4

888 159 10
                                    

ئایە ئەو کەسیە کە دوێنێ لەگەڵم دەگریا؟
دامس بێ قسە بوو سێری ڕوبارەکەی کرد بە بێ دەنگی هەر خۆی هیوایەکی نەما بەڵام ئاوهاش پەشیمان نییە لەوەی کە هەووی بۆی باس کرد دوێنێ زۆر پێی کاریگەر بوو ئێستاش پیاوە سارد و بێ هەستەکەیە کە پێی پێ دەکەنێ
جونگ کووک :بۆچی هیچ قسەیەک ناکەی
وتی کاتێ لە تەنیشتی وەستابوو سێری ئەکرد
دامس هەر جوابی نەدایەوە
جونگ کووک چووە بەردەمه و چەمییوە ئاستی دەستی کردە سەر
شانەکانه و دەستی کرد بە قسە
جونگ کووک :کە پرسیارێکم کرد وەڵامم بدەوە باشە خاتوون ئەگەرنا زۆر خراپ ئەبێ بۆت
دامس چاوی سوڕاند و دەستەکانی جونگ کووکی زۆر بە توندی لابرد  لەسەر شانی
دامس:کە بێ دەنگم مانای ئەوە نییە بتوانی بەسەرما زاڵ بیت هەرگیز شتی وا ڕوونایات دڵنیابە تەنها لە چوار چێوەی هۆتێلەکەیا چیت بوێ ئەیکەم وەک کارەکەم غەیری ئەوە بۆت نییە یەک سنور ببەزێنی تێگەیشتی وە گرینگ نییە ئەوەی کە ئەیزانی ئەگەر ئەتەوێ هەر ئێستا بچۆ کەیسەکەم تۆمار بکە و دەستگیرم بکە ئەوەی هەبوو زانیت هەر ئەوەندە پەشیمانم لە باس کردنی بۆ  بێ هەستـێک و بێویژدان ترین مرۆڤ
وشەی کۆتای بەبەرزی وت جونگ کووک تەنها سێری ئەکرد بەڵام ئەمجارە بە بێ هەستی نا بەوپەڕی جیاوازییەوە هەرچەنە دامس درۆی کرد کە وتی بە  پەشیمانم بەڵام  پەشیمان نییە تەنها وتی بۆ ئەوەی لە جونگ کووک ڕزگاری بێت
دامس پشتی لێ کرد و ویستی بڕوات بەڵام وەستاو ئاوڕی یایەوە چووە بەردەم جونگ کووک
دامس:وەک ئەوەی کە گوێت لێ بوبو من پێشتر لەناوم برد وە زەحمەت نابێ دوربارەی کەمەوە بەڕێز جونگ کووک
بە ڕەقی وتی و بە یەکجاری ڕۆیشت  جونگ کووکی لەناو جۆرەها هەستا بەجێ هێشت
ئەو ئێستا ئەیەوێ دامس بکوژێ چونکە هەڕەشەی کوشتنی لێ کرد وە ئەیەوێ دڵی خۆی دەربێنێت چونکە کچێک باسی نهێنی ژیانی بۆ خۆی کرد و ئاوهای کرد دڵی پڕە بە قسەکەی دامس کە وشەی کەسێکی بێ هەست بوو من بێ هەستم؟ هەر بەڕاستی وایە؟
کە بیری لەو پرسیارە ئەکردەوە قسەی تاوان بارەکانی تری ئەهاتەوە مێشک کە وایان پێ وتووە
دەستی کردە سەر گوێی چاوەکانی داخس هەست بە گەرمی ئەکات دوبارە ئەو بۆی دەرکەوت کە مرۆڤێکە کە لە وشەی بێ هەست بەرز ترە هەر ئەبوو بەوە بزانێ کە بەگریانی مرۆڤەکان دڵخۆش دەبێ بە پاڕانەوەیان دڵخۆش ئەبێ ئەمە چ هەستێکە؟
ڕاستی خۆی بۆ دەرکەوت کە وەک خەنجەر ئەییا لە دڵی و خەریکی ورد کردنیەتی دوو وشەی ئاسای کە لە لێوی دامسەوە دەرچوو جونگ کووکی کردە حاڵێکی دەرونی خراپەوە
.
دامس دانیشتبوو بیری لە قسەکانی تای کردەوە لە ئەو ئەچیت واتە چی؟ واتە بۆ ئەوە بوو بە هاوڕێم کە لە کەسێک ئەچم؟ ئەو شتە دڵم ئازار ئەدات
جیمین:سڵاو خاتوون
وتی کاتێک لە تەنیشتی دامس دانیشت بەڵام جیاواز لە هەمووان خۆی مەترێک دووری هێشتەوە
دامس سێری ئەو ڕفتارەی کرد و بریسکەی دڵخۆشی بە گیانیا هات چەن جوانە پیاوان ئاوها بن
دامس:شتێکت پێویستە جیمین
جیمین زەردە خەنەی کرد و وتی:واه وابزانم بەبەختم بێ ئەوەی خۆم بیڵێم بەڕێزت لابرد چەن جێی شانازییە
دامس:دەی خۆتان هەر وا ئەڵێن
جیمین:وایە کەواتە هاوڕێین وایە؟
دامس:بەڵێ جیمین
جیمین دەسڕێکی کردە سەر دەستی سەتی بۆ تەوقە درێژ کرد
دامس پێکەنینەکەی گەورەتر بوو تەوقەکەی گۆڕیەوە
دامس:ئەبێ نانی ئێوارە ئامادە بکەم بۆتان بەیارمەتیت
هەڵساو ڕۆیشت جیمینیش دوای ڕۆیشتنی خەریکی موبایلەکەی بوو
