Seven

627 125 6
                                    










Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.






دەقی نێو نامەکە :-



' شەوی ڕووداوەکە '


دەستەکانم دەلەرزێت چونکە ئەوە کۆتا نامەی منە بۆ جۆنگکووک ئێستا کە خەریکم بە ناڕەحەتی هەناسە هەڵدەکێشم و ئەمەش دەنووسم ، بەڵام لەکۆتاییدا پێویستە ڕاستی ڕووداوەکە بنووسمەوە و تاوانەکەت بەرچاو بخەم .....


ماوەیەکی باش بەیەکەوە بووین جۆنگکووک تەنانەت خەریکە دەبێت بە ٣ مانگ ئێمە پەیوەندیمان هەیە وە خێزانەکەم بەپەیوەندیەکەمان ڕازی بوون تەنها دایکم نەبێت کە هەر لەسەر بیرکردنەوەی خۆی بوو ، هەفتەیەک بەر لەوەی یەکتر ببینینەوە هاوڕێکەمم بەتۆ ناساند دیانا ...


بەڵام من دڵنیا نەبووم کە تۆ دەیناسیت دیانا وتی کە ماوەیەکی زۆرە دەیناسم سەرسام بووم چۆن بەر لەوەی من بناسیت ئەوت ناسیوە ! ، بەڵام بۆم دەرکەوت پێشووتر خۆشەویست بوون ، دڵم شکا جۆنگکووک کاتێک زانیم من یەکەم خۆشەویستت نیم لەکاتێکا وەها بیرم لێ کردبۆوە کە من یەکەم بم لای تۆ


نامەی زۆرت ناردبوو پەیوەندی زۆرت بۆ کردبووم بەڵام هەموویم پشتگوێ خست هەفتەیەکە بوو بەم شێوەیە بە تەنهاییم بەسەر برد نەمدەویست بتبینم چونکە دڵم لێت شکابوو ، بەڵام تەنها ئەو هۆکارە نەبوو بەڵکو دەمزانی هێشتا لەگەڵ دیانا لە نائاگایی مندا پەیوەندی لەگەڵ دەبەستیت

کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