Jenna :-
لەسەر زەویەکە دانیشتبووم و قاچەکانم لەباوەش گرتبوو هیشتا دەگریام و هەنسکم دەدا هەروەها دەنگی گریانی ئیمی دەهات لە ژوورەکەم نەتوانی بڕۆمە لای بەهۆی ترسەوە لە شوێنی خۆم چەقیبووم هێشتا ئەو جوڵە ناکات
ئایا ئەوم کوشت من ئەوم کوشت !؟ .... بیر کردنەوە خەریکە دەمکوژێت چی گەر ئەو مردبێت ! ئەو کات چی بکەم دووبارە دەکەومە چوارچێوەی زیندانەوە دووبارە ئازار دەچێژم و لە کچەکەم بەدوورم دەگرن
نیو کاتژمێر دواتر دەنگی کرانەوەی دەرگاکە هات جۆنگکووک بوو چونکە کلیلێکی تر لای ئەویش هەیە بۆیە بە ئاسانی هاتە ژوورەوە بە سەرلێشێواوی سەیرێکی دەوروبەری هۆڵەکەی کرد و بەرەو لام هات کەوتە سەر چۆک
جۆنگکووک :- جێنا ! ، تۆ باشیت ؟ [ بە هەناسە بڕکێوە پرسی ]
جێنا :- من .. جـ .. جۆنگکووک من ئەوم کوشت ، من تایهیۆنگم کوشت [ بە دەنگی بەرز گریام ]
جۆنگکووک :- ششش ئارام بەوە دڵنیام وەها نیە بوەستە ....
بەخێرایی ڕۆشتە لای تایهیۆنگ و دەستی لەسەر ملی دانا تاکو دڵنیا بێت کە ئایا دەژیت یاخود نا بینیم هەناسەیەکی حەسانەوەی دایەوە من هێشتا لە شۆک دا بووم چۆن ئەوەم کرد هەمووی هەڵەی من بوو ، دەنگی گریانی ئیمیش ئەم ناوەی پڕ کردبوو
ESTÁS LEYENDO
کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔
Romanceخۆشی ژیان بریتیە نیە لەو شتە هەمیشەییانەی کە ئێمە ئاواتیان بۆ دەخوازین هەمان بێت لە ژیانماندا ، ئەو شتانە ڕەنگە دەربکەون و ون ببن زوو یاخود درەنگ ، هەندێک جار هەستپێکردنێکی بچوک بەسە تاکو وامان لێ بکات بەردەوام بین لە ڕابردوو فێربە ، تا پەشیمان نەبی...