3

928 170 9
                                    

زیاتر کات ڕۆیشت کات درەنگی کردبوو وە خواردنەکانیان تەواو کرد
جیمین:دەی با ئێرە کۆ بکەینەوە و بخەوین خەوم یەت تکایە
دامس:باشە
زەردە خەنەی کرد و هەڵسایەوە تای سەرنجی چووە سەر قاچی دامس
تای:دامس قاچت چیەتی چۆن وات لێ هاتووە
لەگەڵ وتنی قسەکانی دانیشتە عەرزەکەو لە ئاستی قاچی دامسا بوو سێری قاچی ئەکرد
دامس هەنگاوێک چووە دواوە
دامس:ئێ کەوتم هیچ نییە
کە قسەکەی کرد سێری جونگ کووکی کرد کە ئەویش هەمان شتی کرد
جیمین ئەو سێرکردنەی بینی و تێگەیشت لەوەی ئەمە دەستی جونگ کووکی تیایە سەری ڕاوەشاند و هەڵسایەوە و خەریکی سەر مێزەکە بوو هەموویان هەمان شتیان کرد تا جونگ کووک تەلەفۆنی بۆ هات و کەمێک دوور کەوتەوە
تای:خوایە ئەم کوڕە کەی بۆ ساتێک لە کارەکەی دوور ئەکەوێتەوە
جیمین:زۆر پابەندە
دامس مەراقی بوو بزانێ کە جونگ کووک چ کارەیە و بۆوا ئەڵێن خۆی نەگرت و وتی:بۆچی چ کارەیە؟
جیمین:ئەفسەری پۆلیسە دامس
تای:جا چ ئەفسەرێک دڕندە و بێ هەست لەو ڕووەوە وای لێ کردووە بۆ ژیانیشی وا بێهەست بڕوات
ئەوان حاڵی جونگ کووکیان بە پێکەنینەوە باس کرد  بێ ئاگا لەوەی دامس دڵی لەناو دەستەکانیا لێ دەدات هەناسەی تەنگ بووە و چاوەکانی بوونە بە خوێن هەموو بەشێکی جەستەی ئەلەرزی ئێستا ئەفسەرێکی پۆلیسی گەورە وە ئەفسەرێکی بێ هەست نهێنیەکەی ئەزانێ
قاچەکانی هێزی وەستانی نەما و دانیشە
تای دەستی کردەوە بە قسە:تەنانتەت دامس ماوەیەک لەمە و پێش سەرپێچی یاسایممان کرد لەگەڵ جیمین پێشبڕکێمان کرد لە ناوەڕاستی شار بە خێرایەکی زۆر ئەو سەیارەی پۆلیسەی دوامان کەوتبوو جونگ کووک بوو وە هەر خۆشی کەلەپچەکانی کردە دەستمان و ئۆتۆمبێلەکانی حیجز کرد نەت ئەوت ئەمان ناسێ وە کە داوای ئۆتۆمبێلەکان ئەکەینەوە ئەڵێ یاسا لەسەروو هەموو شتێکەوەیە
ئەو دوانە پێ ئەکەنین بێ ئاگا لەوەی وا دڵی ئەوەستێ
لە ترسا ئەو هەلەی لە دڵیا بوو نەما
جونگ کووک هاتەوە ئەو حاڵەی دامسی بینی پێی سەیر بوو
جونگ کووک :چی بووە
تای بە پێکەنینەوە وتی:باسی تۆمان ئەکرد
جونگ کووک بۆکانی گرژ کرد وتی:بۆچی؟
جیمین:هیچ نییە باسی جدی بوون و پابەند بوونی تۆمان ئەکرد بە کارەکەتەوە وە باسی ڕوداوی پێشبڕکێکەمان کرد
دامس لەوە زیاتر خۆی نەگرت و سیەنیەکی هەڵگرت و ڕۆیشت بۆ چێشت خانەکە جونگ کووک هەر سێری ئەکرد
.
