2

1.1K 185 16
                                    

دامس:ب بەڕێزم شتێکت دەویست؟
دامس تەنها هیوای دەخواست گوێی لە قسەکانیان نەبووبێ چونکە گوێی لێ بوبێت تێگەیشتووە چونکە ئەو کوڕە سەرەتا بە عەرەبی قسەی لەگەڵ کرد
تاکە هیوای لەیل بۆ ژیان ئەوەیە ئێستا ئەو گوێی لە قسەکانیان نەبوبێ
جونگ کووک:تەنها ئاوم دەویست و ژورەکەم لێی نەبوو وە چێشتخانە داخراوە (قسەکانی وەک سەهۆڵ ئەکرد بێ هیچ هەستێ)
دامس:ئێستا بۆت دەهێنم تۆ پشووی خۆت وەرگرە و بچۆوە ژورەکەت بەڕێزم
جونگ کووک سێری دامسی کرد و دواتر سێری ئەیادی کرد و ڕۆیشت
دامس:تەنها هیواخواز بە ئەو گوێی لە قسەکانمان نەبووبێ ئەگەرنا بەیانی من لە زیندانم
وای وت چووە تا ئاو ببات بۆ جونگ کووک
بە هێواشی دەرگا شوشەکەی کردەوە لە ژوری پێشەوەی ئاوەکەی لەسەر مێزەکە دانا
دامس:دیارە لە ژوری نوستنەکەیە
(لەبەر خۆیەوە وتی)
بە هێواشی بەرە و دەرگاکە بەڕێ کەوت و لە دەرگای ژورەکەی یا
دامس:ببورە بەڕێزم ئاوەکەتم هێنا لەسەر مێزەکە بۆم داناوی وە ببورە بۆ ئەوەی لە پرسگەکە ڕوویدا ببورە بۆ بێزار کردنت
دامس قسەکانی تەواو کرد و ئاوڕی دایەوە بەڵام دڵی کەوتە خوارەوە بەو ڕادە زۆرە داچڵەکی بەو کەسە گەورەیەی بەردەمی ئەو داچڵەکانە وای کرد هەناسەی لێ ببڕێت دەموو چاوی سور هەڵگەڕا
جونگ کووک:تۆ باشی(وتی و لێی هاتە پێشەوە و دەستی کردە سەر شانی دامس کە دامس تۆزێ چەمیوەتەوە )
دامس:هیچ نییە بەڕێزم ئەوە ئاوەکەتە(بە هەناسە توندیەوە وتی)
جونگ کووک:ئێستا ئەوە گرینگ نییە تۆ باشی تۆم ترساند ببورە مەبەستم ئەوە نەبوو
دامس:گرینگ نییە من باشم شەو باش
دامس بێ ئەوەی ڕێگە بات جونگ کووک قسە بکات ڕۆیشت بەڵام بیری چوو دەرگاکە دابخات
جونگ کووک بەدوایا ڕۆیشت و لەبەردەم دەرگاکەی وەستا و سێری دامسی کرد تا دیار نەما
جونگ کووک شانی بە دەرگا شوشەیەکەوە دابۆوە
جونگ کووک:چ چیرۆکێک لێرەیا هەیە؟
(کە قسەکەی کرد هەموو قسەکانی ئەیاد و دامسی بیر ئەکەوتەوە )
ئەوە ڕاستیەکەیە کە گوێی لە هەموو قسەکان بوو وە لە هەمووشی تێگەیشت بەڵام نایەوێ خۆی هەڵقورتێنێ و قسەکەی دامس جێ بەجێ بکات کە وتی ئەمکاتە زیندان هەتا ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووە بەڵام خۆشی دڵنیایە هەر وا بێدەنگ نابێت دامس قاچاغە وە بکوژە وە هەڕەشەشی کرد ئەمانە سەری لە جونگ کووک تێک یابوو بێ گومان هەر وا ئەبێ بۆ لێکۆلەرێکی بلیمەت ئەو ئێستا ئەیەوێ تەواو شتەکان بزانێ و لە بەختی خراپی دامسە کە ئەم بەڕێزە لێکۆلەری پۆلیسە و لێکۆلەرێکی زۆر توندە
.