بەڵام کەسێک بە ڕقەوە سێری ئەو حاڵەی ئەکرد قسەکانی کەمێک بەر لە ئێستای بیر ئەکەوتەوە وە شێوەی ئێستای بیر کەوتەوە کە کەسێکی تر بوو
جونگ کووک :کەواتە ئاوها خاتوو دامس
دەستی خوێنی لێ ئەتکا ئەوەنە زەبری لێ کردبوو
جونگ کووکیش نهێنیەکی هەیە هەر بە شێوەیا دیارە
جیمین:جونگ کووک دەستت چیەتی هااا؟
بە توڕەییەوە وتی و دەستە خوێناویەکەی جونگ کووکی گرت و ئەیسڕی
جونگ کووک بە توڕەی دەستی لەناو دەستیا دەرهێنا و وتی:زۆر بۆت گرینگە؟
جیمین:بێ گومان تۆ گەمژەی هاوڕێ بۆچی وات لێ هاتووە
جونگ کووک کەمێک هێمن بۆوە ئەوە خەریکە چی ئەکات خۆ جیمین هیچی نەکردووە دەستی هێنایە خوارەوە و سەری داخست
جونگ کووک : من کەسێکی بێ هەست و بێ ویژدانم جیمین،؟
جیمین بێدەنگ بوو ئەو قسەیە ڕاستە بەڵام چۆن بڵێ بەڵێ ئاخر دڵی نایەت
جونگ کووک : تەنها ڕاستیەکەم پێ بڵێ جیمین
جیمین:بەڵێ جونگ کووک بەداخم بۆ ئەوە بەڵام وایت
جونگ کووک کە هێشتا سەری داخستبوو چاوەکانی توند داخست هەستی بە دڵی کرد کە لەرزی
جیمین :تۆ تاکە مرۆڤی کە حەزت بە گریانی کەسانی خۆشەویستتە  وە گریانی هەموان هەمیشە حەز ئەکەیت مرۆڤەکان ئازاریان هەبێ و بگرین
بە خەمباری دانی بە ڕاستیەکانا ئەنا دڵی ئەیەشا کە براکەی وایە
جیمین هەستی بە دڵۆپێک کرد لەسەر دەستی ڕێک وشک بوو باوەڕ ناکات ئەوەی مێشکی بێت بەڵام وابوو جونگ کووک دەستی کرد بە گریان بەڵام بە بێدەنگی و هێواشی وەک دەرئاسا وابوو جیمین
بەڕادەیەک شۆک بوبو باس ناکرێ زیاتر لە 20 ساڵە هاوڕێن یەکەم جاریەتت جونگ کووک ببینێ کە ئەگری تەنانەت کە دایکی مرد نەگریا کە خۆشەویست ترین کەسی بوو نەی ئەزانی کارداناوەی چی بێت کەسێک بە دوو چاوی شۆکەوە هات بۆلاین کە بێگومان لە تای زیاتر کەس نییە بە پرسەوە سێری جیمینی کرد بە پرسیارەوە
جیمین تەنها سەر ڕاوەشانێکی خەماوی پێدا
تای چووە تەنیشتی و دەستی کردە سەر شانی
تای:چی بووە جونگ کووک تۆ باشی بۆخاتری خوا ئەو حاڵە چییە قسە بکە برا
جونگ کووک : مـ من کەسێکی خراپم
سەری بەرز کردەوە و چاوە سورەکانی دەر کەوت هەمیشە چاوی ئەو بە سورێکی توڕە بیندراوە لەلای تای و جینین بەڵام ئەم جارە سورێک بوو ئازاری مۆخی ئەوانی یا ناتوانن بڵێن وا نییە و ئارامی کەنەوە ئەوە ڕاستیەە کە جونگ کووک کەسە خراپەکەی ژیانی زۆرترین مرۆڤ بووە ڕاستە شتێکی وا ڕووی نەیاوەلەگەڵ دامس جارێ بەڵام ئەوە ئەوەناگۆڕێ کە ئەو هەر خۆی ئەهریمەن بووە و وای زانیوە فریشتەیە
جونگ کووک دەستی لەوان بەرداو دەستی کرد بە ڕۆیشتن بۆ ژوورەکەی و بورانەوە بەسەر جێگاکەیدا تاکە شت کە کردی سێرکردنی سەقفەکە بوو بە بەتاڵی و بە ئازارەوە دەستی بە دڵیەوە گرتبوو کە خەریک بوو ئەهاتە دەرەوە دەنگی ئەو مرۆڤانە ئەهاتەوە مێشکی کە بێویژدانی کرد بەرامبەریان
.. :تکایە بەڕێزم وامەکە تکایە ئەوەمان لەگەڵ مەکە
بە گریانەوەکە کەوتبوە سەر قاچەکانی جونگ کووک
یەکێکیتر:کچەکەم ئەمرێ تکایە تکایە وامەکە
یەکێکیتر:خوابناسە بەڕێز جونگ کووک ناکرێ وامان لەگەڵ بکەی مناڵەکەی لەدەست ئەیات
. مناڵەکەیان لەدەستیا.
یەکێکیتر:دەستدرێژی کردە سەرم من نەبووم تکایە
جونگ کووک:بەجهەنم
وتی کاتێ کچەکە بە بەرچاویەوە لە سێدارەدرا
زۆرررر هاواری لەوە بەئازارتر لە بەرچاوی و گوێچکەکانی
چاوەکانی داخست و فرمێسکە خوێنەیەکان بە چاوەکانی هاتە خوارەوە

دامـــسWhere stories live. Discover now