8

783 141 10
                                    

🦋جوانترین خۆشەویستی لە ڕقەوە دروست ئەبێ🦋












ڕۆژ هەڵهاتووە و نزیکی نیوەڕۆیە
دامس خەریکی ئامادە کردنی ژەمی نیوەڕۆیە بۆ خۆی و جونگ کووک چونکە تای و جیمین کاریان هەیە و ناگەڕێنەوە
دامس بەدەم خوارد ئامادە کردنەکەوە گۆرانی ئەوت و جەستەی ئەجوڵاند بەنەرمی
کەوچکێکی لە خواردنەکە خوارد
دامس:ئمم بەتامە
کەوتەوە گۆرانی وتن

دەستەکانیبکێک ئاڵاندبوو وە بە چاوە تاریک و تیژەکانی سێری ئەو کچە بچوکە ئەکات کە خەریکی خواردن ئامادە کردنە و جەستەی وەک مناڵ ئەجوڵێنێ
وە بە گوێیەکانی گوێ لە دەنگە دڵ بەرەکەی ئەگرێ
ساری لار کردەوە و قۆڵەکانی هێنایە خوارەوە بەرەوە لای بەڕێ کەوت زیاتر نزیک بۆوە کە ڕێک لە دواوەی بوو
دامس : وایییییی
کاتێک ئاوڕی یایەوە خراپ ترسا هەناسە وەستا  جونگــــکووک بە پێکەنینە شەیتانیەکەیەوە بەدەوامبوو لە پێکەنین بە دامس
دامس هەناسەی ڕێک کردەوە بو مۆنیەوە یەک دانەی کێشا بە سەر دڵی جونگــــکووکا وە جونگــــکووک بە دراماتیکی دەستی لەسەر دڵی دانا
جونگ کووک :ئاهــ بە ئازارە
دامس تەنها مۆڕەیەکی پێدە
جونگ کووک چووە بەردەمی:دەی تەنها گاڵتەیەک بوو
ئەی ویست بۆی ڕوون کاتەوە
دامس:ئەوە گاڵتە نییە جونگــــکووک خەریک بوو دڵم بوەستێ یان تۆ کەی واز لەو گاڵتانە ئەهێنی
جونگــــکووک خۆی گوناح کرد و وتی:دە ئاخر خۆشە
دامس پێکەنی و وتی:ئازاردان و ترساندنت خەڵک خۆشە؟
جونگــــکووک ئەوەی لە دەمی بوو قوتییا و ڕوخسارە گاڵتە جارەکەی گۆڕا بۆ خەمبار بە بێدەنگی ڕۆیشت لە هۆڵەکە پاڵی یایەوە
دامسیش سێری ئەکرد
دامس:ئێستاش دڵی ناسک بۆتەوە

خوانی بەیانی ئامادەیە بەڵام جونگــــکووک هێشتا ئامادە نییە بچێتە سەر مێزەکە
دامس لە چێشتخانەکەوە هاواری کرد
دامس:یااا وەرە نانەکەت بخۆ دوای کە سارد بۆوە ڕەخنەی لێ مەگرە
جونگــــکووک وا خۆی پیشان یا کە گوێی لێ نەبووە
زیاتر خۆی نوقمی باوەشی سەگە گەورەکەی کرد کە سەگە گەورەکەی پاڵ کەوتبوو ئەویش بە شێوەیەکی سەیر سەری لەسەر سکی دانابوو وەک بڵێی لەم دنیایە نییە

دامس هاتە هۆڵەکە بۆی بزانێ بۆچی جوابی نایاتەوە و ئەو حاڵەی بینی بە بێدەنگی چوو بۆ لای و لە بەردەمی دانیشت دەستێکی کردە سەر ناوچەوانی
دامس:خۆ گەرمیش نیت چیتە جونگــــکووک برینەکانت ئازاری هەیە؟ یان خەونی ناخۆشت بینیوە
جونگــــکووک چاوەکانی کردەوە و سێری دامسی کرد
جونگــــکووک :چۆن خەونی ناخـــۆش ببینم کە تۆ هیوای خەوێکی خۆشم بۆ بخوازی
دامس تەنها سێری ئەکرد نایەوێ قسەکەی لەیەک باتەوە
جونگــــکووک خۆی ڕاست کردەوە و ئێستا لەگەڵ دامسا لە ئاستی یەکن و سێری یەکتری ئەکەن
جونگــــکووک :ناتەوێ هیچ بڵێی
دامس کەوتە بیر کردنەوەیەکی قوڵ لەگەڵ قسەکەی کەواتە ئاگای لە هەموو شتێ بووە لە قسەکانم لە تیمار کردنەکان و لە ماچەکــەش
دامس:بۆچی خۆت وا پیشاندا کە خەوتووی؟
جونگــــکووک : چونکە نەم ویست
دامس:بۆچــی؟
جونگــــکووک : چونکە لەوەتەی دایکم مردووە کەس بەو جۆرە گرینگی پێ نەیاوم و ماچی سەرمی نەکردووە
دامس:پێویستت پێی بوو؟
جونگــــکووک بە چاوە پڕ لە خەمەکەی کە مەرگی دایکی بیر کەوتەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند
دامس:دایکت کەی مرد
جونگــــکووک : ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستا کە خەریکە شێوەییم بیر ئەچێتەوە وا دەنگی لە گوێچکەکانم ون ئەبێ وا ئیتر نایەتە خەوەکانم ئەوەش وا ئەکات کە...
قسەکەی تەواو نەکرد دامس جەستەی بەرز بۆوە و هاتە ئاستی ئەو و ماچی نێوچەوانی کرد و گەڕایەوە شوێنی خۆی و دەستێکی لە ناو قژی جونگــــکووک جێگیر کرد و وەک مناڵ پێ ئەکەنی پێی و قژی بۆ تێک ئەیا
دامس:تۆ کەسێکی ئەوەنە خراپیش نیت
جونگــــکووک کە هێشتا شۆکی ڕفتارەکەی بوو لە ناو شۆک بوونەکەیا زەردەخەنەیەکی کرد
دامس:دەی پێوستە نان بخۆین
بەزۆر جونگــــکووکی هەڵساند و بردییە سەر مێزەکە بێ قسە نانیان خوارد

دامـــسWhere stories live. Discover now