هەناسەیانم ناڕێکە بەڕادەی مەرگ هەست ئەکەم ئێستا ئیزرائیل ئەبێتە میوانی ژیانم مێشکم وەک سیدی ڕوداوەکان لێ ئەیاتەوە جۆرێک لە هەست کە ترس نییە زۆر پلە  باڵاترە لە ترس زۆر ترسناکە کە مەرگت لە پێش بێت بۆ ژیان هەڵهاتم بۆ ژیان ئەوەم کرد نامەوێ تکایە دەرگایەکی تر نییە لێی بدەم و دوبارە ڕزگارم ببیت
دەستە لەرزیوەکانی بە دڵیەوە گرتبوو فرمێسکە خوێنیەکانی بەچاویا ئەهاتە خوارەوە
:هەست بەئازار ئەکەی؟ سەیرە بکوژێک ئاوها بێت دیارە تازە هەست بە ئازاری ویژدان ئەکەی خاتوو دامس شێوەی یەتەوە بەرچاوت کە چۆن کوشتت همم؟
جونگ کووک ئەم قسانەی بە بێهەستیەوە ئەکرد و بەرەو ڕووی ئەچوو کە دامس هەنگاوی بۆ دواوە ئەنا تا بەر دیوارەکە کەوت و جونگ کووک بەدرەمی گرت
چاوەکانی زیاتر دەتروکان دیار بوو حاڵی باش نەبوو
جونگ کووک :مادەم ئێستا هەموو شتێ ڕوونە من ئەفسەر و تۆش تاوان بار باسی کە بزانم چۆن کوشتت وە بۆچی کوشتت
دامس:بـ بۆچیــ پێویستە پێتی بڵێم؟
بە هەناسە تەنگیەوە وتی
جونگ کووک زیاتر لێی هاتە پێشەوە کە بیست سانتیم لێکەوە دور بوون
جونگ کووک:چونکە ناچاری باسیکەی پێش ئەوەی بە کەلەپچەوە لێرە بچیتە دەرەوە وانییە؟
وتی کاتێ برۆیەکی بەرز کردەوە
دامس دوای بیستنی وشک بوو کەواتە دەست گیری ئەکات خەونەکەی جۆلانەیەک کە بە دارێکی گەورەوە بەستراوە ئەو لەسەرێتی و ئازادە شنەبا جوانەکە لە قژی ئەدات کە جێی هەزار ڕاکێشان و عەزابی پێوەیە جەستەی بحەسێتەوە کە شوێنی جۆرەها ئەشکەنجەی پێوەیە وای لەو ئازارە کە بە چەن وشەیەک وێرانی کرد
دامس:تـ تکایە نا
گریانەکەی زیاتر بەو زیاتر و زیاتر ئەبوو
دامس:دوبارەنااا ناااااا
پڕ بەو شوێنە هاواری کرد و ڕای کرد بەمەرجێ قاچی خوێنی لێ دەهات
جونگ کووک هەر سێری دەکرد هێشتا لە هیچ حاڵی نابێ ئەمە چییە و چی بووە تا ئێستا مەبەستی جونگ کووک بەس زانینی چیرۆکەکەیە باوەڕناکەن کە هێشتا بیری لەوەنەکردۆتەوە دەستگیری بکات ئەوانە بەس بۆ ترساندنی دامسە و جونگ کووک حەزی بە ترساندنی مرۆڤەکانە حەزی بە گریاندنیانە
جیمین:تۆ چ جۆرە کەسێکی جونگ کووک
جونگ کووک داچڵەکی و ئاوڕی یایەوە بۆی
جونگ کووک :تۆ چی ئەکەی لێرە؟
جیمین:ئەو کچە تاوانی چییە وای لێ ئەکەی تەنانەت تۆ وات لە قاچی کردووە وە ئێستاش وای لێ کەی لە ترسا بگری و ڕابکات؟
جونگ کووک :هیچم نەکردوە(چاوی بچوک کردەوە و بە بێ هەستی وتی)
دواتر سێری ئەو ڕێگایەی کردەوە کە دامسی پیا ڕۆیشت و خۆشی ڕۆیشت
جیمین:پێویستە تای لەمە ئاگادار کەمەوە
.
شەو تێپەڕی و بووە بە
بەیانیەکی زوو و بارانێکێ نەرم ئەبارێ وە لەبەردەم ژورە شوشەکە وەستاوە و نازانێ چۆن لەدەرگا بات چونکە بەهانەیەکی نییە بۆ بانگ کردنی هێشتا سێ کاتژمێری ماوە بۆ نانی بەیانی و لەوانەیە ئەو خەوتبێ
بەڵام هێزی یایە بەر خۆی و لە دارگای یا دەنگ نەبوو دوبارەی کردەوە نەبوو حەزێکی نەبڕاوەی هەبوو بۆ ئەوەی بچێتە ژورەوە  وە ئەیەوێ بزانێ حاڵی باش بووە چونکە شەو وەک مردووی لێهاتبوو وای لێ کرد و دواتر ئەوەی کردی ڕێگەی نەدا بخەوێ و هات بۆلای بۆیە خۆی دەرگاکەی کردەوە و چووە ژورەوە هێشتا هۆڵەکەی بەڕێ نەکردبوو وەستا بوو بیری ئەکردەوە شتێکی ڕاست ئەبێ بچێتە ژوری کچێکی گەنجەوە بەو کاتە؟
جونگ کووک:ئێستا چیبکەم بچم یان نا
دەستی لەناو قژیا بوو ڕای ئەکێشا نایەوێ بیکات و حەزێکی گەورەتریش لەوە ئەوەی ئەوێ
لەکۆتاییا هەر بەقسەی حەزەکەی کرد و دەرگاکەی کردەوە بەهێواشی بینی کە دامس لەسەر جێگاکەیەتی و بە ئارامی خەوتووە وە هەموو جەستەی بە بالیفەکە داپۆشیوە وەک پەپولەیەک وابوو لەناو گوڵا جونگ کووک لێی چووە پێشەوە و لە ئاستیا دانیشت سێری دەموچاوی ئەکرد
جونگ کووک:خوای گەورە چ دەم و چاوێکی پێ بەخشیوی خاتونی تاوان بار
لەگەڵ قسەکەی دەستی برد بۆ قژی دامس و لەسەر دەم و چاوی لای برد بەڵام لەو کاتەیا دامس خەبەر بۆوە
جونگ کووک زەردە خەنەی کرد و ویستی قسە بکات بەڵام کاردانەوەی دامس شۆکی کرد
.
شتێک لەسەر ڕوخسارم بوو چاوەکانم کردەوە ئەوەندە ئەزانم پیاوێک بوو مێشکم بەس ئەوەی خوێندەوە یەکسەر حاڵم تێک چوو ئەوەئەزانم وەک شێتم لێ هات چاوەکانم نەوەستان گیانم ئەلەرزی ئەوەی لە ژورەکەیابوو بەرە و ڕووی ئەو کەسەم هەڵیا نامەوێ دوبارە نامەوێ تکایە بمکوژە بەڵام دوبارە نا هەست بەوە ئەکەم بەرەو ڕووم ئەهات زیاتر
دامس:تکایە نا دوبارە نااا تکایە
.
