Five

747 119 28
                                    









اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.







Taehyung :-


هۆکاری خۆمم هەبوو کە ئەم پرسیارانەم ئاڕاستەی کرد ، لەکاتێکا بە باشی دەمزانی وەڵامی چیە بۆ پرسیارەکانم ، بەڵام دەبوو لە زاری خۆی ئەوە ببیستم کە چی ڕوویداوە لەو شەوەدا هەروەها چۆن کەوتە زیندانەوە چەنێک مایەوە و چەنێک ئازاری چوشتووە


کاتێک دەمبینی بە گریانەوە باسی ڕۆژە ناخۆشەکانی دەکات کە لە زیندان بەسەری بردووە دڵم پارچە پارچە دەبوو چ ویژدانێکە جۆنگکووک ! کچێکی هەرزەکار لە تەمەنێکی جوان بخرێتە زیندان و تاوانە قێزەونەکەی تۆ هەڵبگرێت و ئازار بیچێژێت !؟


تا ئەو ساتەش نەمەزانی چەنێک بە کاتی ناخۆشا تێپەڕ بووە ، وە هەروەها ئەمزانی جیمین برایەتی بەڵام وا خۆم نیشاندا کە نایناسم چونکە ئێمە هاوڕێ بووین ئەو سیانەمان مەبەستم من و جۆنگکووک و جیمین ، ڕامکێشا بۆ باوەشم و دەستم بە پشتی داهێنا چونکە نەمتوانی چیتر بەرگەی ئەو فرمێسکانەی بگرم کە دەیڕێژێت


من لە کالیفۆرنیا هاتمەوە بۆ نیویۆرک بەڵام نەک کات بەسەر ببەم و جێنا ببینم بەڵکو تاکو تۆڵەی جێنا بکەمەوە ئەزانم سەختە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک کردنی ئەو کارە ، بەڵام هەوڵ دەدەم ڕێگە چارەیەک بدۆزمەوە تاکو تۆڵەی ئەو ئازارەی بۆ بکەمەوە دڵخۆش دەبم گەر بتوانم ئەو کارەی بۆ بکەم ، وە بێگومان نەم وت کە هاوڕێی جۆنگکووکم ئاخر نەدەکرا ...



تایهیۆنگ :- هێی سەیرم کە ئەم فرمێسکانە نەبینم جارێکی تر

کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔حيث تعيش القصص. اكتشف الآن