Finally

1K 112 54
                                    






¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.






[ دوای تێپەڕینی ٦ مانگ ]





Jenna :-


لەم ماوە درێژەدا نەمتوانیوە بۆ ساتێکیش بوەستم لەبیرکردنەوە لە جۆنگکووک ، ئازاری ویژدانم زۆر ئازارم دەدات بەجۆرێکە پەشیمانی بەرۆکم دەگرێت کاتێک چاوە پڕ فرمێسکەکانیم دەکەوێتەوە بیر ئەو ساتەی بە زۆر خستیانە نێو ئۆتۆمبێڵی پۆلیس


ئەو نەیدەویست پەشیمان بوو ، منیش نەم دەویست بەڵام ئەم ڕاکردنە زۆر ناخایەنێت هەر دەبوو بکەوێتە زیندانەوە جا لە هەر ساتێک بوایە ، بەڵام ئەو تەنها سزای١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێرا بەهۆی ئەوەی تاوانەکە کۆن بووە و ماوەیەکی زۆری بەسەرا چووە


لەساتێکدا دڵخۆش بوو لە ساتێکیش دڵتەنگ ... دڵخۆشم چونکە لە ئێستادا بەشێک لە ئەوم لە خۆمدا هەڵگرتووە  ، وە دڵتەنگم چونکە ئەو لە ئێستادا لە زیندانە لەنێو چوار دیوار و بەتەنها ....


٣ مانگ دوای ئەوەی جۆنگکووک کەوتبووە زیندانەوە ، من هەستم کرد دووگیانم زۆر دڵنیابووم لەوەی هی جۆنگکووکە چونکە هیچ پەیوەندیەکی جەستەیم لەگەڵ تایهیۆنگ نەبووە تەنانەت چانسی گەڕانەوەم پێی نەدا چونکە لەوە دڵنیابوومەوە هێشتا بە هەموو دڵمەوە جۆنگکووکم خۆشەوێت


بەڵام هێشتا جۆنگکووک بە دووگیانیەکەم نازانێت تەنانەت لەم ٦ مانگەی تێپەڕیوە سەردانیم نەکردووە ، چیتر نەمتوانیوە خۆم بگرم بۆیە بڕیارم دابوو ئەمڕۆ سەردانی بکەم وە ئەوەی دەمێکە پێی نەزانیوە بیکەمە سوپڕایزێک ، زۆر نەماوە بۆ ئەوەی لە زیندان دەرچێت ........

کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora