Thirteen

538 108 46
                                    








Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.








Jenna :-


لە ئێستادا ٥ مانگ تێپەڕ بووە بەسەر هەموو شتێکدا وە لەو کاتەوە جۆنگکووکم نەبینیوە ، سکیشم گەورە بووە کاتێک کەسێک دەمبینێت دەزانن کە دووگیانم ، وە دەربارەی نێوان من و تایهیۆنگ ئێستا بووینەتە هاوسەر ،ئێمە کچێکمان دەبێت تەنانەت دامان ناوە ناوی کچەکەمان بنێین ' ئیمی '


چونکە جیمین بەوە ڕازی نەدەبوو من دووگیان ببم و هاوسەریشم نەبێت بۆیە من و تایهیۆنگ هاوسەرگیریمان کرد بەڵام تەنها شتێکی جوان و سادەمان کرد چونکە من وام دەویست هەروەها ئانا و جیمین زووتر بەر لە ئێمە هاوسەرگیریان کرد


بەیانیەکی زوو لەگەڵ دەنگی لەدەرگا لێدان هەڵسام بەردەوام لێی دەدا بێزاری کردبووم هێزی خۆمم کۆکردەوە و هەڵسامەوە لە جێگاکە ، بە هێواش بەرەوە لای دەرگای هۆڵەکە ڕۆشتم سەیرم نەکرد تا بزانم کێیە لەوەیە تایهیۆنگ بێت و کاری نەبووبێت



***********************




هەر کە دەرگام کردەوە جۆنگکووک خۆی کرد بە ژوورەوە و شڵەژاو دەردەکەوت سەرم لێ شێوابوو ئەو چی دەکات لێرە ! دەبێت شتێکی خراپ ڕووینەدابێت ؟ ڕۆشتە ناوەڕاستی هۆڵەکە وادیارە بەدوای کەسێک دەگەڕێت



جێنا :- چی ڕوویداوە !

کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔Onde histórias criam vida. Descubra agora