سڵاو من ئێڤام، کچێکی چاو شینی قژ قاوەی تۆخ، لە خێزانێکی هەژار لە گەڕەکێکی هەژار لە دایک بووم، خێزانێکی پێنج کەسی بوویو کە لە برایەکە لە خۆم گەورەتر و خوشکێکی لە خۆم بچووکتر و دایکێک و باوکێک، براکەم وەک دایکم بوو پارە پەرست و خۆ ویست بەڵام من و خوشکەکەم لە باوکمان دەکرد، ناڕۆمە ناو زۆری باسەکە بەڵام دواتر لەسەر منداڵیم و ژیانم هەموو شت دەزانن، من لە کۆلێژی ئەندازیاری دەمخوێند، خوشکەکەشم تازە دەبووە 18 ساڵ براکەشم دەسووڕایەوە لە بازاڕ بە بێ کار، دایکم ماڵەکان و توالێتەکانی خاوێن دەکردەوە، باوکم کرێکاری بێناسازی بوو، هاوڕێیەکی بە سۆزم هەبوو کە بە یەکەوە لە دووکانی جلوبەرگ کارمان دەکرد، با بێمەوە بابەتەکە، ڕۆژێکیان لە زانکۆ دواکەوتبووم جانتای نەخشەکانم پێ بوو
بە ڕاکردن ڕۆشتم تا گەشتم پاش ماوەیەک بە هەناسە بڕکێوە ڕۆشتم و مامۆستاکەمان دڵی نەرم بوو زوو کردمیە ژوورەوە لە کڵاس، داایشتبووین کاتێک بە داتاشۆ باسی نەخشەو ئەرکێکی بۆ دەکردین تا چارەسەری بکەین بۆ کارێکی بیناسازی، ئێمە قۆناغی چوارەم بووین تا لە دەرگا درا پڕۆفیسۆری بەشەکە هات و وتی خوێندکارێکی نوێمان هەیە و تازە هاتۆتە بەشکە و دوای کەمێک کوڕەکە هاتە ژوورەوە، ناوی موڕاد بوو، هەموو کچڵنی ئەوێ دەستیان بە دەمیانە گرت کاتێک هاتە ژوورەوە خۆی ناساند لە شارێکی ترەوە هاتبوو، بەڵام من خەریکی نوسین بووم و گوێم دەگرت کاتێک سەرم بەرز کردەوەو چاوم کەوتە سەری بەڕاستی جوان بوو! وە بە هەمان شێوە چاوەکانی کەوتە سەر من و قسەی پێ نەما تا پڕۆفیسۆر وتی تەواو فەرموون کاک موڕاد، هاتە کورسیەک ئەولاتری من و دانیشت کەمێک گەڕا وتی چاو شین؟ قەڵەمت لایە؟ قەڵەمم دەرهێناو پێمدا بزەیەکی کرد تا وانە تەواو بوو سەری لای من بو کە وانە تەواو بوو سەیری کردم و سەیرم کرد پێکەنیم وتم ملت لار نەبوو؟ پێکەنی وتی لە ئاست جوانی تۆ ناا پێکەنیم وتم خۆشحاڵ بووم کاک موڕاد وتی لایبە کاک موڕاد لابە هەردووکمان پێکەنین و بەرەو دەرەوە دەڕۆشتین پەنجەی شاهێدی هێنا وتی کەوایە قاوەیەک پێکەوە بخۆینەوە؟؟ دەستم هێنا بە قژما پێکەنیم وتم بۆ کڵتێکی تر دەبێت بڕۆمە سەر کار
سەری بایا و پێکەنی وتی بەڵام بەڵێن بێت سەرم لەقاند و پێکەنیم و ماڵاواییم کرد و ڕۆشتم، کچێک بووم کە زۆر کات خەڵک پێی دەوتم لە ئایشە توران دەکەیت بە جدی چاو برۆ و قژ و زۆرینەر لەوم دەکردیان پێیان دەوتم ماڤی ڕۆشتمە سەر کار لەگەڵ سێدا ی هاوڕێم خەریکی کار بووین، ئیتر وردە وردە ڕۆژەکان بەو شێوە تێپەڕین تا ڕۆژێک موڕاد پێی وتم خۆشم دەوێیت هەموو شت زۆر تایبەت بوو جوان بوو ئێمە تا خوێندنیشمان تەواو کرد هەر پێکەوه بووین دڵ خۆش بووین نزیکەی یەک ساڵ و سێ مانگ خۆشەویست بووین، تا ڕۆژێک بۆ هەمیشە منی بە جێهێشت زۆر لە هاوڕێکانیم پرسی زۆر گەڕام بەڵام نەبوو ئیتر کۆڵم دا و گریان وخەم بوە هاوڕێم، ڕۆژێک سێدا پەیوەندی کرد وتی لە ناو ئۆتۆمبیلێکی ڕەش بینیومە زۆر خۆ بە گەورەزان دەرکەوتووە، سەرەتا بۆ ئەوەش خەمم خوارد منی فریو دا بەڵام بڕیارم دا تۆڵەیەکی لێکەمەوه کە جەرگی بسوتێنم!!
YOU ARE READING
تۆڵە💙
Short Storyئاسایە ڕۆژگار ڕەنگ و شێوەو روخسارت بگۆڕێت بەڵام گرنگ ئەوەیە نەتوانێت ناخ و ئەسڵ و ئەخڵاقت بگۆڕێت...🍁 تەنها کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە🪽