7

843 142 33
                                    








تای دامسی هێناوەتە دەرەوە بۆ یەکەم جار
دامس تەنها سێر ئەکات و هیچیتر نە قسەیەک ئەکات نە داوای شتێک ئەکات  ئەو لە پێشەوەیان دەڕوات و ئەو سێ کوڕەش لە دواوەی کە قسە ئەکەن و ئاگاداری دامسیشن لەگەڵیا

سێری هەموو شتێکم ئەکرد بچوک و گەورە دنیای دەرەوە زۆر لەوە جوانترە کە دیارە  شتەکان جوانن شتانێکی لێن هەرگیز نەمبینیوە چەن جوانە من لەمە بێبەش بووم کاتێک لە بەیرووت بووم لە چوار دیوارابووم بەزۆر و بە دزیەوە ئەمتوانی بچم بۆ قوتابخانەو وانەکانم بخوێنم وە کە هاتمە ئێرەش هەر لە هۆتێلەکە بووم بۆستە هۆتێلەکە چی بەسەر هات؟
وەستام لەڕۆیشتن و ئەوانیش خەریک بوون بکەون بەسەرما
جیمین:هۆپ هۆپ ئەوە چییە
دامس سێری کرد
دامس:هۆتێلەکە چی بەسەر هاتت؟
سێری چاوی هەرسێکیانم ئەکرد تای ئەبڵەق بوبو جیمین سێری تای کرد جونگ کووک ئارام بوو وە هەر ئەویش قسەی کرد
جونگ کووک : بەهۆی ئەوەی کاری کوشتنی تیا ئەنجام درا داخرا وە لەسەر داوای خێزانی ئەیاد ڕوخانیان و قوتابخانەی لێ ئەکەنەوە بۆ مناڵەکانی گوندەکانی چواردەوور
زۆر ئاسایی بۆی ڕوون ئەکردمەوە پێوەی دیار بوو ئەیویست شتەکان ئاسای دیار بن لە کاتێکا وا نییە یادگاریەکانی ئەیاد شتەکانی جلەکانی هیچیان بۆ نەهێشتوومەتەوە ڕاستە خەتابارم بەهۆی منەوە مرد بەڵام خۆ هێشتا شایەنی ئەوەبووم یادگریەکانیم لا بێت لەوەتەی خۆم ئەناسم ئەویش ئەناسم  ڕاستە خۆشمنەدەویست وەک و جۆرێک لە ئەشق بەڵام خۆشم دەویست وەک ماڵێک وەک تاکە کەسم وەک پەنایەک دەی گەر وا نەبوایە دوای ئەوەی کردم یەکەم کەس نەئەبوو کە هانای بۆ بەرم کەسێک نەدەبوو لەگەڵیا بژیم ئای ئەیاد باجی خراپ بونم لەگەڵت ئێستا ئەیدەم بیرت ئەکەم بەڵام تازە هیچم پێ ناکرێ
بە بێدەنگی لە ڕێگاکەم بەردەوام بووم و بە چاوە حەپەساوەکانم دوبارە سێری دەورم کردەوە

دانیشتین خواردنمان ئەخوارد جونگ کووک بەرامبەر من دانشتبوو وە تای و جیمینیش بەرامبەر بە یەک
دامس:کوڕینا
هەرسێکیان سێریان کرد
دامس:ئێوە کۆرین وایە
تای سەری لەقاند
جیمین : بەڵێ
دامس:کەواتە بۆچی لێرە دەژین؟
تای:من کۆمپانیام هەیە خاتوون وە جیمین سەرپشک کاری دەوڵەتە و جونگ کووک یەکێکە لە لێکۆلەرە گەورەکانی وڵات
دامس:ئەمە وەڵامی پرسیارەکەی من نەبوو
جونگ کووک:تای بازرگانیەکانی ئەکات و جیمین ئەیان بە دەوڵەت و منیش ئاگاداری هەموو ڕودا و شتەکان ئەبم وە لەو بەینانەیا تاوان بار ئەگرم
لە کۆتایی قسەکانی چاوێکی لە دامس داگرت
تای کە لەتەنیشتی بوو لە ژێرەوە دانەیەکی پیا کێشا
دامس:جوانە ئێوە کەسانی گەورەن
زەردەخەنەیەکی زۆر جوانی بۆ کردن
دامس:مادەم بۆ بازرگانی لێرەن بۆ هاتن بۆ میوانخانەکەی ئێمە
تای:دەی جارێ پشوو بووین لەم هەفتەیەوە دەست ئەکەین بە کارەکەمان
دامس سەری لەقاند و دەست کردەوە بە نان خواردنەکەی
جونگ کووک سێری ئەکرد بە بەردەوامی قسەکانی دوێنێ شەوی هێشتا لە مێشکایە
سێری هەموو جوڵەکانی ئەکرد چۆن کەوچکەکە ئەجوڵێنێ چۆن چاوەکانی ئەتورێنێ چۆن خواردنەکە ئەخوات هەناسە یانەکانی کە ئاسایین وەک لەو کاتانەی ڕووبەڕووی ئەبێتەوە
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و چاوەوکانی کردە سەر خواردنەکەی خۆی وازی لە ورد بوونەوە هێنا لە دامس
وە ئەمجارە دامس چاوە ڕەشەکانی بەرز کردەوە بۆ سێر کردنی هەستێکی بێ ناوی هەیە بۆی ڕق یان خراپ یان هەستی جوانی و تایبەتی دامس چاوەکانی بێ هودە بوون و ئەکاران و دائەخران وەک بڵێی شتێکی سەیری بینیوە ئەو سەری لێ شێواوە

دامـــسWhere stories live. Discover now