Jenna :-
بەیانیەکەی زوو خەبەرم بوویەوە بە خەواڵووی دەستم ڕاکێشا بۆ مۆبایلەکەم و سەیری کاتژمێرم کرد ٧ی بەیانیە و تەنانەت بارانیش دەبارێت کەواتە ساتێکی خۆشە بۆ ئەوەی بخەومەوە هەر خۆی ئەمشەو لەگەڵ تایهیۆنگ نەخەوتووین چونکە ٣ جار سێکسمان کردووە شێتانەیە !
ئێستا ٤ ڕۆژ تێپەڕیوە و من هێشتا وەڵامی جۆنگکووکم نەداوەتەوە تەنانەت کاتم نەبووە بیر لە ئەو بکەمەوە یاخود پێی بڵێم کە جارێ نامەوێت بیبینم ، چونکە بینینی ئەو زیاتر تووڕەم دەکات بۆیە تەنها پشتگوێم خست و مۆبایلەکەم دانایەوە
باوەشم بە تایهیۆنگ دا کرد ئەو خەوتبوو وا پێدەچێت ئەویش نەیتوانیوە بە باشی بخەوێت بەهۆی دوێنێ شەوەوە ، بە ئاسانی لە باوەشی جێگەم دەبوویەوە تەنانەت باوەشی ئەو زۆر ئاسوودەبەخش بوو
خەریک بوو بخەومەوە بەڵام هەردوومان لە شوێنی خۆمان ڕاچڵەکین کاتێک گوێمان لە هەورە تریشقەیەک بوو سەیری لای پەنجەرەکەمان کرد دواتر بە پێکەنینەوە سەیری یەکمان کرد
جێنا :- وادیارە ئەمەش هۆکارێکە تا نەتوانین بخەوین
تایهیۆنگ :- هەورە تریشقەی نەفرەتی ...
BẠN ĐANG ĐỌC
کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔
Lãng mạnخۆشی ژیان بریتیە نیە لەو شتە هەمیشەییانەی کە ئێمە ئاواتیان بۆ دەخوازین هەمان بێت لە ژیانماندا ، ئەو شتانە ڕەنگە دەربکەون و ون ببن زوو یاخود درەنگ ، هەندێک جار هەستپێکردنێکی بچوک بەسە تاکو وامان لێ بکات بەردەوام بین لە ڕابردوو فێربە ، تا پەشیمان نەبی...