5

855 149 16
                                    

ڕۆژەکان زۆر خێرا و دووبارەن هەر خەریکی کارەکەمم و جار جارەش لای تای و جیمین دەبم بەڵام هەست بە شتێکی سەیر ئەکەم دەربارەی تای زۆر سەیر ڕفتار ئەکات ئەوە نائارامی کردووم چی بووە ئاخر ئەو ڕفتارە سەیرانە

ئەیاد:دامس لەکوێیە؟
وتی کاتێک لە یەکێک لە کارمەندەکانی پرسی
نۆیا:وابزانم وتی پشویەک وەر ئەگرم و لە دەرگای پشتەوە بەرە و ڕووبارەکە چوو بەڕێزم
ئەیاد سەر بەرز کردەوە و لەبەر خۆیەوە وتی:ئەم کچە قەت ئاقڵ نابێ بە هەرحاڵ سپاس نۆیا
نۆیا سەری لەقاند و ڕۆیشت
ئەیاد سێری باخەکەی کرد و گوڵێکی سپی بینی بە  جوانی لێی کردەوە و بەڕێ کەوت بۆ لای دامس

سێری جوڵانی شەپۆلەکانم ئەکرد کە بە ئارامی ئەجوڵان لە دوێنێوە دڵم زۆر توندە وەک بڵێی کەسێک بە توندی گرتوویەتی و ئەیەوێ دەری بێنێت ئەمەش وام لێ ئەکات بلەرزم و چاوەڕێی کارەساتەکە بم کە بەسەرم یەت زۆر بەئازارە کاتێک ئاوها بژی و هەمیشە چاوەڕێی مەرگــــەکەت بیت
ئەیاد:ئەم خاتوونە جوانە بیر لە چی ئەکاتەوە
قسەکانی کرد کە لە تەنیشتم وەستا سێری ئەوم کرد وەک هەمیشە زەردە خەنەی ئەکرد خوایە ئەم کەسە چۆن ئەتوانێ هەمیشە کەسێکی باش بێت چەن هەست بە تاوان ئەکەم کە منی خۆش ئەوێ کە دڵم بە خۆشەویستیەوە نەماوە چەن هەست بە ئازاری ویژدان ئەکەم
دامس:بیر لەو شەپۆلە جوانانە ئەکەمەوە وەک ژیانی من وان
زەردەخەنەیەکی کردەوە بەڕوما و سێر کردم کە لە تەنیشتم وەستا بوو
ئەیاد':دامس ناخۆشیەکان تەواو بوون بۆ هەتا هەتایە
دامس:ئەیاد شتێک بوونی نییە بە ناوی هەتا هەتایە هەمووشتێک چارەنوسە چی لە چارەنوسمان بێت ئەوەیە
ئەیاد سەری ڕەوەشاند و گوڵەکەی لە دامس ڕاگرت
ئەیاد:بگرە ئەمە بۆ تۆیە
سێری چاویم کرد ئەبریسکایەوە دەستم درێژ کرد گوڵەکەی لێ وەرگرم بەڵام بە چاو تروکانێک ڕەنگی گەڵەکە گۆڕا بۆ سور هەناسەم وەستا نەموێرا چاوەکانم بەرز کەمەوە تەکەی دڵۆپە  سورەکان لە گوڵەکەوە گواسنتەوە سەر دەستم هەستم بەوەئەکرد
کە دڵم خاو بۆوە چاوەکانم دنیای لێ ون بوو کاتێک جەستەکەی گەورە لەبەردەمما کەوت کە ئەیاد بوو خوێن لە دڵیی ئەهاتە دەرەوە هێشتا چاوەکانی کراوە بوون کەوتمە سەر ئەرزەکە ئەو هێشتا سێری ئەکردم کە خوێنی لێ ئەچۆڕا چاوەکانی لوتی دەمی وەک بڵێت تاڤکەیەیک هەڵئەقڵێت ناکرێ ئەمە ڕاستی بێت
کۆتا شت کە گوێم لێ بوو دەنگی تای بوو کە هاواری کرد بە ناوی ئەیاد دواتر چاوەکانم داخران

.

چەن ڕۆژێک تێپەڕیوە بەڵام لای من چەند ساڵێکە
لەتەنیش گۆڕەکەی ئەیادەوە دانیشتووم سەرم لەسەر کێڵەکەی داناوە وەک چۆن سەرم لەسەر شانی دائەنا دەاتم دەهێنا بەو خۆڵەی کەلەسەر لاشەی داندراوە و ئەیادیان تیایا ون کرد زۆر زوو بوو ئەیاد زۆر زوو دڵم هەڵەقرچا بەهۆی منەوە مرد براکەم هاتبوو من بکوژێ بەڵام ئەیادی برد تاکە کەسی منی برد تاکە ماڵی من 
من هەمیشە لەگەڵ ئەیادا ڕەق بووم بەڵام ئەوە نابێتە هۆکاری ئەوەی ڕقم لێی بوبێ نەخێر بەڵکوو خۆشم ئەویست تاکە هاوڕێی تەمەنم بوو ئێستا چی بکەم ڕوو بکەمە کوێ ئەیاد کە ئەترسم باوەش لە کێ بەم کێ بڵێ هەموو شتێ باش ئەبێت منت هەم ئاخر ئێستا من چی بکەم
گریانەکەم زیاتر و زیاتر ئەبوو
دامس:ئەیاد تکایە بگەڕێوە
بەجۆرێک ئەگریا وەک بڵێی دڵی دەر ئەهێنن
سەختــە تاکە کەسی متــمانە پێکراوی ژیانت لەدەست بەی

دامـــسWhere stories live. Discover now