دوو ڕۆژ تێپەڕیوە کوڕەکان هێشتا لەوێ ئەمێننەوە و دامسیش خزمەتیان ئەکات بەڕۆژ کەمتر دامس ئەبینن چونکە ئەخەوێ یان پشو دەدات چونکە بە شەو بەخەبەرە و بەڕۆژ ستافی هۆتێل خزمەتیان ئەکات
خەریکی خواردنی نانی بەیانی بوون
جونگ کووک هەنێ فایلی گەورەی پێ بوو بە دەم. نان خواردنەوە سێری ئەکرد
تای:ئەرە واز لەو وەرەقانە ئەهێنی
(سەوتی بەرز کردەوە)
جیمین:ڕاست ئەکات ئێمە بۆ پشوو هاتووین نەک لێرەش کار و تاوان و دز گرتن
جونگ کووک دەم و چاوی یا بەیەکا
جونگ کووک:هیچ شتێک و یاسایەک ئەوە ناگۆڕێ کە من پۆلیسیم و هەموو کات ئەبێ تاوان باران بگرم
تای چاوی سوڕاند و دەستی کرد بە نان خواردن
جیمین:بێزەحمەت خاتوو دامس لە کوێیە؟
جونگ کووک بە پرسیارەکەی جیمین شۆک بوو بۆچی داوای داما ئەکات؟
کچەکە:بەڕێزم ئەو خەوتووە ئەو بەڕۆژ زۆربەی کات پشوو وەر دەگرێ
جیمین سەری بە مانای باشە خوڵاند
تای لەوکاتە لەناکاو هەڵسایەوە و باوەشی کرد بە کەسێکا
تای:یا برا بیرم ئەکردی
ئەیاد:منیش چۆنە لێرەی
تای:پشووی کار بێزار بووین و هاتین بۆ پشوو
تای دوای قسەکە سێری ئەو دوو کوڕەی کرد کە حەپەسابوون
ئەیاد سێری جونگ کووکی و کرد و ئەو شەوەی بیر هاتەوە ئەوەی لە دەمیا بوو قوتی یا و وتی
ئەیاد:سڵاو کوڕینا بەخێر بێن من ئەیاد خاوەنی ئێرە خۆشحاڵم بە هاتنتان
جیمین هەڵسایەوە و تەوقەی لەگەڵ کرد بەڵام جونگ کووک هێشتا بەردەوامبوو لەوەی بە ساردی و ڕەقی سێری ئەیاد بکات ئەوڕاهاتووە تاوانباران و یارمەتیدەری تاوانبارانی خۆش ناوێ بۆیە ئێستا حاڵی وایە
ئەو حاڵەی جونگ کووک وای کرد ئەیاد موچوڕکە بە جەستەیدا بێت
تای زەردەخەنەیەکی شەرمەزاری کرد و وتی
تای:ببورە ئەیاد ئەو کەسێکی گۆشەگیر و سەیرە
ئەو قسەیە جونگ کووکی توڕە کرد و بۆکسێکی لە مێزەکەیا و هەڵسایەوە بە چاوی بەداخەوە سێری تای کرد و ئەو شوێنەی بەجێ هێشت
ئەیاد:ئێستا ئەوە چی بوو
تای:ببورە برا لێی مەگرە
.
وەک و ئاگر ئەڕۆیشت باشترین هاوڕێی پێی وت گۆشەگیر و سەیر ئاخر ئەبوو هەر کەسێ وای پێ بڵێ
ئەو بێدەنگی بکات کەچی ئەو خۆی وای پێ دەڵێ
.. :ئاییی(بە هاوارەوە کەسەکە بە هاوارە و وتی و دەنگی کەوتنەکەی شوێنەکەی پڕ کردەوە)
جونگ کووک تەنانەت سێریشی نەکرد کە ئەو هۆکاری ئەو ڕوداوە بوو ئەو ئاوها خۆی لێیا و کەواندی بەڵام توڕەییەکەی بەسەریا زاڵ بوو
.
