Jenna :-
هەفتەیەکی تر تێپەڕی و نامەم بۆ جۆنگکووک ناردبوو کە پێویستە بیبینم لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دوودڵم لەو بڕیارەی کە داومە بەڵام ئەمە باشترینە بۆ هەردوو لا نەک تەنها بۆ من لەکۆتاییدا ئەمە بڕیارێکە و دەبوایە ئەنجامی بدەم بە هەر لایەنێک بێت
کاتێک نامەی بۆ ناردمەوە کە ئەو شەوەی ئەم دوو نامە دوور و درێژەی بۆ ناردووم ئەوکات تەنها درەنگانی شەو بووە و زۆر سەرخۆش بووە ، گەر وابێت بێگومان ئەو شەوەی بابەتی هاوسەرگیریەکەی باسکرد ئەوکاتیش تەنها سەرخۆشێک بووە و هیچی تر
گەیشتمە بەردەم ماڵیان لە دوورەوە سەیرێکم کرد نازانم گەر ئەمە کۆتاجار بێت ئەو ببینمەوە ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و دابەزیم لە ئۆتۆمبێڵەکە ، قاچەکانم بەزۆر لە ئەرزەکە جێگیرببووە و هەنگاوی قوڕسم دەنا بۆ ماڵەکەی ، ئاخر ئەمە بڕیارێکی قوڕسە کە داومە .....
____________________
دوای ئەوەی چوومە ژوورەوە پێشوازی لێ کردم بە گەرمی وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت ، بە ڕوویەکی خۆشەوە هاتە هۆڵەکە و لە بەرامبەرما وەستا ، دڵم زۆر تەنگ بوو بەجۆرێک نەمدەتوانی وشەیەک بدۆزمەوە و دڵە داماوەکەمی پێ ئارامبکەمەوە
جۆنگکووک :- گوتت پێویستە یەکتر ببینین ، شتێکی گرنگ هەیە جێنا ؟
جێنا :- لە ڕاستیدا .... [ قسەکەی پێ بڕێم ]
جۆنگکووک :- تکایە گەر لەبەر بابەتی نامەکانی ئەو شەوەیە کە بەسەرخۆشی ناردوومە ، ئەوا بمبوورە ... چونکە بەڕاستی خۆشم نازانم چۆن ئەوەم ناردووە
أنت تقرأ
کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔
عاطفيةخۆشی ژیان بریتیە نیە لەو شتە هەمیشەییانەی کە ئێمە ئاواتیان بۆ دەخوازین هەمان بێت لە ژیانماندا ، ئەو شتانە ڕەنگە دەربکەون و ون ببن زوو یاخود درەنگ ، هەندێک جار هەستپێکردنێکی بچوک بەسە تاکو وامان لێ بکات بەردەوام بین لە ڕابردوو فێربە ، تا پەشیمان نەبی...