Twenty-three

468 93 9
                                    





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








Jenna :-


ڕوناکی ئەو خۆرەی بەر پەنجەرەی ژوورەکەم دەکەوت چاوەکانمی هەراسان کردبوو کەمێک خۆمم جوڵان و ڕووم سوڕاند بۆ لایەکەی تر کە جۆنگکووکی لێ بوو بەڵام ئێستا جۆنگکووک لەتەنیشتمەوە پاڵنەکەوتبوو بەڵکو جێگاکە خامۆش بوو


کەمێک هەستم بە دڵتەنگی کرد چونکە ئیمیش لەنێو شوێنی خەوتنە بچکۆڵەکەی نەبوو ، وە پێم وابوو کاتێک کەوتوومەتە خەوێکی قوڵەوە جۆنگکووک منی بە تەنها جێ هێشتووە بۆیە بێزاریەکەم زیاتر بوو لەسەر جێگاکە دانیشم تا ئەو دەمەی دەرگای ژوورەکەم کرایەوە


جۆنگکووک بە زەردەخەنەیەکی دڵبەر هاتە ژوورەوە لەنێو گەدەمدا هەستم بە شتی بچوک بچوک دەکرد کە دەخولێتەوە و جۆش خرۆشم پێ دەدا ، بەڕاستی پێم وابوو منی بە تەنها جێ هێشتووە بیرکردنەوەکانم هەڵەن دەربارەی ئەو



جۆنگکووک :- بەیانیت باش ئازیزم ، بە باشی خەوتیت ؟ [ تەنها سەرم بە بەڵی جوڵاند ]

جێنا :- ئەمانە چین بە دەستتەوە ! [ بە ئاماژە سەیری دەستیم کرد ]

جۆنگکووک :- پێم وایە ئەمانە تۆ نووسیوتە



ڕاستی دەکرد ئەو پەڕاوانە بوون کە من نووسیبووم دەتوانم بڵێم یادگاریەکانی منێکی هەرزەکار بوو کە لەگەڵ جۆنگکووکی ئازیزم هەمبووە سەرسام بووم چۆن ئەوانەی دۆزیوەتەوە ؟

کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔Where stories live. Discover now