ئێوارە
هەموان لەسەر خوانن جونگ کووک نەبێ
وە
دامس خەریکی ساڕێژ کردنی برینەکەیەتی زۆر بە خراپی برین دار بووە
دامس:ئاه ئازاری هەیە
لەبەر خۆیەوە ئەی وت کە خەریکی بوو
دوای تۆزێ تەواو  بووم و سەرم بەرز کردەوە هەموان پێ ئەکەنن دەنگی پێکەنینی ئەو پیاوانە  وام لێ ئەکات بێهێز بم  هەرچەنە یەکێکیان بۆتە هاوڕێم و ئەوەی تریش باشە لەگەڵم وە ئەوەی تریان ڕزگارکەری من بوو بەڵام واش ئەوان پیاون و ئەوەش ئەوەیە کە من ڕقم لێیەتی چ هەستێکە بەهۆی چەند نامەردێکەوە ڕقت لە فریشتەکانیش بێت
کاتێک لەو بیر کردەوەیەدا بووم بۆم دەرکەوت کە کەسێک کەم بوو باسم نەکرد چونکە لێرە نییە ئەو کەسی وای لە قاچم کرد کوڕە ساردەکە ئەو لە کوێیە؟
بۆچی خەمی ئەومە نازانم بەڵام ئەو کاتەی خۆی لەمندا حاڵی لە باش نەدەچوو بەڵام من هێشتاش ئەمەوێ بزانم چی بووە وەلە هەمووی گرینگ تر گوێی لە قسەکانی ئەو ڕۆژە بوو؟
نۆیا:دامس قاچت باشە
دامس:بەڵێ هیچ نییە باش ئەبم(بە زەردەخونەیەکی شیرینەوە)
نۆیا زەردە خەنەی کرد و وتی:ئەزانی یەکێک لەو میوانانە ئەوەی لەوێ نییە ئێستا بەیانی شەڕی کرد لەگەڵ بەڕێز ئەیاد و جل کلاسیکیەکە
دامس:چی بەڵام بۆچی؟
نۆیا:منیش تێنەگەیشتم
دامس سەری بایاو لە ناو ئەو هەموو ڕووداوە شتێکی بیر کەوتەوە
يمكنك أن تحصل لنا على وجبة خاصة
'دەتوانیت ژەمێکی تایبەتمان بۆ دروست بکەیت'
چاوەکانی بۆ چەند جارێ تروکان ئاخر بۆ  ئێستا ئەمەی بیر کەوتەوە ئەبێ هی ئەوە بێت کە لێرە نییە و دڵنیام برسییە
بۆستە دامس ئەمە هەلێکی باشە بۆزانینی ئەوەی گوێی لێ بوو یان تێگەیشتووە؟
دامس بەو حاڵەشەوە هەڵسا و کەوتە خواردن ئامادە کردن بێ بیر کردنەوە ئەو خواردنەی دروست کرد کە لای خۆی پەسەندە کە خواردنێکی عەرەبییە
پێکهاتووە لە برنج و دوو جۆر گۆشت وە شتێکی وەک زەڵاتە و سۆس
کۆتا کەوچکی تێکرد و سێری خواردنەکەی کرد کە چەند جوان دەرچووە
دامس:واه منیش برسیمە
سینیەکەی هەڵگرت و بە شەلە شەل کەوتە ڕێ لە ژوورەکەی خۆی نەبوو وە باخچەکەشی بۆ گەڕا دیارە چۆتە دەرەوەی هۆتێلەکە کە دارستانە وە ڕوبارێک لەوێ هەیە دڵنیام لەوێیە
کەوتە ڕێ بۆ ئەوێ دە خولەکی پێ چوو تا گەیشت بەو حاڵەوە
چاوی بچوک کردبۆوە و بۆ جونگ کووک ئەگەڕا کە خۆی هێشتا ناوی نازانێ تاکە خەمی ئەو گوێ لێ بوون و نەبوونیەتی
جونگ کووکی بینی لە ژێر دارێکا دانیشتبوو سەری گرتبووچاوەکانی داخرابوو
بە هێواشی لێی نزیک بوومەوە تەنانەت هەستی بە خۆشی نەکرد بە هەزار حاڵ دانیشتم و سینەیەکەم دانا و شتەکانی سەریم چاک کرد باوەڕ ناکەم تا ئێستاش هەستی بەخۆی نەکرد و چاوی نەکردەوە یان ئەو خەوتووە بەڵام مرۆڤ چۆن ئەتوانن وا بخەون بێ ویستی خۆم دەستم بۆی درێژ کرد و پشتی دەستم کردە سەر ڕوومەتی دواتر ناوچەوانی
دامس:ئای خوایە خۆ وائەسوتێ(بەسەوتێکی نزم وتی)
جونگ کووک:نەخۆش نیم توڕەم بۆیە گەرمم
بە هێواشی وتی کە هێشتا وەک خۆی بوو
دامس وشک بوو لە شوێنی خۆی خۆ ئەو خەوتبوو ئێستا ئەمە چی بوو دامس تا چەن خولەکێک هەروا مایەوە و جونگ کووک دەستی هێنایە خوارەوە و چاوی کردەوە سێری دامسی کرد کە لەبەردەمی دانیشتووە
