18

729 134 11
                                    

خۆشم ئەوێی......











لەبەردەم ماڵی سفان وەستاون و چاوەڕێن دەرگا بکرێتەوە
ئەم ئێوارەیە میوانی ئەون و دەرگاکە کرایەوە
ئافرەتێکی شۆخو شەنگ بوو دامس هەر سێری ئەکرد ئەکرێ ئەمە خاڵۆژنی بێت؟
سفان:بەخێر بێن بۆ ماڵە چۆڵەکەم
وتی و بە گەرمی باوەشی لە هەموویان یا
جیمین کە چووە ژورەوە بە هێواشی وتی:وتم. ئێمەش ئیتر خاڵمان هەیە
دامس و تای پێ کەنین بەڵام وەستان کاتێ بینیان سفان و جونگــــکووک هێشتا لەبەردەم دەرگاکە وەستاون

جونگــــکووک لە کاتی هاتنە ژورەوە سڵاوی نەکرد بۆیە سفان گرتویەتی
سفان :بزانم بۆ ئەوەنە خۆبەزلزانی
قۆڵی لە یەک ئاڵاندبوو بەڵام جونگــــکووک شۆک بوبو دەی ئەو شەرمی ئەکرد بۆیە هیچی نەوت
دەستی کردە ناو قژەیەوە و بە شەرمەزاری وتی:ئێ ببورە بەڕێزم
سفان پێ ئەکەنی وە ئەو سیانەش جونگــــکووک هێشتا نازانی چی بڵێ و سفان دانەیەکی کێشا بە پشتی جونگــــکووکا و کردیە ژورەوە
سفان :ئەم مناڵانە زۆر هەستیارن
هێشتا پێئەکەنی
سفان تای و جیمینی لەگەڵ خۆی برد بۆ هۆڵەکە
جونگــــکووک لە شوێنی خۆی وەستا بوو
دامس چووە بەردەمی و وتی:جونگــــکووک تۆ باشی
هێشتا پێکەنینەکەی هەبوو
جونگــــکووک سێری کرد و وتی:ئێستا بۆوای کرد
دامس بە دەنگی بەرز پێکەنی
دامس:تۆ هێشتا لەوەیا ماوی ئەو تەنها گاڵتەی کرد وەرە دەی
دەستی جونگــــکووکی گرت و بەدوای خۆی ڕایکێشا جونگــــکووک سوتا دەستیان لە ناو یەک وە پێکەنینەکەی دامس دەی ئەوە هەموو شتێک بوو کە ئەو ئەی ویست

لەسەر مێزی نان خواردنەکەن جونگــــکووک و دامس لە لای یەک دانیشتوون وە جونگــــکووک بەدەم نان خواردنەوە پێئەکەنی
دامس بە چپەوە وتی:بەچی پێ ئەکەنی؟
جونگــــکووک :ئەو ئێوارەیەم بیر کەوتەوە من ئەمخوارد و تەواو نەئەبوو چونکە تۆیەکی هار ئەوەی خۆتت ئەکردە قاپەکەمەوە و ئێستاش کەس ناتوانێ بتوەستێنێت لەوەی نەیان خۆی وەک مناڵ هەموو گیانی خۆتت تێناوە
پێ ئەکەنی کە سێری دامسی ئەکرد مۆن بوبو وە هەموو دەم و دەستی خواردن بوو
دامس:سێرکە جونگــــکووک هەر چییەک بڵێی ناتوانی بموەستێنی چونکە بەڕاستی برسیمە وە دەمێکە ئەم خواردنانەم نەخواردووە
تای و جیمین پێ ئەکەنین سفانیش پێ ئەکەنی بەڵام پەیوەندیەکی بۆ هات و وای کرد بوەستێ وە سێری دامسی کرد
بڕیاری یا وەڵام باتەوە و سەوتەکەی کردە دەرەکی
دەنگێک هات دڵی دامسی لەرزاند دەستەکانی وەستان چاوەکنای داخران
هادییە:سلام عليكم كيف حالك یا سفان
دەنگی دایکی دامس بوو
(بە عەرەبی قسەیان ئەکرد بەس من بە کوردی ئەینوسم)
سفان:سڵاوی خوا لە تۆش خوشکە جوانەکەم ئەوێ چۆنە تۆ چۆنیت
هادییە:ئەبێ چۆن بێت وەک خۆیەتی
سفان:چی سەبارەت بە کچەکان
هادییە:ئاییی من جەرگم سوتا کاکە من بێ ماڵ و شوێن بووم خۆشت ئەزانی من زۆر هۆگری دامس بووم ئەو کچە هارەکەی من بوو خەمی ئەو زۆر گەورەیە وە نور لەو گەورەترە تەنها لە خوای میهرەبان ئەپاڕێمەوە ئێستا ئەوان باشبن گرینگ نییە نەیان بینمەوە تەنها با باشبن
لەو کاتەی هادییە خانم قسەی ئەکرد کوڕەکان سێری دامسیان ئەکرد زوو زانیان کە دایکیەتی جونگــــکووک لە قسەکانی دایکی دامس تێ ئەگەیشت چونکە عەرەبی ئەزانی بەڵام تای و جیمین نا بەڵام ئازار لە دڵیان بوو چونکە دامس هیچ باش دیار نەبوو
جونگــــکووک دەستی کردە سەر شانی دامس
جونگــــکووک :دامس
هەر ئەو کاتە فرمێسکەکانی دامس کەوتن
بەڕادەی دووری ئاسمان بۆ هەر حەوت بەشەکەی ئاسمان بیری دایکی ئەکات ئەو کاتەی قژی بۆ شانە ئەکرد ئەو لایلایەی بۆی ئەکرد قسە جوانەکانی دایکی بۆی و نەسیحەتەکانی
هەڵسایەوە و لەوێ ڕۆیشت جونگــــکووک بەدوایدا ڕۆی

دامـــسWhere stories live. Discover now