Four

809 135 10
                                    









Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.








دەقی نێو نامەکە :-




بۆ ئازیزەکەم جۆنگکووک ....


نزیکی مانگێک بوو بەیەکەوە هەموو شەوێک لە مەیخانەکە یەکترمان دەبینی وەک هەموو جارێک خەریکی کار کردن بووم لەنێو مەیخانەکە زۆر ماندوو بووم چونکە شەوی دووشەممە بوو و خەڵکانێک وەکو عادەتێک هەموو شەوانی دووشەممە کۆدەبوونەوە هەروەها بارانێکی نەرم دەباری شەوێکی جوان بوو بەڵام تۆ لێرە نەبوویت نازانم گەر هۆکاری خۆتت هەبووبێت


سوێن دەخۆم ڕوخسارم بە بینیت گەشایەوە کاتێک هاتیتە نێو مەیخانەکە چونکە ٢ ڕۆژ بوو تۆم نەدیبوو هەروەها چاوت بۆ لای من گێڕا بزەیەکت بۆ کردم و نزیکم بوویەوە سەرسام بووم کاتێک شەربەتێکی پرتەقاڵت بۆ هێنابووم بە خەندەیەکەوە لێم وەرگرتیت و سوپاسم کردیت ئەمە کاری ڕۆژانەی تۆ بوو بۆ دەست پێکردنی ڕۆژەکەمان .....


تۆ پێشنیارت بۆ کردم بۆ ئەمشەو لێرە بمێنینەوە بۆ ئەوەی کەمێک کاتمان هەبێت تا لەوە زیاتر یەکتر بناسین بۆیە دەبوو تا درەنگانی شەو چاوەڕێ بکەین تاوەکو بتوانین بە ئاسوودەیی قسە بکەین ، تۆش بڕیارت دا یارمەتیم بدەیت تا زووتر مەیخانەکە دابخەم ، بیرمە کاتێک باوکم بە سەبەتەیەک شوشەوە بەلاماندا تێپەڕی و خەندەیەکی جوان لەسەر ڕوخساری بوو کاتێک ئێمەی دەبینی بەم شێوەیە بەیەکەوە کار دەکەین ئەو خۆی بەدڵ بوو زۆریش بەدڵی بوویت

کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔Onde histórias criam vida. Descubra agora