جونگ کووک هێشتا شۆک بوو دامس وەک شێتی لێ هات نەک وەک شێت بەڵکوو شێت بوو هەموو ئەو ناوەی تێکیا بەجۆرێک ئەگریا وەک بڵێی ڕوحی ئەکێشن ئەپاڕایەوە دوبارە نەبێتەوە ئەوەی ڕووی یاوە چیی؟
ئەم ویست نزیک ببمەوە و بیوەستێنم بەڵام نەمەتوانی
هەرچۆنێ بێت پێی گەیشتم بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە لێدانم دڵنیام ئێستا ملم و دەموچاوم بریندارە لەباوەشم. گرت بە توندی بۆ ئەوەی بوەستێ دەستم ئەهێنا بە سەریا
جونگ کووک:بوەستە دامس منم جونگ کووک بۆستە لە ئازاردانی خۆت
هەست ئەکەم بە قسەکەم هاتەوە سەر خۆی وە لە ئامێزی گرتمەوە و بەقوڵی دەستی کرد بە گریان بە بێدەنگی هەنسکی ئەیا لە باوەشما سەوتی هەنسکەکانی لەگەڵ بارانە نەرمەکەی دەرەوە تێکەڵ بوبو هەستم بە بەرز بوونەوەی لێدانەکانی دڵم ئەکرد وە پلەی گەرمیم هێشتا ئێمە لە هەمان شوێنین وە ئەو لە باوەشمایە و ئەگری بیرم نایەت کۆتا جار کەی بوو باوەشم لە کەسێک یا بەڕاستی بیرم نایە بەڕاستی منیش پێویستم بە باوەشێکی ئاوها هەبوو زۆر لەمێژە  دڵنیام زیاتر لە دە خولەکە ئاوهاین نامەوێ لێم جیا ببێتەوە جۆرە هەستێکی پێبەخشیم کە پێشتر تەنها یەک کەس ئەیتوانی وام لێ بکات
بەڵام دامس خۆی هێواش هێواش لێم دوور کەوتەوە چاوە تاریکەکانی سور بوبون ڕومەتەکانی لوتی لێوی من بێ قسە مابوومەوە هیچ شتێکم نەبوو بۆ وتن
بەڵام ئەو کەوتە قسە
دامس:م من هەڵهاتوویەکی وڵاتێکی عەرەبیم وەک لوبنانم لوبنان وڵاتێکی سەربەستە بەڵام بۆ ئێمە وانەبوو خێزانی ئێمە عەشایەر و ترسناک بوون پیاوی گەورە و هۆز و عەشیرەت لەوانەیە نەزانیت چین بەڵام. بزانە ئەو کۆمەڵە کەسانە هەمیشە کچەکانیان وەک دۆزەخێک ئەژین و وە ئێمەش لەوە بێ بەش نەبووین من کچێک بووم حەزم لە دەرەوە بوو وە ئازادیم ئەویست خوێندنم ئەویست وە ئەمکرد و بەقسەیانم نەدەکرد چەندەها جار کتێبەکانمیان دەسوتان لێیان دەدام بەجۆرێک نەتوانم بچنەوە سەر قاچەکانم تا چەند مانگێک نانیان لێ دەگرتمەوە هەموو ڕۆژ ئەبوو هەموو کۆش و تەلارەکنیان پاک بکەینەوە ببینە سەگیان وەک ئاژەڵێک سێرمان ئەکەن وە کە یەتە سەر هەقمان ئێمە شەرەفی ئەوانین و ئەبێ لەبری سوڵح بدرێین بۆ پاراستنی پیاوەکان لەبری ئەوان سزا بدرێین لەبری ئەوان دڵم  دەربهێندرێ هەرچۆنێ بێت من خوێندنی خۆمم کرد و خۆم فێری زمانەکان کرد لەناکاو بەیانییەک قیامەت هەڵسا فیشەک ئەتەقێندرا چووم وەک هەموان بزانم چی بووە هەموان خروژا بوون خوشکەکەم لەگەڵ خۆشەویستەکەی ڕای کردبوو ڕێک ڕۆژی حەشر هەڵسا دنیایان وێران کرد تەنانەت منیشیان وێران کرد بە لێدان وایان ئەزانی من یارمەتیم یاون براکانم ئێمەیان هیچ نەدەویست ئێمە ئاژەڵ و ئامێر بووین بۆیان ئامۆزاکانم بەچاوی پیس و تەماح چاوێکی وەک دڕندە باوکم هەر لە سەرەتاوە ئێمەی نەویستبوو ویستبووی زیندە بەچاڵمان بکات بەڵام ڕێگری لێ گیراوە ئێمە بەم حاڵە گەورە بووین ماوەیەک تێپەڕی خوشکەکەمیان هەر نەدۆزیەوە شەوێک بوو هەموو پیاوان دانیشتبوون کاتێک بە ترسەوە ئاوەکەم بۆ بردن یەکێک سەوتی لێ بەرز بۆوە و وتی:خێرا ئەمەش لە ناو دەرکەن تا شەرفتانی وێرانتر نەکردووە
