12

703 127 6
                                    

هەست کــردن...








جونگــــکووک بەتەنها لەسەر مێزی نان خوارنکە دانیشتبوو نانی نیوەڕۆی ئەخوارد ڕاهات لەمە کە بەتەنیا بێت چونکە تای و جیمین لێی توڕەبوون
دوای ئەوەی لە ژورەکەی دامس ڕوییا هەردوکیان خەویان لێ کەوتبوو بەو شێوەیەی تیای بوون جونگــــکووک بەیانیەکەی خەبەری بۆوە و دامسی لەسەر جێگاکەی دانا و هەنێ کاری کرد و ئێستا کاتی نانی نیوەڕۆیە و وا بەتەنها نان ئەخوات
بەڵام گوێی لە دەنگی تای و جیمین بوو کە هاتنەوە جونگــــکووک تەنانەت سێریشی نەکردن چونکە جورئەتی نییە ئەو توڕەییە ببینێ
هەنێکی نەبرد هاتنە خوارەوە بەڵام دەنگی دامس وای لە جونگــــکووک کرد سەری بەرز بکاتەوە
دامس:وای جونگــــکووکیش لەماڵەوەیە
بەرەو مێزەکە ئەهاتن و دامس لەلای جونگــــکووکەوە دانیشت تای و جیمینیش بەرامبەریان
تای:کەواتە چی بخۆین
جونگــــکووک تەنها سێری ئەکرد
جیمین :بۆوا شۆک بووی ناشێ بەس بەشی خۆتت ئامادە کردبێ بەڕێز
جونگــــکووک :نا زۆرە بەڵام خۆش نییە
دەستی برد بۆ پشتە ملی
دامس لە ناو قاپەکەی جونگــــکووک کەوچکەکەی دەرهێنا و لێی خوارد
دامس:همم عەیبی نییە
جونگــــکووک کەوچکەکەی لێ سەندەوە
جونگــــکووک :بەکەوچکی خۆت بیخۆ
دامس مۆڕەی لێ کرد
تای:بەهەرحاڵ داوای خوارد ئەکەم
تای پەیوەندی کرد بە شوێنێکەوە بۆ خوارد داوای کردن
دامس بە هێواشی وتی:جونگــــکووک
جونگــــکووک سێری کرد
جونگــــکووک :چییە؟
دامس:باش بووی؟
جونگــــکووک : خۆ من هیچم نەبوو
زەردەخەنەیەکی کرد
دامس هیچی نەوت پێی وابوو لەبەر کوڕەکان وا ئەکات و هەردووکیان بێ ئاگا لەوەی ئەوانیش ئاگاداری هەموی بوون

کەمێکی نەبرد خوارنەکان هاتن و تای لەسەر مێزەکە دای نان
جونگــــکووک هەڵسا تا بڕوات بەڵام تای قۆڵی گرت
تای:بۆکوێ
جونگــــکووک : ژورەکەم
تای:ئەی نان خوارد
جونگــــکووک :من خواردم
تای جونگــــکووکی ڕاکێشاو و داینیشاند
تای:خوارنمان لەگەڵ بخۆ بەڕێز جونگــــکووک
جونگــــکووک برۆیەکی بەرز کردەوە وتی:ئێوە وتان کە لەلاتان دانەنیشم
جیمین:ئێستا ئەمانەوێ
جونگــــکووک :وە تۆ وتت شوێنێکم نییە لەم ماڵەیا
کاتێ ویستی قسەی تر بکات دامس پارچەیەک لە خواردنەکی هەڵگرت و کردیە دەمی جونگــــکووکەوە
دامس:سێرکە زۆر خۆشە
جونگــــکووک چاوی سوڕاند و خواردی ئەو جوتەش پێکەنین

سێ هاوڕێکە لە هۆڵەکە دانیشتوون وە دامسیش لە ئەرزەکە کە سێری دراما ئەکات ئەوانیش بێکار بوون و لەگەڵ ئەو دانیشتوون سێر ئەکەن
تای:ئەم درامایە زۆر بێزار کەرە
جیمین : منیش هەمان ڕام هەیە
دامس:ئەتوانن سێر نەکەن
لەبەر خۆیەوە بۆڵاندت و جونگــــکووک پێکەنی
جیمین : فێری قسە بووی هممم
دامس:دە واز بێنن با لێی تێبگەم
تای:تۆ واز لە ئێمە بێنە
دامس وەڵامی نەیایەوە و بەردەوام بوو لە سێر کردن
تای:ئای خوایە توشی چی بووین ئێمە کە ئەچینە شوێنێ وەک پاشایەک ڕفتارمان لەگەڵ ئەکرێ کەچی ئەم خاتوونە لێمان ناڕازییە
دامس هێشتا بێدەنگی هەڵبژاردبوو
جیمین : با بچێتە قوتابخانە ئەوکاتە پۆزمان پێوە لێ ئەیات ئەڵێ هممم من خوشکی تایم و براکانی ئەو هاوڕێمن
کاتێ باسی قوتابخانە کرا دامس کەوتە وسە
دامس:جا کێ وتی من ئەچمە قوتابخانە؟
جونگــــکووک : جا کێ وتی بەدەست خۆتە ئەچیت و قسەش ناکەی
تای سێری جونگــــکووکی کرد و دواتر جیمین هەردوکیان زەردە خەنەیان کرد زانیان کە جونگــــکووک ئێستا باش بووە
دامس:ناچم
جونگــــکووک : بۆچی
دامس هیچی نەوت
جونگــــکووک هەڵسایەوە چووە بەردەمی دانیشت
جونگــــکووک : وتم بۆچی
دامس:دەواز بێنە ناچم و تەواو
جونگــــکووک لە دامس نزیک بۆوە کە نێوان چەند سانتیمێک ئەبوو کە ئەمە لەبەردەم تای و جیمین ڕوی ئەیا
جونگــــکووک : ئەمە خۆزگەی تۆ بوو بۆت نییە ڕێگر بی لە بەدی هێنانیان
دامس:کەواتە خۆزگەکانم بەدی ئەهێنی
جونگــــکووک : بەڵێ
دامس:کەواتە جوانترین شوێنەکانی ئەم وڵاتەم پیشان بدە هەر ئەمڕۆ
جونگــــکووک برۆکانی بەرز بوونەوە لە سەیری داواکاریەکەی بەڵام تای و جیمین کەوتنە پێکەنین
جیمین :جوان بوو دامس
هێشتا پێئەکەنی
تای:هەی زۆرزان
دامس خۆشی کەوتە پێکەنین
جونگــــکووک چاوی لێ سوڕاندن
جونگــــکووک :کەواتە خۆت ئامادە بکە
هەڵساو ڕۆیشت بۆ ژورەکەی
تای:دامس
دامس سێری کرد
تای:سپاس کە ئەتەوێ جونگــــکووک باش بکەیتەوە لە دوای ئەو هەموو ڕوداوە
دامس هەڵسایەوە و پێکەنینێکی جوانی پێ بەخشی
دامس:من هێچم نەکردوەە
دوای قسەکەی ڕۆیشت

دامـــسWhere stories live. Discover now