14

617 133 13
                                    

بەڵــــایەکی جوان

















لە بالکۆنەکە دانیشتووم و کتێبێکم پێیە کە بڕیارم یا بیخوێنمەوە ڕۆمانێک بوو زیاتر لە نیوەیم خوێندۆتەوە و ئێستا وا تەواو ئەبم
خەیاڵم لەگەڵ کتێبەکە بچڕا کاتێک دەرگای ژورەکەم کرایەوە و سێرم کرد جونگــــکووک بوو هاتە بەرمبەرم و وتی:ببورە بەڵام زۆرم لەدەرگا یا بەڵام دەنگت نەبوو
کاتێ قسەکەی کرد سەرنجم چووە سەر دەستی کە دوو کوپی پێبوو
دامس:من داوای لێبوردن ئەکەم چونکە گوێم لێ نەبوو زۆر تێکەڵ بە کتێبەکە بووم
جونگــــکووک لەوکاتە دانیشت و کوپێکیانی لەبەردەم من دانا
جونگــــکووک :باس لە چی ئەکات
دامس:چی؟
جونگــــکووک :ڕۆمانەکەی دەستت
دامس سێری کرد و ئاخێکی هەڵکێشا
دامس:دوو ئەشقی دڵسوتاو
جونگــــکووک کە قومی لە قاوەکەی دەستی ئەیا چاوی بەرز کردەوە و وتی:واتە چۆن بۆم باس بکە
دامس:کچێک و کوڕێک کە بوونە دوژمنی یەک و ڕقیان لەیەک بوو دوای جۆرەها شتی خەیاڵی و سەخت کەوتنە داوی یەکەوە بەڕادەی مەرگ یەکیان خۆش ئەویست
جونگــــکووک :ههه وەک ئێمە
کە ئەو قسەیەی کرد وشک بووم هەستم کرد ڕومەتەکانم گەرم بوو پەپولەکانی ناخم لە ناوەوە ئەیان خواردم چاوەکانم جوڵەیان زۆر بوو
جونگــــکووک :تەنها بەردەوامبە
زەردەخەنەیەکی پڕا و پڕ لە جوانی کرد
دامس وا شڵەژا بوو قورگی وشک بوون و کوپەکەی هەڵگرت و قومێکی لەو شتە خوارد کە جونگــــکووک هێنابووی
دامس:ئەوە گێلاسە
جونگــــکووک :بەڵێ شیر بە گێلاسە
دامس:زۆر بەتەما
زیاتری لێ خوارد و کوپەکەی دانا
جونگــــکووک :ناتەوێ بەردەوام بیت
دامس هەناسەی کۆکردەوە و کەوتە قسە:وە زۆری ویست تا خۆیان ڕازی بکەن کە یەکیان خۆش ئەوێ و هەستەکان دەرببڕن نە ناخەوە ئەیان ویست لە ئامێزی یەک نەیەنە دەرەوە بەڵام نەیان ئەتوانی بڕوا بەخۆیان بهێنن کە ئاشق بوون
وە هێشتا هەر ئەوەندەم خوێندۆتەوە
لە کۆتای قسەکەیا زەردە خەنەیەکی بۆ جونگــــکووک کرد کە زۆر بە جوانی دانیشتبوو گوێی بۆ گرتبوو
جونگــــکووک :چی ئەگەر بەیەک نەڵێن
دامس:ئەوا هەرگیز بەیەک ناگەن هەرگیز هیواکەیان نایەتە دی
جونگــــکووک :تۆ بیت چ هیوایەکت ئەبێ؟
دامس کە سێری کتێبەکەی ئەکرد لێوەکانی جوڵاند و قسەی کرد
دامس:لەسەر جۆلانەیەک پرچەکانم سپی بوون دوو دەست پاڵم پێوە بنێ و ئەو کەسە بێت کە متمانەی دڵمم پێیاوە
دامس چاوەکانی بەرز کردەوە و سێری جونگــــکووکی کرد
دامس:ئەی تۆ بیت چ هیوایەکت هەبێ؟
جونگــــکووک زەردەخەنەی کرد و وتی:ببمە خاوەنی ئەو دوو دەستەی خاتوونە قژ پیرەکە لەسەر جۆلانەکە پاڵــ ئەدات
چاوەکانیان لەیەک قفڵ بوو
دامس ئەسوتا ڕێک ئەسوتا و هەڵسایەوە و هەوڵی هەڵهاتنی یا لە چاوەکانی ئەم بەڕێزە پڕ نهێنییە
هەنگاوی نا و دەرگای ژورەکەی کردەوە لە یەک هەناسە یانا دەرگاکە داخرا و پشتی بەر دەرگاکە کەوت
چاوە گەورە و تاریکەکانی بەرز کردەوە و سێری ئەوی کرد
جونگــــکووک : لە من ڕامەکە
دامس: ئـ ئێ کێ وتی لە تۆ ڕائەکەم
جونگــــکووک : دامس من مناڵ نیم تۆ لە من ڕائەکەی
زۆر بە نەرمی قسەی ئەکرد زیاتر و زیاتر وای ئەکرد پەپولەکان دامس بخۆن لە ناوەوە وە دامس سەری داخست ئەو ئەترسێ لەوەی سێری بکات ئەترسێ هەستەکانی ڕاستی بن و لە ناوی بەرن
جونگــــکووک دەستەکانی جوڵاند و چەناگەی دامسی بەرز کردەوە و زیاتر خۆی نزیک کردەوە
جونگــــکووک :بۆچی لێم ڕائەکەی
چاویان قفڵ بوو
دامس:تەنها ئەترسم
دڵی پڕ بوو ئەمە ترسێکی کوژەرە بۆ ئەو
جونگــــکووک : بۆچی ئەترسی
دامس : ئەترسم هەستەکانم ڕاستی بن ئەترسم بکەومە ناو ئەو بەڵایەوە ئەترسم لە...
قسەکەی بڕا و جەستەی سوتا کاتێ وەستێندرا لە قسە بەڵام چ وەستانێک لێویک کە چەنەها جار کوشتوویەتی بەو قسانەی کردوویەتی ئێستا لەسەر هی خۆیەتی دنیا بەجۆرێک وەستا وەک بڵێی هیچ شتێ بونی نییە لەویا و هەر ئەوان هەن
دامس بۆتە گوڵێکی بەڕەگ داکوترا و جونگــــکووک ئەو پەپولەیەی ماچی ئەکات و گەشاوەی ئەکات و خەمەکانی ڕائەکێشێ

جونگــــکووک :ئەمە بەڵایەک نییە دامس ئەمە خۆشەویستییە















پەپولە ئێوەی خوارد ئەزانم🧍🏻‍♀️🦋😭:)
لە هەڵەی ڕەنوسی ببورن

دامـــسWhere stories live. Discover now