Six

672 123 10
                                    









Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.











دەقی نێو نامەکە :-



' شەوی کریسمس '


تەقریبی دوو هەفتە تێپەڕ ببوو جۆنگکووک بەسەر ئەو شەوەی کە لەنێو سەیارەکەت سێکسمان ئەنجام دا یەکەم بەرکەوتن و یەکەم ماچم بوو هەموو شتێکم یەکەم بوو کە ئەنجامم دا لەگەڵ تۆدا ، ئێستاش کە بیر لەو شەوە دەکەمەوە لەبەر خۆمەوە بەبێ ئاگای خەندە دەکەم چونکە شەوێکی زۆر ناوازە بوو بۆ من ، نازانم گەر بۆ تۆش وەها بووبێت .....


جیمین ئەیزانی ئێمە لە پەیوەندی داین وە سەبارەت بە باوکم دڵنیام ئەویش بەوە دەزانێت بەڵام لەگەڵیدا باسم نەکردووە ، بەڵام جۆنگکووک دایکم تۆی بەدڵ نەبوو نازانم بۆچی بەڵام کاتێک بابەتی تۆم دەکردەوە دەی وت بەدڵم نیە و لەکوڕیکی لاسار دەچێت ، منیش زۆر بەمە هەڵدەچووم ...


دوای ئەوەی کاری مەیخانەکە تەواو بوو کاتەکە بووە ئێوارە دەبوو لە کاتی نانخواردنی ئێوارە بگەڕێینەوە بۆیە تۆ و جیمین بە سەیارەکەت بەدوامدا هاتن من لەدواوە سەرکەوتم ،ماڵەکەمان نیو کاتژمێر دوور بوو لە مەیخانەکە بۆیە جیمین وتی کەمێک دەخەوم و خەبەرم مەکەنەوە تاکو دەگەین ئەزانیت ! ئەمە دەرفەتێک بوو بۆ ئەو دوانەمان تا بە ئاسوودەیی سەیری یەکتر بکەین


من پاڵم دابۆوە بە گوشنەکەدا و لە ئاوێنەکەی پێشەوە جار جار سەیرت دەکردم خەندەیەکمان بەڕووی یەکدا دەکرد ، تا گەیشتین هیچمان نەوت و ئاوها ماینەوە دابەزین و ڕۆشتینە نێو ماڵەکەمان دایکم و باوکم پێشوازیان لێ کردین ، جیمین ڕۆشتە هۆڵەکە لەگەڵ دایکم و باوکم ، لەو کاتەدا ئێمە بەتەنها بووین ڕووم لە تۆ کرد

کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