part 11

127 26 0
                                    

ڕێگاکەم گۆڕی و گەڕامەوە ماڵەوە ئەڤەند لە بەردەم دەرگا دانیشتبوو کە هاتمە خوارەوە وتی لە کوێ بوویت؟ ئێڤا بۆ خاتری خوا قسە بکە ئەزانی چەندە خەمبارت بووم؟ بزەیەکم کرد و بە چاوی پڕەوە وتم خەمبرم بوویت؟ وتی ئێڤا سەرخۆشیت؟ وەکو وابێ سەرخۆشی ڕەفتار دەکەی..هیچم نەوت و ڕۆشتمە ژوورەوە بە جدی خۆم نەگرت لەسەر پلیکانەکان خەریک بوو ئەکەوتم، خۆم بە شکستوترین مرۆڤی جیهان دانا من لەبەر تۆڵە هاوسەرگیریم کرد و ئێستەش چەقیوم؟، لەو لاوە موڕاد لە ژوورەکەی هاتە دەرەوەو بە زۆر خۆم گرتبوو ئەڤەند هاتە ژوورەوە و بە هەر حاڵێک ڕۆشتمە سەرەوە و چاکەتەکەم داناو پاڵکەوتم، بە بێ گۆڕینی جلەکانم ئەڤەندیش هاتو خۆی گۆڕی و پاڵکەوت لە ناکاو دەستم کرد بە گریانێکیی قوڵ کە زۆرر لە ناخی دڵمەوە بوو ئەڤەند لە باوەشی کردم ، خۆم دەرهێننا بە گریانەوە ئەمووت باوکە لە کوێی ڕێگایەۆم نیشان بە، کۆتا جار ئەوەندە بە قوڵی گریام ئەو کاتە بوو کە باوکم مرد، بەیانی دوای نیوەڕۆکەی ئەڤەند زۆر زەختی لەسەرم نەکرد منیش جلم ئامادە کرد و بەڕێ کەوتم بۆ گەشتەکەم ئەو گەشتە زۆر باشبوو کەمێک ئارامی کردمەوە گەر چی زۆر سەرقاڵی ئیش بووم بەڵام شەوان بیرم لە هەموو شت دەکردەوە، هەفتەیەک مامەوەو دواتر گەڕامەوە ئێوارەکەی دانیشتین کۆمەڵە زەرفێکم هێناو یام بەهەمووان دایکی ئەڤەند بە نەوعێکەوە وەری گرت بەس دەی دڵم گەورەبێ با
هەموان کردیانەوە بۆ زەینەب ئەزییەکی پەمبەی ناسک بوو تایبەت بە دووگیانیەکەی، موڕادیش قەمیسێکی ڕەش، ئەو زۆر ئاشقی ڕەنگی شیین بوو زۆر کاتیش تا ئەو کاتە شتی شیینی لەبەر دەکرد بەڵام زۆرر ڕقی لە ڕەش بوو هەموو کات ئەیوت کە ڕەش لەبەر دەکەم بۆ شوێنێک یان شوێنێکی زۆر ڕەسمی وا دەزانم بەم نزیکانە جەنگ هەڵدەگیرسێ ، بزەبت ئەوەم بۆ هێنا تا خۆی تێبگا ژیانی تاڵ دەکەمم، دایکی ئەڤەندیش جلێکی سپی ڕەسمی بوو بە نا بەدڵێ سەرەتا وتی باشە دوای هەسەم کرد زۆری بە دڵە بەس دەری ناخات، ئەڤەند دیاریەکەی کردەوە و بۆنێک و کاتژمێرێک و قەڵەمێک بوو کە ناوی خۆی لەسەر بوو، بزەیەکم کرد وتم موڕاد گیان هیچ ڕەشم نەدەبینی لەبەرت وتم با جیاواز بێت بزەیەکی کرد وتی ها سوپاس ئێڤای ئازیز، ئەڤەندی بزەیەکی کرد وتم گیانەکەم وام پێویست کرد بۆنەکەت بگۆڕی لەگەڵ کاتژمێرێکی ڕۆڵێکس و قەڵەمێک کە مۆری تایبەتی تۆی پێوەبێت

تۆڵە💙 Where stories live. Discover now