Jenna :-
خەریکە دەبێتە مانگێک کە بەسەر پەیوەندیەکەی من و جۆنگکووک تێپەڕ بووە ، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دڵنیا نیم کە ئایا جیمین بەم پەیوەندیە ڕازیە یاخود نا چونکە هەفتەیەک بەر لە ئێستا جۆنگکووک ڕۆشتە لای تاکو قسەی لەگەڵ بکات لەم بارەیەوە
بەڵام جیمین بەخراپی لێیدا وای کرد ڕوخساری غەڵقانی خوێن ببێت هەرچەند جۆنگکووک بەهیچ شێوەیەک ئازاری نەدایەوە دەیویست بە ئارامی ئەو بابەتە کۆتایی بهێنێت بەڵام وادیارە جیمین بەوە ڕازی نیە ، ئەزانم کاتی پێویستە ....
من و جۆنگکووک لە هەفتەیەکدا ٣ ڕۆژ یەکتر دەبینین من وەهام پێ باشتر بوو ، ئێستا ئیمی لێرە نیە دوێنێ شەو ئانا بردیە لای خۆی ئەیزانی ئەم شەو جۆنگکووک لەلام دەمێنێتەوە ، ئەو تاکە کەسە بە پەیوەندیەکەمان دەزانێت و ڕازیە
_______________
ئەم بەیانیە لەگەڵ جۆنگکووک دوای ئەوەی سێکسمان کرد ئەو خەوت بەڵام من بەم شێوەیە مامەوە ، ئەمە بەچێژترین ساتەکانم بووە لەگەڵ ئەودا هەر شتێک کە ئەنجامی دەدات وا دەکات ڕابردووم بیر بکەوێتەوە کە چەنێک ساتی جوانمان هەبووە
هەنێ کات دەمەوێت واز لە نووسین بێنم لەبارەی تۆوە بەڵام وادیارە وشەکانم گۆرانی دەڵێن لەسەر تۆنی خۆیان ...
زۆر سەرنجڕاکێش دەردەکەوت کاتێک دەخەوێت دەستێکی لەژێر سەری بوو وە لەسەرەوە تیشێرتەکەی لەبەردا نەبوو بەم جۆرە ماسوڵکەکانی زیاتر بەدەر کەوتبوو لەبەر خۆمەوە خەندە دەکرد
CZYTASZ
کوڕی نێو مەیخانەکە | J.JK✔
Romansخۆشی ژیان بریتیە نیە لەو شتە هەمیشەییانەی کە ئێمە ئاواتیان بۆ دەخوازین هەمان بێت لە ژیانماندا ، ئەو شتانە ڕەنگە دەربکەون و ون ببن زوو یاخود درەنگ ، هەندێک جار هەستپێکردنێکی بچوک بەسە تاکو وامان لێ بکات بەردەوام بین لە ڕابردوو فێربە ، تا پەشیمان نەبی...