جونگ کووک:دامس چی وای کردووە تۆ لێرە بیت؟
دامس دەمی کردەوە ویستی قسەبکات بەڵام جونگ کووک شتێکی تری وت کە دامسی سڕ سڕ کرد ئەیوست ڕاکاتە ناو ڕوبارەکە و خۆی بخنکێنێ
جونگ کووک:نەکا هاتبی منیش بکوژی
زۆر ئاسای وتی بەڵام وشە ئاساییەکان جەرگ بڕ ترن بێگومان دامس هەر قسەی بۆ نەئەکرا لاڵ بوبو تەنها سێری ناو چاوی جونگ کووکی ئەکرد
جونگ کووکیش بەهەمان شێوە نەی ئەتوانی چاوەکانی دوور بخاتەوە تێکەڵ بەو چاوە گەورە و ڕەشانەی بوبو کە وەک ئۆقیانوسێک وابوون نە وا پڕ فرمێسک ئەبوون و چەنێکی نەبرد هاتنە خوارەوە
دامس:ت تۆ ب بە پ پۆلیسس ئەڵێیــ؟ (وشەکانی بە قورسی دەر ئەبڕی)
جونگ کووک هێشتا سەرنجی لە چاویا نەشکا بوو
جونگ کووک:نازانمـــ
دامس ئەوەنەی تر بێ هەناسە بوو بە قاچە لەرزیوەکانیەوە هەڵسایەوە و جونگ کووک یەکسەر چاوی چووە سەر ئەو پێکانە گەورەیەی قاچی
ئەوەی بیر نەما کە ئێستا ڕووی یا و تاکە شت کە لەخەیاڵی بوو قاچی دامس بوو
جونگ کووک : قاچەکانت (تۆزێک وەستا) چیانە بەچی وات لێ هاتووە
دوای تەواو کردنی قسەکەی دەستی برد بۆ قاچی و دامس هەنگاوێ چووە دواوە و هێشتا چاوەکانی ئەگریا
جونگ کووک سەری هەڵبڕی و چاوی قفڵی چاوی دامس بۆوە
دامس:تۆ تۆ وات لێ کردم
قسەکەی تەواو کرد و کەوتە ڕۆیشتن بەو قاچە داماوانەی کە وا ئەشکان و هەر ئەگریا تەواو ئەمە کۆتای ڕێگــاکە بوو بۆ دامس بیری لەو ساتانە ئەکردەوە کە کارەکەی ئەنجام داوە و بیری لەوە کردەوە کە چۆن لە لێواری مردن ئەیاد ڕزگاری کرد و
وە چۆن ئێستا ئاشکرا بوو وە لەناو ئەبرێ
دامس حەزی بە ژیانە دوای ئەو هەموو ناخۆشیەی ژیان بەسەر هێنا هێشتاش ئەیەوێ بژی و دڵخۆش بێت بەڵام پیاوەکان و ژیان ڕێگرن بۆ ئەو...
هەر ئەگریا و گەیشتە ژورەکەی تەواوی شەوەکە گریاوە گریانێک بە وشەی گریان وێنا ناکرێ ئازار خەم برین خوێن دڵ خۆشەویستی و متمانە شکان هەمووی لە چاوەکانی بە شێوەی فرمێسک ئەهاتنە خوارەوە
تەواوی شەوەکە ئەوە حاڵی دامسی داماو بوو کە وەک ناوەکەی قۆڵای شەو ژیانیشی وەک ناوەکەی تاریکە وە لە قوڵایی شەوان لەیل بەرەو خنکان و مردن ئەچێ
.
هێشتا سێری ئەو کچە ئەکات کە ئەڕوات بە چ حاڵێ داماو شەلە شەل تاکە شت لە مێشکی ئەوەبوو بە چ نەفرەتیەک وای لەو کردووە ویارمەتی نەیاوەلە هەڵسانەوە وە بیری کەوتەوە ئەوکاتە بوو کە لە تای توڕە بوو ئەیزانی خۆی یاوە لەشتێ بەڵام ئاوڕی بۆ نەدایەوە خۆشی نازانێ واتە چی ئاوهای لێ کردووە؟ ئەی ئەو گریانە جونگ کووک لەسەر خۆی نەبوو ئەیوست بگری وەک ئەو هەستی بە هەموو جۆرە ئازارێک ئەکرد لە چاوی دامسا شتێک وای لێ ئەکات خەمبار بێت بۆی لەوە ناچێت کەسێکی خراپ بێت بەڵام ئەی ئەوەی ڕووی یاوە چی بۆچی کە وتم منیش ئەکوژی وشک بوو لەبەر چاوم مرد و زینوو بۆوە؟ ئەوەنە بۆ بکوژەکان ناخۆشە کە بیریان خەیتەوە؟
جونگ کووک خۆشی نازانی خەمەکەی بۆ دامس چییە تاوانەکەیەتی یان سۆز بۆی..