تەنانەت نەیان وت با بچێتە ماڵی خۆی وتیان"لەناوی دەرکەن" واتە بیکەن بە سەگی ماڵێکی تر
ڕازی نەبووم وێرانیان کردم بە لێدان و بردی کردن و چەوساندنەوە داخیان کردم لە دە شوێنی جەستەم کە لەتاو ئازار بێدار بووم بەدلەکە کرایە بەرم و ئەوکاتە زاواکەم بینی کێیە ئامۆزاکەم ئەوپیاوە لەوەتەی هەم چاوی لەسەرمە بە قێزەونی ناتوانەتوانی ئەمە قبوڵ بکەم ئەهەنگ گێڕانەکەیان تەواو بوو
کرامە ژورێکەوە چەن ئافرەتێ قسەی بێمانایان بۆ ئەکردم ئامۆزاکەم هات کە ناوی نسار بوو وەک هار پەلاماری یام ئەویست حەزە پیسەکانی بەتاڵ بکاتەوە منیش بەو چەقۆیەی خۆی پێوە بائەیا و ئەسوڕایەوە پارچە پارچەم کرد چیم چەشت لەجەستەی ئەو دەرم هێنا بەدلەکەم بووە سور هەمووی دڵم تێر نەئەبوو لە زیاتر وێرانتر کردنی  تا درەنگان وەستام لە ژورەکە بەدیار تەرمەکەیەوە دواتر جلەکانی ئەوم دەرهێنا و لەبەرم کرد ڕۆیشتم بێ بیرکردنەوە بەردەوام بووم هەر بەردەوام بووم ڕێگاکە کۆتای نەبوو خۆم لەبەردەم ماڵی ئەیادا دۆزیەوە لەدەرگام ئەدا دەرگاکەی کردەوە دیاربوو گریابوو چۆن ناگری ئەو لە مناڵیەوە هاوڕێمە وە خۆشی دەسیتم بەڵام من نەمەتوانی وابم بەڵام تاکە کەس بوو کە پشتی پێ ببەستم
وەستابوو بەدیارمەوە واقی ڕمابوو منی بردە ژورەوە و بە پارچە پەڕۆی تەڕ خوێنەکانی لە دەستەکانم و دەموچاوم دەکردەوە وتی کە چی بووە هەموویم بۆ باس کرد زیاتر شۆک بوو ئەوان سەرمایە دار بوون هەر ئەو شەوە منی هێنا بۆ ئێرە دیار بوو پێشتر ئێرەی دروست کردبوو وە ناوی منی لێنابوو من وێران ئەبووم هەموو ڕۆژێ ڕۆژ بەڕۆژ گۆشەگیر و ترساو زیاتر لە سێ مانگ من لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەری توندی دەرونیا بووم ئـ ئەمە چیرۆکی منە جـ جونگ کووک بەڵام هێشتاش ئەمەوێ بژیم و دڵخۆشبم بەڕاستی ئەوەم ئەوێ
هەموو ئەمانەی باس کرد کە لە دڵی بوو بۆ وتی و زیاتر خۆی تەسلیمی کرد بەڵام ئاسودە بوو چونکە ئەوەی بەردەمی بینی کە وەک ئەم دەگری و فرمێسک چاوە جوانەکانی پڕ کردووە دامس باسی کرد و باسی کرد ئەگریا دڵی هەڵەقوڵا بەڵام جونگ کووک حاڵی لەو باشتر نەبوو ئەویش وشک بوبو بەوەی کە بیستی دنیا لەویا وەستا بوو دوجاوی ئۆقیانوسی بەرامبەر یەک ئەگریان
دامس:باوەڕ ناکەی نور ئەوشەوە هەروا بووین تا وابزانم من ئاوها خەوم لێ کەوتبوو
. ئەم چیرۆکە ئەسڵەکەی لە گێڕانەوەی دامس وەرگیراوە ئاوها ئەم ڕوداوانە لە دەفتەرەکەی دامس هەنێ شتی تر هێندراوە کە دوای بۆتان باس ئەکەم.
.
