پارتەکان باس ئەکەم ئیشەڵا🦋🫂>>
جا ئیتر لە هەڵەی تایپ و بەزم بوبورن چاو جوانەکان🦋🦋✨>>

دامـــسWhere stories live. Discover now