جونگ کووک کە هێشتا وەستا بوو ئاوڕی یایەوە و سینییە پڕ خواردنەکەی بینی و دوبارە سێری ئەو شوێنەی کرد کە دامس پێیدا ڕۆیشت
دانیشت و سێری خواردنەکانی کرد
جونگ کووک:باشە چۆن ئەزانێ من  حەزم بەمانەیە
بە سەر سوڕ ماوی وتی و کەمێکی لێ خوارد لە خۆشی خواردنەکەیا چاوەکانی داخست
جونگ کووک:ئای خوایە ئەمە چییە
کەوتە خواردن و هەموو بیرکردنەوەکانی سڕیەوە بۆ ئەو ساتە
دوای چەنێک جونگ کووک گەڕایەوە هۆتێلەکە کو نزیکەی دوانزەی شەو بوو
جونگ کووک کە چاوی بۆ دامس ئەگێڕا لەپڕ یەکێک لە ئامێزی گرت
تای:بمبورە براکەم تکایە شەرمەزارم بۆ ئەوەی وتم
جونگ کووک تای لە خۆی دورخستەوە
جونگ کووک:شتێکت نەوتووە لێت خۆشبم
بە مۆنی وتی
جیمین لەولاوە هات
جیمین:دەی کوڕینا وامەکەن شەڕ لە ئیوە ناوەشێتەوە مەرج بۆ یەک دانێن و ئاشت بنەوە دەی
تای:ڕازیم
جونگ کووک:باشە
جیمین:کەواتە جونگ کووک چیت ئەوێ؟
جونگ کووک : مانەوەی زیاتر لێرە
تای:بەدڵمە
جیمین:کەواتە ڕێکەوتین
ئەو سیانە دانیشتن و کەوتنە قسەی خۆش و بەزم بەڵام هێشتاش جونگ کووک بۆ دامس ئەگەڕا و لەو ناوەنەبوو
هەر خۆی دوای دوانزە بەس دامس لێیە و ئێستا ئەویشی لێ نییە
جیمین هەڵسا
جیمین:ئەچم بزانم دامس لە کوێیە بۆی هەنێ شتمان بۆ بێنێ
تای سەری لەقاند و منیش هەڵسامەوە
جونگ کووک:منیش یەم
جیمین:باشە
کەوتینە گەڕان دامسی لێ نەبوو
جیمین:ئەوکچە لە کوێیە؟
جونگ کووک:نازانم  با جیا بینەوە تۆ بچۆ سەرەوە من لە قاتی زەمینی ئەگەڕێم
جیمین ڕۆیشت و منیش چوومە قاتی زەمینی ئەوێ کۆگا بوو بۆیە هاتمە سەرەوە و چووم ژورەکان بگەڕێم نازانم ئەمەوێ بیدۆزمەوە وەک شێت ئەترسم دوای ئەوەی بینیم ئەمەوێ بینیمەوە کە سەلامەتە
لە دەرگای ژورێکیانم یا کە گڵۆپەکانی هەڵکرابوون وەک ژورەکانی ئێمە وابوو هۆڵێکی شوشەیی و ژورێکی گەورەی نوستنی تەختە دەرگای ژورە نوستنەکە کرایەوە
و دووچاوە گەورەکەم بینی کە بوبو بە خوێن وەک بڵێی خوێنی سەد پیاو ڕژاوە هاتە بەردەم دەرگا شوشەکە و نێوانمان تەنها شوشەیەک بوو
دامس:بەڕێزم شتێکت پێویستە
چۆن ئەتوانێ دوای ئەوانە وا بێت زۆر بەڕێز و خانم دیارە
جونگ کووک:تەنها ئەمەوێ دەرگاکە بکەیتەوە دامس
زۆر بەلەسەر خۆی ووتی
دامس بە هێواشی دەرگاکەی کردەوە و وەستا لە بەردەمی
دامس:ئێستا بیڵێ چیت بۆ بکەم بەڕێزم
جونگ کووک:من ناوم جونگ کووکە دامس ئەو وشەی بەڕێزمە ئەو وشەیەیە کە زۆرم ڕق لێیەتی
دامس هەناسەیەکی هەڵمژی