تای:دە دامس وامەکە من ئەوە ناخۆم
دامس کە کەوچکەکەی بەزۆر کرد بە دەمی تایا چونکە نەخۆشە
دامس:کەم بڵێ بێزەحمەت بیخۆ دەی
تای:دامس*بە سەوتێکی گڕ وتی*
دامس:چییە
کاتێ فووی لە کەوچکەکە ئەکرد
تای کەوچکەکەی لێ وەرگرت و دامسی لە تەنیشت خۆی دانیشاند
تای:تۆ زۆر لەو دەچی کاتێ سیرت ئەکەم ئەمەوێ لە باوەشت بکەم ئەزانم سەرەتا کە یەکمان ناسی نامورتاحم کردی ببورە بەڵام کە ئەتبینم وائەزانم ئەوی بەڵام بە کەسایەتیەکی جوانتر
دامس کە برۆکانی گرژ کردبوو دەستەکانی لە دەستی تای دەرهێنا نایەوێ لەپیاوان نزیک بێت
تای برۆکانی بەرز کردەوە بەو ڕفتارە
دامس:لە کێ دەچم تای؟
تای: لە....
ئەیاد:تای براکەم چیتە
وتی کاتێ بە ئەنقەست هات و دامسی دور خستەوە لە تای
تای:هیچ نییە کەمێک نەخۆشم
ئەیاد ڕووی کردە دامس
ئەیاد:پشووی خۆت وەرگرە
دامس بێ قسە ڕۆیشت تای ئەوکاتەی بیر هاتەو ەکە دامس پێی وت سنورم بۆ داندراوە
تای:ئەیاد ئەو کچە لە کوێ ئەناسی؟
ئەیاد:دەی لێرە کار دەکات
تای:ئەیاد من گەمژە نیم بۆچی ئەوت ڕفاندووە
ئەیاد:کێ پێی وتی خۆی
تای:خۆی لەو سنور لانادات کە تۆ بۆت کێشاوە(وتی بە گڕی)
ئەیاد بێ قسە مایەوە
تای:باسی بکە بۆم
ئەیاد متمانەی بە تای هەیە هەر خۆی کەس. ناتوناێ متمانەی پێی  نەبێ ئەیاد بیری کرسەو ەلەهەر حاڵەتێکدا بێت ئەبوو کەسێک بدۆزێتەوە ئەگەر ڕۆژێ شتێک ببێت دامسی ڕادەست بکات وە تای بە باشترین کەس دانا
ئەیاد کەوتە قسە و گێڕانەوەی هەمووی تای بەدیار خۆیەوە وشک کردبوو ئەم ژیانە تاڵەی دامس هەر کەسێ گوێی لێی بێت وێران ئەبێ بە خەفەت
.
.
دامس چوبو بۆ لای ڕوبارەکەی ئەو شەوە سێری ئەو شوێنەی ئەکرد کە پێشتر جونگ کووک لێی دانیشتبوو وە کابوسەکەی پێی وت
دەستی کەوتەوە لەرزین جونگ کووک وەک پیاوانی خێزانەکەی دڕندەیە بەڵام بەشێوەیەکی تر
جونگ کووک:سێری ئەملا بکە لێرەم نەک لەوێ
دامس ئاوڕی دایەوە
دامس:شتێکت پێویستە؟
جونگ کووک هاتە بەردەمی سەری لە دەمچاوی نزیک کردەوە
جونگ کووک :ئەو خووە تەرک بکە خانم من لە تۆ  زیاتر هیچی ترم پێویست نییە
دامس بە تێنەگەیشتنەوە سێری کرد
دامس:چیی؟
جونگ کووک زەەدەخەنەیەکی کرد و وتی:ئاشقت بووم بۆچی درۆ بکەم
دامس وشک بوو ئەوەئەڵێ چی
دامس:هااا؟ (بەسەوتێکی شۆکاوییەوە)
جونگ کووک :ئەوەنابینی کەیسەکەت زۆر تایبەتە بەڕاستی ئاشقی بووم هاتووم تا زیاتر بزانم خۆشترە ئاوها سزادانت
دامس بە دیاریەوە حەپەسابوو ئەمە هەمان ئەو کەسەیە کە شەو لەگەڵی دەگریا؟ ئەمە چ بونەوەرێکە؟

.





لە هەڵەی ڕەنوسی ببورن چاو جوانەکان✨
🦋بـــای🦋

دامـــسWhere stories live. Discover now