9

711 127 55
                                    

ئەوەی خۆشـــەویستی بە مرۆڤەکانی ئەکات هیچ شتێک نایکات✨






.・゜-: ✧ :-  


لە کۆمپانیەکەی تای بووم و سێری کامێرەکانم ئەکرد مانگانە ئەبێ ئەو بەسەراهاتنەوەیەی بۆ بکەم
زیاتر لە سێ کاتژمێرە لەوێم و بێ وەستان کار لەسەر مۆپیتەرەکە ئەکەم ئەمجارە سێری کامێراکەی دەروەم ئەکرد کە باخچەی کۆمپانیاکە بوو تەنها ئاسایی سێرم کرد تا چاوم کەسێکی بینی کە ناسراو بوو پرسەکە ئەوەبوو ئەو چی ئەکات لێرە؟ خۆ بەیانی کە هاتین هەر هەرسێکمان بووین ئەو خەوتبوو
هەڵسامەوە و کەوتمە ڕێ بۆلای ئەمەوێ بیبینم و قسەی لەگەڵ بکەم بەیانی خەوتبوو بە چاوەکانی شاد نەبووم
گەیشتمە خوارەوە بەرە و باخچەکە ڕۆیشتم کاتێک چەند هەنگاوێکم مابوو جیمین گەیشتە لای ئەوەش منی وەستاند کە شەربەتی گێلاسی پێبوو دامس بە خۆشییەوە هەڵساو و لێی وەرگرت هەردووکیان بۆ یەکتری پێ ئەکەنین
دامس:چۆن زانیت شەربەتە دڵخوازەکەی منە؟
جیمین : دەی ئەو شەوە وتت
هەردووکیان پێکەنین تاکە شت کە لە ناو مێشکم سوڕایەوە قسەکەی تای بوو
تای:ئاگاداری خۆتی کە چی ئەڵێی هممم هیچ پەیوەندیەکی بە تۆوە نییە کە چی یەکترن تێگەیشتی بیرت بێت تۆ یەک هەلت دەست کەوێ لێی ئەیەی

ئەمجارە لەجیاتی ئەوەی توڕەبم و هەست بە گەرم بوونی مێشکم بکەم ئەمجارەیان هەستم بە گەرم بوونی دڵم کرد هەستم بە کزانەوەی چاوەکانم کرد هەستم بەوە ئەکرد کە دەستم ئەلەرزێ کە پێشتر توند ئەبوو ئامادەبوو بۆ لێدان
ڕووم وەرگێڕاو دەستم کرد بە ڕۆیشتن  لە یەکێک لە هەنگاوەکانما دەنگێک وەستاندمیی
دامس:جونگــــکووک
نەمەویست بووەستم بەڵام جەستەم خۆی لە جوڵە وەستا
هاتە بەردەمم وەک هەمیشە زەردەخەنە جوانەکەی هەبوو
دامس:بۆچی نەهاتی بۆلامان همم
بۆخاتری خوا ئەم کچە زیاتر و زیاتر لەگەڵمان ئەکرێتەوە و ڕووە کچانە و جوانەکەی دەرئەکەوێ ئەمە بۆ من هیچ باش نییە
جونگــــکووک :کارم هەبوو
دامس هێشتا سێری ئەکردم وە قەسەبی شەربەتەکە لە دەمی  بوو دواتر دەری هێنا و ڕووی کردە من
دامس:ناخۆییی زۆر خۆشە
ئەوەی لە قورگم بوو قوتم یا نەفرەت لە قەسەبێک شەربەت بخۆم کە ئەو لێی خواردووە
من هەروا وەستابووم چونکە وەک هاوکێشەی تاوان گرتنی لێ هات مێشکم بەڵام دامس دەستی بردە خوارەوە
دامس:ببورە نەمەزانی حەز ناکەی بە شتی کەسی تر شت بخۆی
جونگــــکووک یەکسەر شەربەتەکەی لێ سەند و کەوتە خواردنی
و تەواوی کرد
جونگــــکووک :من قێز ناکەمەوە خاتوونی جوان
تاکە شت زەردە خەنەیەک بوو
جونگــــکووک بیری هاتەوە و برۆی یا بە یەکا و وتی:بەو بۆنەیەوە تۆ چی ئەکەی لێرە خانم؟
دامس:بێزار بووم لە ماڵەوە
جونگــــکووک :ئەی هاکسی لە ماڵ نەبوو
دامس:دەی ئەویشم هێناوە هەردوکمان بێزار بووین نە ئەو لە من تێ ئەگات نە من لەو تێ ئەگەم وە هەست ئەکەم شێت ئەبم بەتەنیا لە ماڵەوە و وە...
قسەکەی بڕا لە لایەن پەنجەی جونگــــکووکەوە کە لەسەر لێوی داینا
جونگــــکووک زەردەخەنەیەکی گەوهەری پێبەخشی و وتی:تۆ کەی ئەوەنە زۆر بڵێ بووی خۆ هەموو ساتێ سنورت بۆ ئەکێشاین و بەڕێزم و ئەمانە
هێشتا پێ ئەکەنی بەڵام دامس خەمبار بوو
دامس:دەی ئێوە وتان ئێمە خێزانێکین
بەهەمان تۆنی ئەوکاتانە وتی کە سەرەتایان بوو بە یەکەوە
جونگــــکووک دەستی کردە سەر شانەکانی و پێکەنی
جونگــــکووک :هەر واین تۆ خاتوونە بجوکەکەی ئێمەی لە هەر سێکمان بەس تۆمان هەیە
دامس هیچی نەوت و ڕۆیشت
جونگــــکووک :یا بۆکوێ
دامس:بۆ لای براکەم
جونگــــکووک سەری ڕاوەشاند و پێکەنی  و ئەویش چوو تا کارەکەی تەواو بکات

دامـــسWhere stories live. Discover now