دامس:من بۆم نییە بە ناوی خۆتانەوە بانگتان بکەم بەڕێز جونگ کووک
جونگ کووک :بۆچی؟
دامس:یاســا
جونگ کووک هیچی نەوت کەمێک وەستا و بەردەوام بوو لە سێر کردنی دامس
جونگ کووک:يمكنك أن تحصل لنا على وجبة خاصة
*ئەتوانی ژەمێکی تایبەتمان بۆ ئامادە بکەیت*
دامس زەردە خەنەیەکی کرد
دامس:بێگومان بەڕێزم
قسەکەی کرد و لە ژورەکەی هاتە دەرەوە و دەرگا شوشەکەی داخست بە شەلی کەوتە ڕێگا کە جونگ کووک لە پشتەوەی بوو گەیشتە چێشت خانە و خەریکی شت ئامادە کردن بوو
جونگ کووک:چۆن زانیت ئەوە پەسەنترین خواردنمە؟
دامس سێری کرد و دواتر سێری خوارنەکانی کردەوە
دامس:واتە پەسەنترین خواردنت بوو؟
جونگ کووک :بەڵێ
دامس:من ئەوەم نەئەزانی لای خۆم پەسەنترینە بۆیە ئەوەم ئامادە کردبوو هەم تۆ کۆریت چۆن خواردنی عەرەبی لات پەسەندترینە؟
جونگ کووک :من ماوەیەکی زۆر لە شار و وڵاتانی عەرەبی ژیاوم دامس
دامسەکەی زۆر بەقڵی ووت
دامس سێری کرد:شتێکی جوانە
زەردەخەنەی کرد
بەشێوەیەک قسەیان ئەکرد هاوڕێ بن و ئەوەی ئێوارە ڕوویدا هیچ نەبوبوێ
جونگ کووک لەگەڵ قسەیا کەوتبووە یارمەتی یانی دامس وەک دوو هاوڕێی چل ساڵە وابوون
خواردنەکە هەر چۆنێک بێت تەواو بوو
وە بردیان بۆ لای مێزەکە بەیەکەوە تەبعەن هەمووی جونگ کووک هەڵی گرتبوو لەبەر قاچی دامس وە دامس تەنها پەردەخەکانی پێ بوو
کوڕەکان هەڵسانەوە کە هاتن
تای:ئۆوو خاتوو دامس
جیمینیش زەردە خەنەی کرد و وتی:تەشریفت هێنا  خاتونی ئێمە
دامس ڕوومەتی ئاڵ بوبو بە هەموو ئەوتەمەنەی ژیاوە ئاوها ڕێزی لێ نەگیراوە تەنها ئەم سێ کوڕە و ئەیاد کە ئەمان وا هەفتەیەکە ئەیان ناسێ و وە یەکێکیان هەر  ئەمڕئ ناوەکەی زانی کە جونگ کووکە و ئەوەی ناخۆشە لەوانەیە هەر ئەو ژیانی لە ناوبەرێ چونکە  بە نهێنیەکەی ئەزانێ دامس هێشتا بە شەرمەوە سێری ئەکردن تای کورسەیەکی تری ڕاکێشا و وتی:دەی لەگەڵمان دانیشە
دامس:نابێ من دانیشم لەگەڵ میوانەکان
جیمین:ئێمە میوان نەماین دامس تای هاوڕێی ئەیادە و تۆش بوویتە هاوڕێ خانمەکەی ئێمە دەی دانیشە
دامس بەو قسانە ڕازی بوو وە دانیشت هەرچەنە ئەوانەش بەهانە نین بۆ ئەوەی دامس لە یاسا لابات بەڵام کردی دەستیان کرد بە نان خواردن کە زۆربەی خواردنەکان عەرەبی بوو
خواردنیان ئەخوارد و قسەیان ئەکرد بە خۆشی بەتەواوی بوونە هاوڕێ ئەمەش دامسی دڵخۆش کردبوو








لە هەڵەی ڕەنوسی ببورن 🫂

دامـــسWhere stories live. Discover now