Twenty-nine

493 88 67
                                    









Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.









Jenna :-

بەیانیەکەی من درەنگتر خەبەرم بوویەوە بە خەواڵوویی سەیری تەنیشت خۆمم کرد تایهیۆنگ و ئیمی لێ نەبوو سەیری کاتژمێرم کرد ٨ی بەیانی بوو بە بێزاری دەستم ڕاکێشا بۆ مۆبەکەم و سەیرم کرد خێرا وزەم بۆ گەڕایەوە کاتێک دوو نامەم بۆ هاتبوو لەلایەن جۆنگکووک خێرا کردمەوە

" کە وەڵامی پەیوەندیەکانت نادەمەوە بزانە کە نامەوێت قسەت لەگەڵ بکەم تۆ تێناگەیت !؟ "

" تەنانەت نامەوێت بتبینم لەبری من بڕۆ و لەگەڵ هاوسەرە نەفرەتیەکەت کات بەسەربەرە ، تۆ گەمژەیت ! پێتوایە بەڕاستی ئەوەم بیر دەچێت کە لەبەرامبەرم کردت ؟ ، بۆ خاتری خوا چیتر نامەوێت ڕوخسارت ببینم تەنها دووربە لێم "

بە دڵێکی پڕەوە نامەکەیم خوێندەوە بۆ وادەکات کێشەی چیە !؟ ، چی دەربارەی ئەوەی کە پێێ وتم دەیەوێت هاوسەرگیری بکەین ؟ ئایا ئەوە درۆیەک بوو سەرخۆش بوو یان چی ؟ ، مۆبەکەم بە تووڕەیی فڕێدایە لایەکی جێگاکە و پاڵکەوتمەوە نەمدەزانی دەبێت چی بکەم !؟

بە خێرایی فرمێسکەکانمم سڕی کاتێک تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە بە ڕوخسارێکی گرژ لێی دەڕوانیم تەنها سەیری لایەکی ترم کرد نامەوێت بەم جۆرە بمبینێت ، هات و لەلایەکی جێگاکە دانیشت منیش تەنها تێڕامابووم لە ئەرزەکە وە  ئەو بەهێواشی ئیمی لەسەر جێگاکە پاڵخست

تایهیۆنگ :- جێنا شتێک هەیە پێویستە بەیەکەوە باسی بکەین

جێنا :- ئەمجارەیان چی ؟ [ بە بێزاری پرسیم ]

تایهیۆنگ :- تۆ ئەزانیت ئەمە چیە ؟

جێنا :- بەڵێ .... پەڕاوی جیابوونەوەمان ، بۆچی !؟

بە هێواشی وتم و بە گومانەوە سەیری ئەوم دەکرد پەڕاوەکەی دایە دەستم دانەیەکی تریشی دایە دەستم هەمان پەڕاو بوو بەڵام ئەوەی یەکەمجار دایە دەستم تەنها واژۆی منی لەسەر بوو نەک ئەو

کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔Where stories live. Discover now